Share on facebook
لەرێگای سپیلك له‌رووداوێكی هاتووچۆدا شه‌ش كه‌س برینداربوون
پێنج شەممە, 09 ئاب 2018 07:53

زاری كرمانجی-خەلیفان: ئێوارەی دوێنێ چوارشەممە بەهۆی پێكدانی سێ ئۆتۆمبێل لە رێگایی سەرەكی (خەلیفان-سپیلك) شەش هاووڵاتی زامداربوون.

راید دلاوەر لەتیف، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سۆران، بە زاری كرمانجی راگەیاند "ئێوارەی دوێنێ چوارشەممە 8-8-2018 لەرێگای گشتی ( هاملتۆن) لەنێوان ( ناحیەی خەلیفان- سپیلك) ئۆتومبێلی جۆری (پیكاب دێر) چۆتە رێرەوی بەرامبەر خۆی كێشابوو بە ئوتومبێلی جۆری ( شۆفرلێت ئۆپترا) دواتر خۆی كێشابوو بە ئوتومبێلی جۆری (هۆندای ئەكسێنت) لە ئەنجامدا (6) هاولاتی بریندار بوون".

گووتیشی "بەهۆی سەختی شوفێرێك رەوانە نەخۆشخانەی فریاكەوتنی هەولێر كراوە، هۆكاری رووداوەكە دەگەڕێتەوە بۆ پابەندنەبوون بە بنەماو رێسای هاتووچۆ و وریانەبوون لە لێخورینی ئۆتۆمبێل.