Share on facebook
خشتەی یاریەكانی ئەمڕۆی مۆندیال
سێ شەممە, 19 حوزەیران 2018 13:55

کەبیر ئەحمەد : ئەمرۆ سێ شەمە رێکەوتی ۱۹_٦_۲٠۱۸ دواین یاریەکانی کۆمەڵەی هەشتەم بەرێوە ئەچن و کۆتایی بە گەری یەکەم دێ.

 

لە یاری یەکەم

کاتژمێر ۲:٠٠ دوای نیوەرۆ


هەڵبژاردەی پۆڵەندا بە دروشمی " دەی پۆڵەندیەکان" رووبەروی هەڵبژاردەی سەنیگال ئەبێتەوە کە ئەویش بە دروشمی " مەحاڵ سەنیگالی نیە"  بەشدارە.


لە یاری دووەم

کاتژمێر ٥:٠٠ ی ئێوارە


هەڵبژاردەی کۆلۆمبیا بە دروشمی" یەک خەون، سێ رەنگ و ملیۆنان دڵ" " رووبەرووی هەڵبژاردەی یابان ئەبێتەوە کە ئەویش بە دروشمی" کاتی جەنگە ئەی سامۆرای" بەشدارە و بەم جۆرە کۆتایی بە گەری یەکەم دێ کە سەرجەم هەلبژاردەکان یاری خۆیان ئەنجام داوە.


لە یاری سێیەم

کاتژمێر ۸:٠٠ ی شەو


روسیای خانە خوێ بۆ گەران بەدوای سەرکەوتنی دووەم و پەرینەوە بۆ قۆناغی دووەم وەک یەکەم هەڵبژاردە رووبەروی هەڵبژاردەی میسر ئەبێتەوە کە ئەویش بەدوای گەرانەوەی ئومێدە بۆ بەردەوامبوون لە کێبرکێکانی مۆندیال، بەمەش یاریەکانی گەری دووەم دەست پێ ئەکاتەوە.