Share on facebook
محەممەد سەدرەدین قوتابیە دووەمەكەی سەرئاستی هەرێم بۆزاری كرمانجی دەدوێت
دووشەممە, 02 تەمموز 2018 08:21


هەرلەمنداڵیەوە ویستم لە پۆلی دوازدە پلەی یەكەم بەدەست بهێنم لەسەرئاستی كوردستان
شەو و رۆژ پێنج بۆ حەوت كاتژمێر ئەم خوێند
دوای ساڵی ڕابردوو قوتابێكی كچ بەناوی شیلان تاهیرلەسنووری بەرێوەبەرایەتی پەروەردەی سۆران  توانی پلەی سێیەم لەسەرئاستی هەرێم بەدەست بهێنێت، بۆ ئەمساڵیش هەر لە پەروەردەی سۆران ، ئەمجارەیان لە قوتابخانەی دواناوەندی سۆرانی نموونەیی كە شوێنی پێگەیاندنی چەندان قوتابی ئاست بەرزە و هەردەم قوتابیانی ئەم قوتابخانەیە لە كۆلێژە بەرزەكان وەرگیراون ، بۆ ئەمساڵی خوێندنیش لەم قوتابخانەیە قوتابی محەممەد سەدرەدین حارس بە كۆنمرەیی 99،33 توانی پلەی دووەم لە سەر ئاستی هەرێم بەدەست بهێنێت ، ئەو قوتابیە خەونەكەی منداڵی هاتەدی كە دەیوویست لە پۆلی دوازدە پلەی یەكەم بەدەست بێنێت، ئەوەبوو لەسەرئاستی پەروەردەی سۆران یەكەم و لەسەرئاستی كوردستانیش دووەم ، زاری كرمانجی وەك پیرۆزبایی و دەستخۆشی لەنزیكەوە ئەم چاوپێكەوتنەی  لەگەڵ سازكردوە
دواندن : محەممەد مەحموود
گەرخۆت بەخوێنەرانی زاری كرمانجی بناسێنی  ؟
- من ناوم محەممەد سەدرەدین حارسە  لەدایك بووی 24-12- 2000م
سەرەتا چۆن دەستت بەخوێندن كرد و قوتابێكی چۆن بووی لە قوتابخانە ؟
- هەرلەسەرەتاوە بەنمرەی بەرزەوە قۆناغەكانی خوێندنم تەواو كردووە
هەمووساڵیك نمرەی بەرزت دەهینا ؟
بەڵێ‌
ترست لەقوتابخانە هەبوو ؟
نەخێر
لەچ وانەیەك زۆر زیرەك بووی ؟
لەوانەی بیركاری
بۆچ مەبەستێكت دەخوێند و ئاوات چییە لە خوێندن ؟
- هەرلەمنداڵیەوە ویستم لە پۆلی دوازدە پلەی یەكەم بەدەست بهێنم لەسەرئاستی كوردستان .
چ بەرنامەیكت پۆلی دوازدە دانا تاوەكو ئەو ئەنجامە باشە بەدەست بێنێت ؟
- شەو و رۆژ پێنج بۆ حەوت كاتژمێر ئەم خوێند، لە رۆژانی پشوو سێ‌ بۆ چوار كاتژمێریش لەڕۆژانی دەوام .
لەوباوەڕەدابووی ئەوئەنجامە بەدەست بێنیت ؟
- بەڵێ‌ لەو باوەڕە دابووم پلەی یەكەم بەدەست بهێنم ، بەڵام كەس ئەو باوەڕەی بەراستی پێ نەبووم
خۆت نمرەكانی خۆت دۆزیەوە یان كەسێك پێی گووتی ؟
- پێم وترا لە مەڕاسیمی یەكەمەكانی سەر ئاستی هەرێمی
لە نمرەكانی خۆت ڕازی ؟
نەخێر ڕازینیم
كەلەوەزارەت پەیوەندیت پێوەكرا هەستت بەچیكرد ؟
- هەستم بە دڵخۆشیكرد و وەدەزانی پلەی یەكەم بەدەستهێناوە
دەتەوێت لەزانكۆ لەچی وەربگیرێت؟
لە كۆلێژی پزیشكی
كێ‌ زۆر یارمەتی دەرت بوو لە خوێندن ؟
دایكم زۆر یارمەتی دەرم بوو .
دەوڵەمەندی هۆكارە بۆنمرەی بەرز؟
- نەخێر دەوڵەمەندی هۆكارنییە ، بەڵام دەكرێت یارمەتی دەر بێت .
لەوەتەی دەستت بەخوێندن كردوە جگە لەخوێندن هیچ كارێكی ترت كردوە ؟
نەخێر هیچ كارێكم نەكردووە .
چ یادگارێكی خۆشت لەخوێندن هەیە  بۆمانی باس بكەی ؟
- یەكێك لە یادگاریە خۆشەكان ئەو رۆژە بوو كە من و هاوڕێكەم محەممەد فەتاح لە ژوورێك بووین ، كە وانەكان تەواو بوون ئیتر ئێمەش بۆخۆمان شایی و دانسمانكرد ، بێ ئاگا لەوەی كە لە كامیڕای چاودێری چاودێری كراوین ، دواتر مامۆستاكان بانگیان كردین و زۆریش پێیان ڕابواردین .
دەتەوێت سوپاسی كێ‌ بكەی ؟
- سوپاسی خوای گەورە دەكەم دواتر سوپاسی تەواوی خێزانەكەم و هاوڕێ‌ زۆر نزیكەكانم دەكەم كە زۆر یارمەتی دەرم بوون هەروەها مامۆستاكانم لە قوتابخانەی دواناوەندی سۆرانی نموونەی دەكەم كە تادواسات هاوكارم بوون .