سوودەكانی هەنجیر لە ڕووی تەندروستی یەوە
یەک شەممە, 22 تەمموز 2018 09:10

ئا..بەیان حەسەن

 

هەنجیر یەكێكە لە میوە نایابەكان كە كەشوهەوای هەرێمی كوردستان زۆر گونجاوە بۆ بەرهەمهێنانی ئەم میوەیە،وە زۆربەی جوتیارەكانی ئێمەش هەنجیر لە باخەكانیان بەرهەم دەهێنن و دەیچێنن.

هەنجیر سوودێكی یەكجار زۆری هەیە لە ڕووی تەندروستی یەوە بۆ ئێمەی مرۆڤ، پێویستە هەریەك لە ئێمە  گرینگی بە خواردنی ئەم میوەیە بدات، لە سوودە هەرە گرینگەكانی هەنجیرئەمانەی خوارەوەن .

یەكەم: دەوڵەمەندە بە كالسیۆم و مەگنیسیۆم بۆ بەهێز كردنی ئێسك .هەنجیر سوودێكی یەكجار زۆری هەیە لە ڕووی تەندروستی یەوە بۆ ئێمەی مرۆڤ، پێویستە هەریەك لە ئێمە  گرینگی بە خواردنی ئەم میوەیە بدات، لە سوودە هەرە گرینگەكانی هەنجیرئەمانەی خوارەوەن .

دووەم:  بڕێكی زۆر لە ڕیشاڵی تێدایە كە زۆر بەسوودە بۆ ئەوەی هەرس كاری خۆی بكات.

سێیەم: گرینگی یەكی زۆری هەیە بۆ ئەوانەی كێشیان زۆرە دەتوانن سوودی لێوەربگرن .

چوارەم: دەبێتە هۆی كەم كردنەوەی گەشەی خانە شێرپەنجەیی یەكانی مەمك و كۆڵۆن و پرۆستات .

پێنجەم :  كەم كردنەوەی بەرزی پەستانی خوێن .

شەشەم: دەوڵەمەندە بە دژە بەكتریا و ڤیتامین و كانزا وە سیستەمی بەرگری لەش بەهێز دەكات .

حەوتەم: ئەم میوەیە گرینگە بۆ كۆنترۆڵكردنی ئەنسۆلین بەهۆی بوونی پۆتاسیۆم و مەگنیسیۆم وە یارمەتی جێگیر بوونی دەردانی ئەنسۆلین دەدات.