Share on facebook
خولی تۆپی بالە لە خەلیفان كۆتایی پێهات
سێ شەممە, 26 حوزەیران 2018 10:02


جەلال سەعید
ناوەندی چالاكی و پێگەیاندنی لاوانی خەلیفان خولێكی تۆپی بالەی بە بەشداری 26 تیپی سنوری خەلیفان و سۆران و رواندز رێكخستبوو.
یارییەكانی بەشێوازی دۆراوی تاك بەرێوە دەچوون و لە كاتی ئەنجامدانی یارییەكان جەماوەرێكی زۆری وەرزش دۆست و ئارەزوومەندی یاری تۆپی بالە شەوانە لە ئامادە دەبوو.
دوای ململانێ و ركابەری تیپەكانی بەشدار بوو هەردوو تیپی لاوانی خەلیفان و عەلیاوە لە شارەدێی خەلیفان توانیان كارئەكتەری دوای یاری بن، یارییەكە سێ‌ گێمی لە خۆ گرت و تام و چێژ و ئاستێكی باشی تۆپی بالەی خستە روو، یاریزانانی تیپی لاوانی خەلیفان بە بەهێزی و ئاستبەرزی خۆیان دەر خست و توانیان یارییەكە بۆ خۆیان مسۆگەر بكەن، بە سێ‌ گێمی بێبەرامبەر سەركەوتن بە دەست بێنن و خۆیان بكەنە پاڵەوانی خولەكە.
لە كۆتاییدا خەلات و دیاری بە سەر سەرپەرشتیار و ناوبژیوانانی خولەكە و یاریزانی هەردوو تیپ و دابەشكرا و جامی یەكەم و دووەمی خولەكەش پێشكەش بە تیپی لاوانی خەلیفان پاڵەوانی خول و تیپی لاوانی عەلیاوە خاوەنی پلەی دووەم كران.
ئەنجامدان و بەرێوەبردنی خولەكانی وەرزشی لە شارەدێی خەلیفان، بەهۆی نەبوونی هۆڵی داخراو و یاریگای وەرزشی ناتواندرێت وەك پێویست خولەكان رێك بخرێن و بە شێوەیەكی رێك و پێكیش ئەنجام بدرێن.