Share on facebook
تیپی وەرزشی زەنگ، بە پاڵەوانیەتیەك ساڵیادی خۆی بەرێكرد
سێ شەممە, 26 حوزەیران 2018 10:09


تیپی لاوانی وەرزشی زەنگ، بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی، خولێكی تۆپی پێی بەسپۆنسەری كۆمپانیای هەردی بە بەشداری12 تیپی میللی رواندز و سۆران و چۆمان و كەركوك كردەوە.
دوای ململانێی تیپەكان لە ماوەی زیاتر لە سێ هەفتە، هەردوو تیپی لاوانی گەردەگەردی رواندز و ئازادی كەركوك لە یاری كۆتای لە یاریگای گەردەگەرد رووبەرووی یەك بۆنەوە.
لەدەستپێكدا یاریزانانی تیپی لاوانی ئازادی كەركوك بەهێرشی توندو بەهێز خۆیان تاقیكردەوە و چەند جارێك مەترسیان خستە سەر گۆڵی تیپی لاوانی گەردە گەرد، یاریزانانی تیپی لاوانی گەردەگەرد لە هێرشێكی پێچەوانە و دروستبوونی هەلەیەكی راستەوخۆ لە خولەكی 10 یاریزان ئارام رواندزی جێبەجێی كرد و گۆڵی پێشكەوتنی بۆ تیپی خاوەن ماڵ تۆمار كرد، دوای ئەو گۆڵە تیپی ئازادی كەركوك چەند دەرفەتێكی بۆ تۆماركردنی گۆڵی بەرامبەر لە دەستدا، گێمی یەكەم بەتاكە گۆڵێك بۆ بەرژەوەندی تیپی لاوانی گەردگەرد تەواو بوو.
گێمی دووەم یاریزانانی تیپی لاوانی ئازادی كەركوك بە ورەیەكی بەهێزتر هێرشەكانیان چركردوەو بەردەوام بوون لە هێرشەكانی خۆیان و لە دەستدانی دەرفەتی گۆڵیش بەردەوامی هەبوو تاكو لە خولەكی 67 یاریزان بۆتان نەعمان توانی گۆڵی بەرامبەر تۆمار بكات و دڵی یاریزانان و هاندەرانی خۆش بكات، خۆشییەكە تەنها بۆ ماوەی سێ خولەك درێژەی كێشاو لە خولەكی70 یاریزان شەهید سەباح گۆڵی دووەمی بۆ رواندزییەكان تۆماركردو جارێكی تر تیپی گەردەگەردی پێشخستەوە یارییەكە بە ویست و خواستی كەش و هەوای كەركوكییەكان نەبوو بەرەو كۆتای رۆیشت، ناوبژیوان بە لێدانی فیكەی كۆتایی یارییەكە هەموو جولەو هێرشەكانی راگرت و یارییەكە بەسەركەوتنی تیپی لاوانی گەردەگەرد بەكۆتا هات.
پاشان خەلات ودیاری پێشكەش بە ناوبژیوانان و باشترین یاریزان و گۆڵكار و یاریزانانی هەردوو تیپ كران و جامی خولەكەش پێشكەش بە پاڵەواتنی خول تیپی لاوانی گەردە گەرد كرا.
لە 23-6-2015 لەسەر دەستی چەند یاریزانێكی ئەو تیپە دامەزراوە لەم ماوەیەدا توانیویەتی ببێتە تیپێكی دیار و بەرچاوی تەواوی كوردستان.
ئەمساڵ لەساڵیادی دامەزراندنی خۆیدا هەڵسا بەهەنگاوێكی بوێر و ناوازەدا كە بریتی بوو لە كردنەوەی خولێكی تۆپی پێ بۆ سەرتاسەری كوردستان، بەڵام بەهۆی دوری شوێنی جوگرافی و
هەروەها كاتی تاقیكردنەوەكانی كۆتایی ساڵ زۆرێك لە تیپەكان نەیان توانی بەشداری بكەن
بەڵام وەك دەستپێك لە خولەكەدا 12 تیپ بەشداریان لە خولەكە كرد كە بریتی بوون لە تیپەكانی( زەنگ، گەردەگەرد، شەهیدانی رواندز و ئاگرین) لە رواندز كە ئەم تیپانە لەسەر بنەمای ئەوەی كە هەرچوار تیپ لەوەرزی رابردووی خولی پلە یەكەكانی رواندز توانیان بگەنە چوارگۆشەی زێرین بانگێشتی خولەكە كرابوون. وە تیپەكانی ( سروشت ، كرێكاران، دوارۆژ و پێشمەرگەی بالەكیان) لە سۆران بانگێشت كران كە وەك تیپی نمونە لە لایەن تیپەكەمان دیاریكران و بانگێشتی خولەكە كران. وە تیپی تۆپی پێی خەلیفان و تیپی تۆپی پێی تیشكی چۆمان بەهەمان شێوەو لەسەر هەمان بنەما بانگێشتكران وە تیپی ئازادی ئەبو نەمر لە داقوق _ كەركوك لەئەنجامی چەند یاریەكی دۆستانە لەساڵانی رابردوو بوونە جێی متمانەی تیپەكەمان. هەروەها تیپی ماردینی چوار قورنە بەڵام دوای ئەنجامدانی تیروپشك و لەكاتی بەڕێوەچوونی خولەكە تیپی ماردین بەهۆی بەشداربوونیان لە خولی قەزاو ناحیەكان پاشەكشەیان لە خولەكە كرد.
شێوازی بەڕێوەچوونی خولەكە خۆی لە 12 تیپ ئەبینیەوە بەسەر 4 كۆمەڵە دابەش كرابوون هەرچوار تیپی رواندز بەكۆمەلێك پێوەر بەرەزامەندی گشت نوێنەری تیپەكان بەسەرە كۆمەڵە دیاری كران و تیپەكانی تریان بەسەردا دابەش كران ، هەر كۆمەڵەی 3 تیپی لەخۆ دەگرت و دوو تیپ سەر ئەكەوتن بۆ قۆناغی 8 شێوازی یاریەكان لە كۆمەڵەكان بە خاڵ بوو
8 تیپ سەركەوتن بۆ قۆناغی 48 تیپ ماڵئاوایان لە خولەكە كرد
ئێستا هەر یەكە لە تیپەكانی گەردەگەردی رواندز و ئازادی ئەبو نەمری داقوق گەیشتونەتە یاری كۆتایی و بریارە رۆژی لە رۆژی دامەزراندنی تیپی زەنگ 23-6 یاری كۆتایی بەرێوە بچێت.
شایەنی باسە دەستەی ناوبژیوانانی رواندز ئەركی بەرێوەچوونی یاریەكانی گرتە ئەستۆ وە جێی ئاماژە پێكردنە كە خەرجی تەواوی یاریەكان لەهەر لە كرێی زۆربەی یاریەكان و خواردنی تیپەكانی میوان و دابین كردنی خەڵاتەكانی تایبەت بەخولەكە لەلایەن بەرێز كاك " هەڵدێر سەردار" ئەندامی دەستەی كارگێری تیپەكەمان و سپۆنسەری تیپەكەمان كە كۆمپانیای هەردی 2 بۆ ئامێرەكانی مۆبایل دابین كرابوون كە لە رۆژی خولەكە بەسەر سەركەوتوان دابەش دەكرێن.