ڕێژەی كێشانی نێرگیلە لەنێو گەنجان و لاواندا لەهەڵكشاندایە
چوار شەممە, 25 تەمموز 2018 06:30

zkm

زێرەڤان ستوونی ـ سۆران

كێشانی نێرگیلە ئەگەرچی چەندین زەر و زیانی بەو كەسە دەگەیەنێت كە دەی كێشێت چ لەڕووی تەندروستیەوە یاخۆ لەرووی ماددییەوە، بەڵام ئەم زیانانە نەبوونە هۆكار بۆئەوەی تاكەكانی كۆمەڵگە دوور بكەنەوە لە كێشانی نێرگیلە، لەم ڕاپۆرتەی زاری كرمانجیدا باس لە هۆكار و زیانەكانی نێرگیلە كێشان دەكەین.

خاوەنی یەكێك لە كافیەكانی شاری سۆران لەسەر سەردانیكردنی گەنجان بۆ كافیەكەی بەمەبەستی نێرگێلە كێشان بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند: " رۆژانە رێژەیەكی زۆری گەنج سەردانمان دەكەن بۆ كێشانی نێرگیلە، ئەمەش بازاری ئێمەی تارادەیەك گەرم كردووە, ئەمە جگە لەوەی نرخی نێرگیلە لەشاری سۆران لە چاو شارەكانی تر هەرزانترە, گەنجانیش بەهۆی ئەوەی بێ كاران, هیچ شوێنێكیان نیە بۆئەوەی كاتەكانی خۆیانی تییادا بەسەر بەرەن".هێمن شیمال یەكێكە لەو گەنجانەی كە شەوانە لەگەڵ هاورێیەكانی بۆ سەربڕدنی كاتەكانی خۆی ڕوولە كافیەكان دەكات بۆ كێشان نێرگیلە دەڵێ: " هەرچەندە ئێمە خۆشمان دەزانین، نێرگیلە كێشان زەرە و زیانی بۆ تەندروستی ئێمە هەیە، بەڵام ئەم گێشاوە سیاسی و ئابووریەی لە هەرێمی كوردستان هەیە، هیچی بۆ گەنج نەهێشتەووە، جگە لەوەی ڕووبكانە كافیەكان بەدیار نێرگیلە كێشانەوە خەریك بێت ". هەرچی لەڕووی تەندروستیشەوە وەك پزیشكانی تایبەتمەند باسی لێوە دەكەن: "نێرگیلە هۆكاری سەرەكیی شێرپەنجەی لچولێوە؛ چونكە لێو دەسووتێنێت و بەمەش ڕەنگی لچ دەگۆڕێت و گرێی لێ دروست دەبێت، نێرگڵە بڕێكی كەم ماددەی هایدرۆ كاربۆن و ماددەی تیشكدەریشی تێدایە، بەڵام كەڵەكەبوونی ئەو ماددەیە كاریگەرییەكی زۆر خراپی بەسەر لەشی مرۆڤەوە دەبێت.نێرگەلەكێشان هۆكارێكە بۆ گواستنەوەی نەخۆشیەكانیش؛ كە چەند كەسێك دەمیان بە یەك نێرگەلەوە نا، یاخود دواتر كەسێكی تر هەر ئەو نێرگەلەیەی كێشا، ئەوە ئەگەر یەكێكیان درمێكی هەبێ، ئەوا ڕەنگە ئەوانی تریش بگرێتەوە؛ درم ئەو نەخۆشییانەن كە دەگوازرێنەوە.مامۆستا ڕەفیق كرم كە یەكێكە لە چالاكوانە كۆمەڵگەی مەدەنی لەمبارەیەوە دەڵێت: "زۆر هۆكار هەن وادەكات مرۆڤ پشت بە دەرمانی سایكاتریك و پێكهاتەی بێهۆشكەر ببەستێت. دەبیت سەرەتا ئەو هۆكارە كەم بكرێنەوە، لەو هۆكارانەش ..بێ كاری وكات زۆری، بۆشایی ژیان و هزر و بیری خراپ، هاورێی خراپ و شوێنی خراپ ..لەهۆكارەكان گرنگە كە پلانی حكوومەت ، كاربەدەستانی شار دا بێت بۆ كەمكردنەوە و بنبڕكردنی ئەو هۆكارانە، ئینجا بەرەبەرە ئەم دیاردەی پشت بەستن بە نێرگلیە، كاری خراپ كەمدەبێتەوە، پاشان ئەو شوێنەی تیادا بەكاری دێنیت، ئەگەر ماڵەوەیە ئەوا دایكان و باوكان پێویستە بە تیمێكی ووشیاری تەندروستی كۆمەڵگە وریا بكەنەوە ئەگەر لە شوێنی پارك و كافیەكان بێت پێویستی چاودێری لایەن پەیوەندیدارەكانی زیاتر بێت لەسەر ئەم شوێنانە نێرگیلەی تییادا دەفڕۆشرێت یاخو دەكێشڕێت" پارێزەر سەنار شەریف لەمبارەیەوە دەڵێ: "ئەگەر سەرنجێك بدەینە یاسای بەرەنگاربۆنەوەی جگەرەكێشان, ژمارە (31) ی ساڵی 2007ی هەرێمی كوردستان, لە ماددەی یەكەمدا بەشێوەیەكی گشتی دروست كردن و هاووردەكردن وبازرگانی كردن بە هەموو جورێك توتنی قەدەغەكردووە ئەگەر هاتوو لەگەل ستانداردە نێودەوڵەتییەكان نەگونجێت, وە لەماددەی دووەمی هەمان یاسادا بەشێوەیەكی ڕەها لەسەر نەوجوانانی قەدەغەكردووە كێشانی هەموو جۆرەكانی توتن وئەوەی لەتوتن بەرهەم دێت, هەروەها هەموو بازرگانی كردن و كرین وفرۆشتنێك پێیانەوە. وەلەم یاسایەدا وەزراەتی تەندروستی راسپێردراوە كە هەڵبستێت بە لێكولینەوە لەهەبوونی مەرجە پێویستەكان كەلەو یاسایەدا هاتوون. هەروەها هەموو جورە رێكلامێكی قەدەغەكردووە بۆ جگەرە كێشان, لەگەل قەدەغەكردنی كێشانی لە شوێنە گشتیەكان كە یاساكە دیاری كردوون, ئەم یاسایەش بۆ پاراستنی تەندروستی گشتی دانراوە, كەلەرووی یاسای نێو دەوڵەتیەوەش كوت وبەندێكی رێگا پێدراوە.بەڵام پێویستی سزایی زیاتر بەسەر ئەو شوێنانەدا بسەپێنرێت كەنێرگیلە دەدەن بەم كەسانەی خوار ئەو تەمەنەی كەیاسای دیاریكردوە, ئەمە جگە لەوی پێویستە چاودێرییەكی تونتری شوێنەكان بكڕێت"