Share on facebook
كەسایەتیە جیاوازەكان باسی یەكەم ساتی چوونە قوتابخانەیەن دەكەن
سێ شەممە, 10 تەمموز 2018 07:22

لەژیانی مرۆڤ زۆر ئەو رۆژانەی دەبنە یادگاری و بیرەوەری خۆش هەردەم ئەو رۆژو كات و ساڵانە لای مرۆڤەكان بەزیندوی دەمێنەوەو تایبەت مەندی خۆیان هەیە بۆخودی ئەوكەسە ، یەكێك لەو رۆژانەش كە لەبیرەوەری زۆربەی خەڵك تۆماركراوە رۆژی چوونە قوتابخانەیە بۆیەكەم جار ، زۆربەمان كاتێك ئەو پرسیارەمان لێدەكرێت لەیەكەم رۆژی چوونت بۆقوتابخانە رۆژێكی چۆن بوو لەژیانت ؟ یەكەم  رۆژی چوونە قوتابخانەت بیرماوە ؟ ساڵی چەند بوو و لەكوێ‌ ؟ كێ لەگەلت هات بۆقوتابخانە ؟هەستت بە چیكرد كەبۆیەكەم جار چوویتە قوتابخانە ؟ هەریەكەو بەجۆرێك وەڵامان بۆئەم پرسیارانە پێیە ، بگرە لەهەندێ‌ وەڵامیش لەیەكتری نزیكین ، وەك لاپەرەی پەروەردەی هەفتەنامەی زاری كرمانجی بە پێویستمان زانی لەم ڕاپۆرتەدا ئەو پرسیارانە ئاراستەی چەند كەسێك بكەین بۆئەوەی لەزاری خۆیانەوە ئەو یادگاری و بیرەوەریانەمان بۆباس بكەن ، هەیانە لەو مرۆڤانە لەرێگای خوێندنەوە ئەركو بەرپرسیارەتی گرنگیان لەژیان وەرگرتووە ، ئامانجیش لەم بابەتە خۆشەویستكردن قوتابخانەو خوێندنە لە لای تاكەكانی كۆمەڵگە .
بەشی دووەم
ئامادەكردنی : محەممەد مەحموود
لەبەشی دووەمی ئەم راپۆرتەدا سەرەتا تاڤگە عومەر رەشید كە ئێستا لە دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤەو ئەركو بەرپرسیارەیەتی پێدراوە لەو دەستەیە دەڵێت : من بەتەواوی ڕۆژەكەم بیر نیە،  بەڵام  ساڵەكەم بەبیرە ، ساڵی 1980 بوو ناوی قوتابخانەكەشم  بیرماوە ، قوتابخانەی كوردستانی سەرەتایی بوو  لە شاری سلێمانی، یەكەم جار بۆ قوتابخانە خوشكی گەورەم لە گەڵم هات كە ئەویش لە هەمان  قوتابخانە ئەیخوێند، دەربارەی ئەوەی كە ئاخۆ هەستی تاڤگە خان چۆن بووە لە یەكەم رۆژی چوونە قوتابخانەی دەڵێت ، بەڕاستی هەستێكی خۆش بوو چونكە لە باخچەی ساوایان زۆر بێزار بووم و هەستم بە تەنیایی ئەكرد، بەڵام كاتێك لە گەڵ خوشكەكەم بوینە هاوڕێ و چوینە قوتابخانە هەستم بە ئاسودەییەكی زۆر كرد.
كاروان كەریم خان كە ئێستا بەرێوەبەری ناحیەی خەلیفانە و بۆ یەكەم جاریش كە چۆتە قوتابخانە لە ئاوارەیەوە دەستی پێكردووە بەم جۆرە باسی ئەو ساتانە دەكات و بۆمان دەگێرێتەوە ، بە‌ڵێ‌‌ زۆر باشم بە بیرە لە رۆژهەڵاتی كوردستان بووین لە شاری پیرانشار ئەو كات دكتۆر محەممەدی برام  لە هەمان  قوتابخانە بوو، تازە ماڵمان لە ورمێ‌ هاتبووە پیرانشار بە هۆی ئەوەی برام دووساڵ خوێندبووی لە قوتابخانە بۆ من ئاسایی بوو ، هەستێكی تایبەت بوو وەك دەستپێكردنی قۆناغێكی ژیان نەك خوێندن ، ئێستا رێز بوونی قوتابخانەم هەربەبیر ماوە ، وە كۆمەڵێك مامۆستا كە بەراستی بەو پەری لووتفەوە هاوكارم بوون ، بەهۆی ئەوەی كارتی پەنابەرانی ورمێ بوون لەو كاتە بەئەستەم وەردەگیران ، كە لووتف و ناخی بە بەزەیانەی مۆستاكانم زۆر باش بوو، پەیوەندی مامۆستاكانی سەرەتایم تا ئێستاش هەرماوە بەو پێیەی جگە لە دڵسۆزیان بۆ خوێندن ، كەسانی ناخ پاكو بەمانا كورد پەروەربوون .
بەختیار عزەت دەرگەڵەیی كە چەندین ساڵە دانیشتووی وڵاتە یەكگرتووەكانی ئەمریكایە ، باسی یەكەم ساتی چوونە قوتابخانەی دەكات و دەڵێت : یەكەم رۆژی چوونی قوتابخانەم لە گوندی دەرگەڵە بوو لە ساڵی 1966 ، ئەوكات لە دەرگەڵە قوتابخانە دروستكرابوو لە سەردەمی مەلیك ، ئەو رۆژە زۆر قەرەباڵغ بوو قوتابخانە، بەختیار عزەت ئەوەشمان بۆ باسدەكات كە یەكەم جار لە قوتابخانە گریاوە ئەم یاگاریە بەم جۆر دەگێرێتەوە، من لە گەڵ ئەوەی زۆر دەچوومە دەرەوە و زیرەك بووم بەڵام گریام ، هەستم بە تەنیایی دەكرد، بۆ چوونە قوتابخانەش بە تەنیا چووم كەس لە گەڵم نەهات بەگریان دەستم پێكرد یەكەم رۆژ بە پێكەنینیش كۆتایم بەیەكەم رۆژی قوتابخانە هێنا ، یادگارێكی زۆر خۆشی قوتابخانە ئەوەبوو نزیكەی پێنج سەد قوتابی دەبووین هەمووان بەیەك بادی ئاومان دەخواردەوە .
لەكاتی زەنگ لێدانیش لە گەڵ قوتابیان دەچووینە دەرەوەو یاریمان دەكرد، بەختیار دەڵێت دواتر تێگەیشتم كە قوتابخانە چەند گرنگە ، بۆیە هەموو رۆژ زوو خۆم دەگۆری و دەچوومە قوتابخانە .
هەڵۆ حەسەن وەك كەسایەتێكی سیاسی كە ئێستا دەركەوتووە بەم جۆرە باسی ئەورۆژانەی دەكات كە بۆ یەكەم جار چۆتە قوتابخانەو باسی دەنگی ئەو ناپاڵمانەش دەكات كە هەرگیز لە بیری ناچێتەوە كاك هەڵۆ دەڵێت : من لە ساڵی١٩٧٤ لە گوندی ئاكۆیان چومە قوتابخانەی سەرەتایی،  قوتابخانەكەش هەر لە گوندی ئاكۆیان بوو ، یەكەم جار بۆ قوتابخانە باوكم لە گەڵم هات ،هەستم بەوە كرد كە روو بەرووی پرۆژەیەكی گەورە كراومەتەوە ئەوەش نیشانەیەكی روونی هەنگاو نانمە بەرەو قۆناغێكی نوێ و بەرەو گەورە بوون لەرووی تەمەنەوە ، لە تاقی كردنەوەی سەری ساڵ كە لە ئەشكەوتەكانی گەلی« زەنگران» كردمان چونكە مفاوەزات تێك چوو ، بوەوە بەشەر ، دوو تەیارەی بەعس دوو ناپاڵمیان بەردانەوە نزیك گەلیەكە خۆمان لە بن قەڵاتی ئاكۆیان لە بن دارتوێك شاردەوە، قەت دەنگی ئەو ناپاڵمانەم لە بیر ناچێتەوە.
سیامەند ئیسماعیل كە ئێستا بەرێوەبەری گەنجینەی سۆرانە بەم جۆرە ئەویش باسی یەكەم ساتی چوونە بەرخوێندنی دەكات ، كاك سیامەند دەڵێت" یەكەم رۆژم بیرنییە كە چوومە قوتابخانە، بەڵام ساڵەكەم بەبیرە ساڵی  1976بوو،  لە وڵاتی ئێران و لەشاری مازندران، بۆیەم جار باوكم لە گەڵم هات بۆ قوتابخانە لە گەل أحمد حاجی تاتكی كە ئەویش منداڵەكانی داخل كردن بۆ قوتابخانە ،هەستیكی خۆش و ناخۆش بوو  چونكە یەكەم جار بچیە قوتابخانە هەستیكی خۆشە بەڵام لە شوێنێك كەس هاو زمانت نەبێ‌  و ئاوارەبی زۆر ناخۆشە.
مامۆستا شێخ سعیدبەرێوەبەری پێشووی پەروەردەی رواندز دەڵێت :یەكەم رۆژی چوونە قوتابخانەم بیرنەماوە بەدرووستی ، بەڵام ساڵەكەو شوێنەكەم بەبیرە ئەویش لە ساڵی 1975 بوو لە وڵاتی ئێران ، بۆ یەكەم جاریش باوكم لە گەڵم هات بۆ قوتابخانە ، هەستم بە دڵخۆشیكرد بۆ من وەك سەیران وابوو چوونە قوتابخانە، یەكەم مامۆستاشم بەبیرە كە خانمی صاڵحی بوو.
مامۆستا بێستون جەمیل وەك مامۆستاێكی دێرین كە بۆچەندین ساڵ لەم دەڤەرە خزمەتی كردوە وەك مامۆستا، یەكەم ساتی چوونە قوتابخانەی بەم جۆرە باسدەكات و دەڵێت"  یەكەم رۆژچوم بۆ قوتابخانە باش بیر ماوە تەمەنم پێنج ساڵ بوو ، بە پێنج ساڵی چوم بۆ قوتابخانە بەروارەكەم هەر لە بیر ماوە باوكم بۆی نووسیبوم 10 -10 - 1970 بوو ،  لە قوتابخانەی چوار باخ لە شاری كۆیە، مامۆستا بێستون ئەوەش ناشارێتەوە بۆیەكەم جار لەقوتابخانە زۆر لە بەرێوەبەری قوتابخانەكە ترساوە و دەڵێت ،  یەكەم جار كە چوم زۆر لە بەرێوەبەرەكە دەترسام ناوی عبدالرزاق بوو خوا لێی خۆش بێت ، لە قوتابخانە یەكەم  رۆژ زۆر دڵم ناخۆش بوو، چونكە جیهانێكی تر بوو بۆ من جگە لە وەی تەنها من پانتۆڵم لە بەربوو  لە كەركوك بۆیان كریبوم مامۆستا بێستون یادگاری خۆشی لایەو باسی یەكێك لە یادگاریەكانیش دەكات و دەڵێت" دەم وت بە پانتۆڵ ناچم هەتا شەرواڵیان لە پێ كردم ئینجا ڕازیبووم بچمە قوتابخانە ئەوە راستیەكەیە.
ئێمە لەم جۆرە ڕاپۆرتانە بەردەوام دەبین بۆ ئەوەی بتووانین خوێندن و قوتابخانە لای خوێنەرانمان خۆشەویست بكەین ، بەچەند جۆرێكی جیا جیا ئەم جۆرە ڕاپۆرتانە لەداهاتوودا دەخەینە بەردیدی خوێنەرانی هەفەتەنامەی زاری كرمانجی .

یەكەم رۆژی چوونە قوتابخانە لە نێوان خۆشی و ناخۆشیدا