Share on facebook
ماراسۆنێك بۆ پێشمەرگە ڕێكخرا
دووشەممە, 06 ئاب 2018 09:12

زیاتر لە 1000 پێشمەرگە بەشداری لە ماراسۆنێكی تایبەت بەهێزی ئێشمەرگە بەشدار دەبێت رێكخراوی ماراسۆنی ئاشتی كوردستان لە شاری هەولێر وەك رێز لێنان لە بەرامبەر سەركەوتنەكانی هێزی پێشمەرگەی كوردستان لە رووبەروو بونەوەی دوژمنانی كوردو كوردستان لەژێر دروشی(قارەمانیەتی و خۆڕاگری پێشمەرگە) راكردنێكی بەرفراوانی بۆ هێزەكانی پێشمەرگە ئەنجامدا. ماراسۆنەكە بە ئامادەبوونی فەرماندەكانی سەربازی و سەرجەم چین و توێژەكانی بە بەشداری زیاتر لە 1000 لە پاركی شەهید سامی عەبدولرەحمان بەرێوە چوو، تیایدا زیاتر لە هەزار پێشمەرگەی كچ و كور لە فەرماندەیی زێرەڤانی و فەرمەندەكانی تر بەشداریان تێدا كرد، بەشداربوانی ماراسۆن تەنها لە هێزەكانی پێشمەرگە پێكهاتبوون و ڕاكردنەكەش لە چواردەوری پاركی شەهید سامی عبدالرحمان بەرێوە چوو. ئامانج لە ئەنجامدانی ماراسۆنەكە سەركەوتنی هێزەكانی پێشمەرگە بوو بەرامبەر دوژمنانی كوردستان بەتایبەت داعش. ماراسۆنەكە دڵخۆشی و خۆشحالی بە هێزەكانی پێشمەرگە گەیاند و ئێوارەیەكی وەرزشیانەشیان لە پاركی شەهید سامی عەبدولرەحمان بە سەر برد، كۆكردنەوەی زیاتر لە 1000 پێشمەرگە و بەشداربوونی لە چالاكییەكی وەرزشی وەك پێشبركێی ماراسۆن تایبەت بەهێزی پێشمەرگە پاڵپشتی و پشتگیری راستەو خۆیە لە گەورەی و هێزی پێشمەرگە بۆ پاراستنی كەرامەتی و شكۆمەندی نەتەوە و نیشتمانی كورد و كوردستان. لە كۆتایدا خەلات و دیاری پێشكەش بە سەركەوتووەكانی ماراسۆنەكە كرا وەك رێزلێنانێكی لە بەشداربوون و سەركەوتنیان لە راكردنەكەدا. عەلی شەریف بەرپرسی فیدراسیۆنی رێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی سەبارەت بە ئەنجامدانی ماراسۆنەكە و ئامانج لە رێكخستنی گووتی: رێكخستنی ماراسۆنی تایبەت بە هێزەكانی پێشمەرگە لە پێناو پشتگیری و پاڵپشتی پێشمەرگە بوو، بیرخستنەوەی دوژمنانی كوردستانیش كە تاكو هێزی پێشمەرگە لە كوردستان هەبێت، هیچ دوژمن و پیلانێكی نەیارانی كوردستان سەر ناگرێت، وەرزشیشمان وەك پێناسەیەك بۆ هێزو توانا و گەورەی پێشمەرگە كردە ئامانج بۆ سەركەوتنەكانی لە بەرامبەر هەموو دوژمانی كورد و كوردستان.