Share on facebook
شوناسی نموونەیی لە قوتابخانەكان وەردەگیرێتەوە
پێنج شەممە, 09 ئاب 2018 07:19

زاری كرمانجی - رواندز

دوای وەی بەشێك لەقوتابخانەكانی كوردستان كاریان بەوەدەكرد كە ناوو شێوازی وەرگرتنی قوتابیانیان بە شێوەی نموونەیی ، قوتابی زیرەك زیاتر لەو قوتابخانانە وەردەگیرا ، ئەمەش نیگەرانی بەدوای خۆیدا هێنا ، لەئێستا بە پێی نووسراوێكی فەرمی بەرێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێر كە گشتاندنی بۆكراوە بۆپەروەردەكان، بۆساڵی نوێی خوێندن واتە (2018-2019) هیچ قوتابخانەێك بەناوی نموونەیی نامێنێت و ئەو نازناوە لەو قوتابخانانە وەردەگیرێتەوە .

لەم بارەییەوە سەدیق سعید بەرپرسی بەشی راگەیاندنی پەروەردەی رواندز بە زاری كرمانجی راگەیاند" بە پێی نووسراوێكی بەرێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێر كە بۆپەروەردەكان نێردراوە ، تێیدا ئاماژە بەوەكراوە كە بۆ ساڵی نوێی خوێندن   (2018-2019)  شوناسی نموونەیی لە قوتابخانەكان وەردەگیرێتەوە ، واتە ئەو قوتابخانانەی بەناوی نموونەیی بوون چیتر ئەو ناوەیان نامێنێت و دەبنەوە قوتابخانەی ئاسایی .