هونەرمەند وەلید دۆسكی بۆ زاری كرمانجی دەدوێت
دووشەممە, 06 ئاب 2018 07:43

دیمانە : كەلسوم شوان - سۆران

بۆلە نزیكە ئاگادار بوون لە ڕەوشی تەندروستی هونەرمەند وەلید دۆسكی و كاروبەرنەكانی لە بواری هونەر بە پێویستمان زانی لەنزیكەوە گفتوگۆێكی تایبەت لە گەڵ هونەرمەندی ناوبراو سازبكەین كە ئاخۆ بزانیین بۆچی ئێستا ئەو هونەرمەندە بەرهەمی تازەی نییە، لە كاتێكدا ئەو هونەرمەندە خاوەن چەندین بەرهەمی گۆرانییە كە بۆ رادیۆو تیڤیەكان تۆماریكردون ، لەم دیمانەیدا باسی ئەو شاعێرەش دەكات كە هۆنراوەی بۆرواندز نووسیوەو ئەو شاعیرەی هۆنراوەكەشی نووسیووە وەك وەلید دۆسكی باسی دەكات مەرجی بۆگووتنی ئەم گۆرانییە هەبووە .

*لەرەوشی تەندروستیتەوە دەست پێدەكەین و تەندروستیت چۆنە؟

سەرەتا بەخێرهاتنتان دەكەم خۆشخاڵبووم ، ماوەیەكە تەندروستیم جێگر نییە، نەخۆشێكی درێژ خایەنم هەیە نەخۆشی شەكرە، ئەو نەخۆشیە كاری لێكردووم .

*ئەم نەخۆشیە كاری لێكردوی لە هونەر دات ببرێت ؟

من بە قسەێكی هونەرمەندی رەحمەتی محەممەد عارف وەڵامت دەدەمەوە ، محەممەد عارف چووبوە حەج هاتەوە گووتیان نابێت تۆ چیتر گۆرانی بڵێت ئەویش  گووتی لەسەر پشتیش بم گۆرانی هەردەڵێم.

كەوابێ‌ تۆش هەر گۆرانی دەڵێت؟

پێم خۆشە و حەزم لە گۆرانییە.

سەرەتا چۆن دەستت بەكاری هونەریكرد؟

سەرەتا لە خەفتایەكان لەگەڵ تیپی هونەری رواندز وەك كۆرس كارمكرد دواتر لەگەڵ دامەزراندنی تیپی مۆسیقای پاشای گەورە بوومە ئەندامی دامەزرێنەرو دەستمان بەكاركرد ،

*تۆیەكەم كەس بووی لەگەڵ تیپی پاشای گەورە گۆرانیت گووتووە ؟

ئێمە كۆمەڵێك بووین بەڵام قسمەت وابوو كەوا گۆرانییەكەی من ناوبانگی وەرگرت هەرناوی من بوو گۆرانی كۆچەرێ‌ لەسەرئاستی عێراق لەبەر ئەو گۆرانییە داوەتكرایوون و بەشێوەیەكی باشتر تۆمارمانكرد،

*رواندز لای تۆ چی دەگێنێت ؟

رواندز لای من شاری جوانی و خەبات و هونەرە باوەڕبكە  كەدەچمە رواندز دڵم خۆش دەبێت ، هەر لەبەر ئەوەشە بە بەردەوامی وێنەی رواندز لەپشت سەرمەوەیە ،

*گۆرانی رواندز هۆنراوەو ئاوازی كێ‌ یە؟

هۆنراوەو ئاوازی گۆرانی رواندز هی مامۆستا عەبدولعزیز سلێمان زاخۆییە ، مامۆستا عەبدولعزیز لە روومادی بوو، كاتێك لەشاری رواندز راپەرینكرابوو ئەویش هەستی نیشتیمانی و نەتەوایەتی بەرزدەبێتەوە ئەو هۆنراوەییەی نووسی بەكاسیەت بۆمنی نارد نووسیی بووی بەمەرجێك وەلی دۆسكی ئەم گۆرانییە بڵێت ،

*بۆتیپی مۆسیقای پاشای گەورەت هەڵبژارد؟

دەكرێت بەو مانایە بلێم ئەو تیپە نازم هەڵدەگرن ، بەدڵی من كار بۆمن دەكەن ، زیاتریش رەسەنایەتی لە مۆیسقای ئەوان دایە ، لە شوێنەكانی تریش وەك دهۆك هەولێر وسلێمانی ، بەڵام ئەوەی من چۆنم بووێت ئاوا بۆ دەكەن من لە لای ئەوان تاقانەمە.

*پەیوەندیت لەگەڵ هونەرمەندانی ئەو تیپە باش بوو ؟

زۆر زۆر  باش بوو پەیوەندیم لەگەڵ هەمووان

*پەیوەندیت تایبەت نەبوو لەگەڵ یەكێك ؟

بەڵێ‌ پەیوەندی تایبەتیشم هەبوو بۆنموونە مامۆستا ئامالنج غازی لەبەر ئەوەی ژەنییاری عودە ، هەركاتێك ویستبایان من گۆرانی بڵێم هەر گوێم لەعودی مامۆستا ئامانج با دڵم بۆگۆرانی دەچوو ، مامۆستا چەتۆ و سەید ئەحمەدو تەواوی تیپ لای من خۆشەویستن ، گۆرانی زەنگ كاتی خۆی كە دامانا گۆرانیەكە مەبەستی شۆڕش بوو تۆماریشمانكرد كە بڵاوی بكەینەوە ئەوكات لەسانسۆر دەرنەچوو ، لەم كۆتاییە هەمان گۆرانیم جارێكی دووبارە كردووە بەهەندێ‌ گۆرانكاری لە كاتی شەری داعش بڵاومكردەوە  .

لەم ساڵانەی دوایی هەستم دەكرد ژیانم بەرەو كۆتایی دەچێت ، بەتایبەتی رووبەری دەنگم ئەو رووبەرە بەرە بەرە كەم دەبێتەوە گووتم با قفلەكە بە گۆرانێكی وابێت كە گوزارشت لە ژیانی من بكات .

* ئێستا بڕیارتداوە قفل بێت هونەر لای تۆ؟

وەكو بەرهەم بەڵێ‌ .

*خەمی بۆناخۆیت؟

بەڵێ‌ خەمی بۆدەخۆم بەڵام چیبكەم تەمەنە،

بۆزانین وەلی حەسەن دۆسكی لە دایك بووی ساڵی 1957 ی  ناحیەی دیانا دەرچووی ئامادەیی كشتوكاڵە ، تاكو ئێستا 16 گۆرانی تۆماركردوە لە گەڵ تیپی مۆسیقای پاشای گەورە  بۆ رادیۆو تەلە فزیۆنەكان ، دەستی شێعری هەیەو زۆربەی بەرهەمەكانی شێعری خۆیەتی و بەشێوەی كرمانجی سەرو گۆرانی دەڵێت و یەكەم گۆرانی بێژی تپی پاشای گەورەیە .