تەندروست بە بە خواردنی زەیتوون
پێنج شەممە, 26 تەمموز 2018 18:55

zkm

زەیتوون یەکێکە لەو میوانەی خوای گەورە لە قورئاندا ناوی هێناوە

کوردستان کەش و ھەوای زۆر گونجاوە بۆ بەرهەمهێنانی ئەم میوەیە ،وە بەرگەی پلەی گەرمی ٤٥ تا ٥٠  دەگرێت لە هاویندا وە ١٤ پلە لە ژێر سفرەوە ،وە پێویستی بە ڕێژەیەکی زۆر ئاو نی یە ، بەهۆی ئەم تایبەتمەندییانەوە لە هەموو ناوچەکانی کوردستان دەچێنرێت وە لەم ساڵانەی دواییدا زۆر لە جوتیاران پەرەیان بە چاندنی ئەم میوەیە داوە،بەڵام کاتێکی زۆری دەوێت ھەتا پێدەگات دوای ١٥ ساڵ لە تەمەنی دارەکە بەرهەمێکی زۆری دەبێت چونکە داری زەیتون تا بە تەمەنتر بێت بەرهەمی زیاتر دەبێت .

جۆری دارەکانی زەیتوون جیاوازن هەندێکیان تایبەتن بە خواردن وە هەندێکیان تایبەتن بە ڕۆنی زەیتون وە سابونیشی لێ دروست دەکرێ.

زەیتوون زۆر گرینگە بۆ تەندروستی مرۆڤ لێرەدا چەند سوودێکی دەخەینە ڕوو:

١_دەبێت زەیتوون تەنیا لەگەڵ ژەمە خۆراکییەکان بخورێت چونکە بەو شێوەیە پێکهاتەکانی بە باشی دەچێتە ناو جەستەوە کاریگەری باشی لەسەر تەندروستی جەستە دەبێت.

٢_لە دابەزاندنی کێش و جوانکردنی پێست دەورێکی گرینگی هەیە.

٣_وەرگرتنی وزەیەکی زۆر و بەهێز کردنی دڵ.

٤_هەرگیز ئەو جۆرە زەیتونانە مەخۆ کە کراونەتە ناو قوتوو یا شوشەی پلاستیکی چونکە ئەگری تووشبوون بە شێرپەنجە زیاد دەکات.

٥_کۆلیستڕۆلی زیانبەخشی خوێن کەم دەکاتەوە.

٦_زەیتوون بە سوودە بۆ ئەو کەسانەی کرمی ڕیخۆڵەیان هەیە ڕۆژی ٧ دەنک زەیتون دەتوانێت لە ناوی ببات.

٧_زەیتی زەیتوون بە سوودە بۆ. جێگای ئازار و سوتاوی.

ئا..بەیان حەسەن