Share on facebook
بەهۆی دروستبوونی شەڕ و دەمەقاڵە هاووڵاتییەک کوژرا
پێنج شەممە, 09 ئاب 2018 12:05

زاری کرمانجی-رواندز

لەگوندی گەروانی خواروو لەسنووری رواندز، بەهۆی دروستبوونی شەڕ و دەمەقاڵە، کەسێک کوژراو چەند کەسێکی دیکەش برینداربوون.

راید سەعدون نەبی، بەرپرسی ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سۆران، بەزاری کرمانجی رایگەیاند "ئەمڕۆ پێنج شەممە 9/8/2018 لەئەنجامی دروستبوونی شەڕ و دەمەقاڵە لە نیوان ئەندامانی دوو خێزان لەگوندی گەروانی خوارووی سنووری قەزای رواندز، کەسێک کوژرا، هەروەها برینداریش هەیەو پۆلیس و هێزە ئەمنییەکان سەرقاڵی هێوەرکردنەوەی باردۆخەکەو لێکۆڵینەوەن لەو ڕووداوە.

ئەوەشی خستەڕوو "، پۆلیس و هێزە ئەمنییەکان سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن لەم ووداوەو دواتر زانیاری زیاتر دەخەینە ڕوو، چاوڕەوان بن.