Share on facebook
هاوپەیمانان دەستخۆشی لەپێشمەرگە كرد بۆ ئەو ئۆپەراسیۆنەی كە لە چیای قەرەچوغ ئەنجانمیدا
دووشەممە, 02 تەمموز 2018 20:45

دانان شێروانی
كۆڵۆنێڵ ئێكێتی فەرماندەی نوێی كەی تی سی سی، سوپاسی وەزیری پێشمەرگە بەوەكالەت‌و ستافی وەزارەتی پێشمەرگە كرد، لەبەرانبەر پیرۆزبایی و پشتگیری كردنیان.

رۆژی دووشەممە كۆبوونەوەیەكی هاوبەش لەنێوان وەزارەتی پێشمەرگە و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش لە هەولێر بەڕێوەچوو، تێیدا هەردوولا جەختییان كردووەتەوە لەسەر پێویستی هەرچی زووە پێداچوونەوە بە پلانی ئەمنی و سەربازی ناوچە جێناكۆكەكان بكرێت.

كۆبوونەوەكە  بەسەرپەرشتی كەریم سنجاری وەزیری ناوخۆ‌و وەزیری پێشمەرگە بەوەكالەت، بە ئامادەبوونی سەربەست لەزگین بریكاری وەزارەت و فەریق جەبار یاوەر ئەمینداری گشتی و فەریق جەمال مەحەمەد سەرۆكی ئەركان‌ و ژمارەیەك لە پلەدار و ئەفسەرانی وەزارەتی پێشمەرگە، كۆبوونەوەی دەوری هاوپمانی دژ بەداعش لەشاری هەولێر بەرێوەچووە.

بەپێی راگەیەنراوێك، لەكۆبوونەوەكەدا راپۆرتی هەریەك لە بنكەی ئۆپەراسیۆنی هاوبەش‌و هەواڵگری و ئیدارە و میرە و مەشق و راهێنان خوێندرانەوە‌و دواتر ژەنەراڵ پایت جێگری فەرماندەی نووسینگەی هەماهەنگی هاوپەیمانان لە عێراق و سوریا، باسی لەدواین ئۆپەراسیۆنەكانی هاوپەیمانان بۆ سەر چەند ناوچەك كرد، كە داعش لەناویاندا مۆڵگەی نوێی دروست كردووەتەوە، هەروەها دەستخۆشی لەپێشمەرگە كرد بۆ ئەو ئۆپەراسیۆنەی كە لە چیای قەرەچوغ لەدوو رۆژی رابردوودا ئەنجانمیداوە و تیایدا بەتەواوەتی ئامانجەكەی پێكاوە، سەركەوتنێكی تری پێشمەرگەی لەدژی تیرۆریستان تۆماركردووە.

هەر لەو كۆبوونەوەیەدا كۆڵۆنێڵ ئێكێتی فەرماندەی نوێی كەی تی سی سی، سوپاسی وەزیری پێشمەرگە بەوەكالەت‌و ستافی وەزارەتی پێشمەرگە كرد، لەبەرانبەر پیرۆزبایی و پشتگیری كردنیان.

هەروەها پوختەیەكی سەبارەت بە پلان و كارنامەی كە تی سی سی لەماوەی ئایندەدا خستەڕوو و بەڵێنی دا، كە هاوكاری و راوێژكارییەكانی كەی تی سی سی بۆ هێزی پێشمەرگە بەرداوەام بێت.