Share on facebook
ئەنجومەنی پارێزگاكان پێویستن ؟
سێ شەممە, 10 تەمموز 2018 07:04


محەممەد مەحموود
كاتێك مرۆڤ سەرنج دەدات لە ئیش و كاری هەندێ‌ لە دامەزراوەو داموو دەزگاكان دەبینین نەخۆیان و نەكارەكانیان وەك پێویست نیین ، واتا بە هەبوون و نەبوونی ئەوان بارو دۆخەكە هیچی لێ‌ ناگۆڕێت ، لە ئێستادا كە بەرەو هەڵبژاردن دەڕۆین ، باس لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگانیش دەكرێت ، من تێنگام گرنگی ئەو ئەنجومەنە لە چیدایە؟ حكومەت یان هاووڵاتی چ قەزانجێك لەم ئەنجومەنانە دەكات ؟ لێرەدا مەبەست كەسەكان و حزبەكان نین كە ئاخۆ كێ‌ لە كێ‌ چاڵاكترە یان كاری زۆر ترو كۆبوونەوەی زیاتری كردووە ، دەكرێت هەندێ‌ بەرێز دڵگرانیش بن بە وباسە ، بەڵام ئەوەراستیەو دەبێت بگووترێت ،  ئەوەی گرنگە ئەوەیە كە ئاخۆ ئەو ئەنجومەنە چەندە بەكاری خۆی هەستاوە، چیكردووە، بۆتە چاودێرێكی باش بۆ داموودەزگاكانی حكومەت یان تەنها ناوە و هیچی تر ، ئەگەر ئەو بەڕێزانەی لەم ئەنجومەنە كاردەكەن دڵیان نەرەنجێت ، وابزانم هەڵوەشاندنەوەی ئەو ئەنجومەنانە یەكێك بێت لە كارەكانی حكومەت زۆرباش دەبێت بۆ خوودی حكومەت ، لەبەر ئەم هۆكارانە .
لە كۆڵ بوونەوەی خەرجی و مووچەی زۆری  ئەوان ، سەفەرو هاتووچۆیان ، خواردن و خواردنەوەیان ، كرێی باڵەخانەو چەندین خەرجی تر، ئەوا دەبێتە هۆی گێرانەوەی بڕە پارەێكی باش بۆ حكومەت ،  كە لە ئێستادا حكومەت بۆ خۆی پێویستی زۆری بە پارەهەیە و خەرێكی چاكسازیە لەم بوارە، بۆ ئەوەی پارەی زۆری بۆ بگەرێتەوەو ئەو شوێنانەی كە پێویست نین جا چ وەزارەت بێت یان دەستەو بەرێوەبەرایەتی لێكیان بدات یان هەڵیان بووەشێنێتەوە ، تاكو بتووانێت كارەكانی خۆی و هاووڵاتیان باشتر بەرێوە ببات ، لە بواری كارگێری خۆی رێك بخاتەوە و بێتەوە سەر پێی خۆی ، ئەو ئەنجومەنانەی  ناویان ناون پەرلەمانی بچووك كوا كاریان ؟ تۆ وەرە پەرلەمانی گەورەت وەك پێویست نییە و ناتوانێت بە باشی كارەكانی خۆی بكات چ جای ئەوەی پەرلەمانی بچووك بتووانێت بە باشی كارەكانی خۆی بكات ، ئەوەی  لەم ئەنجومەنانەم  بینیووە ئەگەر بەدڵێكی فراوانەوە وەریبگرن ، دیارە زۆرترین كارو چاڵاكی ئەوان پێدانی كاغەزێكی ڕێزو سوپاس بووە بۆ زۆرێك لە دام و دەزگاكان و بەرپرسان و رێكخراوەكان و  كەسەكان ، ئەرێ‌ بەراست ئەوە كاری ئەنجومەنە ڕێزو سوپاس دابەشبكات ؟ دامانا لەوەش كێشەنییە بۆ ئەو كەس و شوێنەی ڕێزو سوپاسەكەی لە جێی خۆی بێت ، بەڵام تۆ بێت بەردەوام ئەوە كارت بێت ، ببورن ئەگەر ناوتان بگۆڕدرێت بۆ ئەنجومەنی پێدانی رێزو سوپاس لە كوردستان، دواتریش بە پێدانی ڕێزو سوپاسی ئێوە چ دەسكەوتێك و قازانجێك بەو شوێن و كەسایەتیەكان دەبڕێت ، یان بە پێدانی رێزو سوپاسی ئێوە مووچەی ئەو شوێنانەو كەسەكان بەرز دەبێتەوە ، حكومەتی هەرێم پێشنیار دەكەم ئەم ئەنجومەنانە هەڵبوەشێنیەوە زۆر باشترە لەوەی باسی هەڵبژاردنەوەیان بكەی لە داهاتوو ، چونكە هەست دەكرێت زیادن و پێویست نین ، دەكرێت ئەو كارەی ئەوان دەیكەن و بگرە باشتریش كارەكان بەڕێوەبچن زیادكردنی لێژنەێكی ترە لە ناو خودی پەرلەمانی گەورە كە تایبەتبێت بەو ئەركو كارانەی كەوا بۆ ئەنجومەنی پارێزگاكان  دیاریكراوە ، ئەوان لە جیاتی ئەو ئەنجومەنانە ئەو كارانە بكەن و نوێنەری هەموولایەنەكانیشی تێدابێت و دەستكراوەش بن لە كارەكان ، یان ئەو كارەی ئەوان لەناو خوودی وەزارەتەكان لێژنەی بۆ دیاریبكرێت ، چوونكە هەر داموو دەزگاێك دەگرێت سەر بە وەزارەتێك یان دەستەێكە، ئەوان دەكرێت بەخۆیان بەدوا داچوون بكەن لە سەركارەكان ، لە دانانی بەرێوەبەرەكان و لادانیان لە كارەكانیان ،  من چی لە ئەنجونەن بكەم كاری تەنها پێدانی متمانە بێت بە بەرێوەبەرەكان بێ‌ ئەوەی رۆژێك لە رۆژان بۆلێ پێچینەوە بانگ بكرێن نەك تەنها بۆمیوانداری و چاڵاكی خۆیان بڵێن كەوا فلانە كەسەو بەرێوەبەرەمان بانگ كردووە ، لە ماوەی چوار ساڵ ئەنجومەنێك بڵێت من چل كۆبونەوەم كردوەو یەك بڵێت زیاتر و یەكێك بڵێت كەمتر ، بە كۆبوونەوەی ئەوان چ گرفتێك چارەسەربووە ، بەهەبوونی ئەوان چ بەرێوەبەرێك بەهۆی كەم تەرخەمی لە كارەكەی دوورخراوەتەوەو ناردراوەتەوە بۆماڵ ، زۆرێك لەو بەڕێزانەی لە و ئەنجومەنانەن لە  مەبەست و كاری ئەنجومەن نازانن ،كە دەبێت چی بكەن و كاریان چی بێت ، مەگەر تەنها بۆ ناوەكەو پارەكەو خانەنشین بوونەكە چووبێت ، بۆیە ئەنجومەنی پارێزگاكانیش هاوشێوەی هەندێ‌ شوێنی تر نەمانیان باشترە لەوەی كە هەبن و وەك پێویست نەبن لە كاردا ، یان ببەن جێگەی گلەیی و گازاندەی هاووڵاتیان لەجیاتی ئەوەی گلەیی و گازاندەی خەڵك بڕەوێنەوە .