Share on facebook
كاری قیرتاوكردن لە بێخاڵ دەستی پێكرد
چوار شەممە, 08 ئاب 2018 12:54

زاری كرمانجی- رواندز

بەمەبەستی گرنگی دانی زیاتری حكومەت بە شوێنە گەشتیاریەكان و دابینكردنی خزمەتگوزاری بۆگەشتیاران لە ئێستادا هاوینەهەواری بێخاَڵ، دوای فراونكردنی بەشێكی رێگاكە كاری قیرتاوكردن دەستی پێكرد .

لەم بارەیەوە چیایی محەممەد حەسەن بەرێوەبەری بنكەی گەشتوگوزاری رواندز بەزاری كرمانجی راگەیاند" ئەو پرۆژەیە چاككردنی رێگای بێخاڵە لە سەر پرد كە داخل دەبی تا دەگاتە لای گۆری شێخ قەرەسەن ،

لە گەڵ چاك كردنی تاسەكانی لای پرد كە دێتەوە ناو  بێخاڵ.

بەرێوەبەری بنكەی گەشتوگوزاری رواندزگووتیشی " پرۆژەكە فراوان كردنی رێگایە لە گەڵ شۆل دەر و رووناكی بە درێژی ٢٠٠ مەتر،ئەم كارەش  لە لایەن بەشی ئەندازەی بەرێوبەرایەتی گەشت و گوزاری سۆران جێبەجێ دەكرێت