Share on facebook
مەرجی وەرگرتنی قوتابیان لە زانكۆ و پەیمانگە حكومییەكان ڕاگه‌یاندرا
چوار شەممە, 08 ئاب 2018 20:56

دانان شێروانی
له‌ڕاگه‌یاندراوێكدا وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی هه‌رێمی كوردستان كه‌له‌پێگه‌ی فه‌رمی خۆیان بڵاویان كردووه‌ته‌وه‌ ،  ڕێنمایی وەرگرتن و دابەزین و گواستنەوە له‌ زانكۆ و په‌یمانگه‌ حكومیه‌كان بۆ ساڵی خوێندنی 2018 – 2019 راگه‌یاند.

له‌به‌شێكی ڕێنماییه‌كانی خوێندنی باڵا كه‌ئاراسته‌ی قوتابیانی كردووه‌ ڕایده‌گه‌ێنێت ، مەرج نییە هه‌ر قوتابیه‌ك  كه‌ فۆڕمی وه‌رگرتن پێشكه‌ش ده‌كات،  وه‌ربگیرێت، چونكه‌ وه‌رگرتن به‌پێی چه‌ند بنه‌مایه‌كی زانستی و لەسەر بنه‌مای كێبڕكێی كۆنمره‌ی نێوان قوتابیه‌كان دەبێت.