Share on facebook
مەکگوورک: نێچیرڤان بارزانی راست دەکات
چوار شەممە, 08 ئاب 2018 21:02

دانان شێروانی
برێت مەکگوورک لەبارەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دووپاتی دەکاتەوە کە ئەو دەنگۆیانەی لەبارەی ئەو گوتراون کە داوای کردبێ وادەکە دوابخرێ، دوورن لە راستییەوە و لە تویتێکدا دەڵێ، سەرۆکوەزیرانی کوردستان نێچیرڤان بارزانی راست دەکات.

دوێنێ سەرۆکوەزیرانی کوردستان نێچیرڤان بارزانی رایگەیاند کە بریت مەکگوورک داوای نەکردووە لەوان کە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دوابخرێ. ئەم دەنگۆیە دوای ئەوەهات کە هەندێ لایەنی سیاسی رایانگەیاندبوو  ئەمەریکا لەرێگەی مەکگوورک داوای کردووە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دوابخرێ، بەڵام ئەمڕۆ برێت مەکگوورک نوێنەری سەرۆکی ئەمەریکا لە هاوپەیمانێتی شەڕی دژ بە داعش لە توێتێکدا رایگەیاند کە سەرۆکوەزیرانی کوردستان نێچیرڤان بارزانی راستدەکات و هەڵوێستی خۆی بە ئاشکرا دەربڕی، کە ئەوان هەڵوێستیان روونە و وادەی هەڵبژاردن لە هەرێم پرسێکی نێوخۆییە.

مەکگوورک سەرجەم دەنگۆکانی بە ناڕاست وەسفکرد کە لەو بارەیەوە بۆ دواخستنی هەڵبژارن لەسەرزاری ئەو گوتراون.