Share on facebook
پێشمەرگەیەك بە گوللە گیانی لەدەستدا
هەینی, 10 ئاب 2018 20:13

زاری كرمانجی-سۆران: هاووڵاتییەكی دانیشتووی شاری سۆران، كە پیشەیی پێشمەرگەیە بەهۆی بەركەوتنی گوللەیەك بە جەستەی گیانی لەدەستدا و تەرمەكەی رەوانەی پزیشكی داد كرا.

راید سەعدون نەبی، بەرپرسی راگەیاندنی بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی سۆران، رایگەیاند "ئەمڕۆ هەینی 10/8/2018 لەلایەن بنكەی پۆلیسی نەخۆشانەی فریاكەوتنی سۆران ئاگاداركراینەوە، بەبوونی تەرمێك بەناوی ( ا-ف-ب )  تەمەن 36 ساڵ پیشەیی پێشمەرگە، دانیشتووی قەزای سۆران، بەپێی لێكۆڵینەوە سەرەتاییەكان، گوایە لەماڵی خۆی گوللەیەكی لەخۆیداوەو بەو هۆیەوە گیانی لەدەستداوە، بەڵام لێكۆڵینەوەكانی پۆلیس بەردەوامە لەم رووداوە بۆ گەیشتن راست و دروستی رووداوەكە و دڵنیابوونی زیاتر".بەرپرسی راگەیاندنی بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی سۆران، ئەوەشی خستەڕوو "دۆسیە بۆ ئەم رووداوە كراوەتەوەو تەرمی ناوبراو رەوانەی پزیشكی دادی سۆران كراوە.