Share on facebook
توێژەری دەروونی لوقمان عەبدوڵڵا بۆ زاری كرمانجی قسە لەسەر دڵخۆشی دەكات
دووشەممە, 27 ئاب 2018 08:30

 

 


ئەگەر بەم  وتە ییەی  هیپ لیجەر دەست پێبكەین كە دەڵێت" هەركەس دەبینی پرسیاری ئەوەت لێدەكات پیشەیەكت هەیە،هاوسەرگیریت كردووە، یان خانووت هەیە،وەك بڵێی ژیان بریتی بێت لە لیستی میوەفرۆشێك ، بەڵام كەس لێت ناپرسێ ئایا دڵخۆشیت یان نـــا ، دڵخۆشی چیە بۆچی مرۆڤەكان دڵخۆشنین چی بكەین بۆ ئەوەی هەست بەدڵخۆشی بكەین ، هۆكارەكانی دڵخۆشی چین ئەمانەو چەند پرسیارێكی تری تایبەت لەسەر ئەم تەوەرە مان ئاراستەی توێژەری دەروونی لوقمان عەبدوڵڵا كرد ناو براو بەم جۆرە وەڵامی دایناوە سوپاسیش بۆ مامۆستا ڕازاو كە هاوكارمان بوو لە سازكردنی ئەم دیمانەیە .

دیمانە : محەممەد مەحموود

دڵخۆشی چییە؟

خۆیی پێناسەكردنی هەر چەمكێكی دەرونناسی خۆی بۆ خۆی جۆرێك لە ئاڵۆزی پێوە دیارە، بەتایبەت بابەتێكی وەك دڵخۆشی ئەگەر چیش زمانی كوردی بۆ رونكردنەوەی ئەم بابەتە هێندەی تر كێشەی تێدەكەوێت بەپێی ئەو سەرچاوە زانستیانەی كە لە ماوەی ڕابردوو خوێندمانەتەوە دڵخۆشی بە  بەشێك  لە بەختەوەری سەیر دەكرێت، هەر تاكێك لە ئێمە بۆ ساتێكی دیاری كراو لەژیانی خۆیدا هەست بە ئارامی و شادی بكات.

چۆن دەكرێت مرۆڤەكان دڵخۆشبن؟

هەر مرۆڤێك هەتا هەڵبژاردەی زیاتری هەبێت بۆ دڵخۆشی دەتوانێت زیاتر هەست بە ئارامی بكات، بۆ نموونە من بە خوێندنەوەی كتێب هەست بە دڵخۆشی دەكەم لەهەمانكاتدا سەیركردنی فلیمە سینەماییەكانیش دڵخۆشم دەكات وە گفتوگۆی بەسوود و سەفەركردن و زۆر شتی تر دڵخۆشم دەكات، بۆیە من هەست بە ئاسودەیی زیاتر دەكەم هەتا كەسێكی تر تەنها چێژ لە كتێب وەردەگرێت.

هۆكارەكانی دڵخۆشی چیین؟

بەپێی چەندین لێكۆڵینەوە دڵخۆشی شتێكی بۆ ماوەییە تۆ چەندێك هەوڵبدەی باڵات بەرزبێتەوە هەر ئەوەندە دەتوانیت خۆت دڵخۆش بكەیت، خۆم دوای خوێندنەوەی زۆرێك لەو كتێبانەی كە لەسەر بەختەوەری نوسراوە جێبەجێكردنی لەسەر هەندێ لەتاكەكانی كۆمەڵگە ئەنجامێكی دڵخۆشكەریان نەداوە پێم ، چونكە هەموو ئەو كەسانەی ئەو كتێبانەیان نوسیوە بە دڵخۆشی لە دایك بوون،  واڕاهاتوون نیوە پڕی پەرداخەكە ببینن هەر ئەم وەهمی دڵخۆشییە وایان لێدەكات لەسەر دڵخۆشی شت بنوسن.

دڵخۆشی بۆمرۆڤ شتێكی كاتییە ؟

كاتێك باسی دڵخۆشی یان زیاتر بڵێین بەختەوەری دەكەین  مانای نەبوونی كێشە نیە، بەڵكو مانای گونجاندنە لەگەڵ كێشەكان.

دڵخۆشبوونی مرۆڤ سەختیەكانی ژیان كەم دەكاتەوە؟

بەڵێ بەدڵنیاییەوە، زۆرن ئەو كەسانەی كە لێرە بوون هەستیان بە بێتاقەتی دەكرد، ئێستاش لە ئەوروپان لەوێش هەر بێتاقەتن ، هەندێ كەسیش دڵخۆشن لەخراپترین بارودۆخدا هەست بەدڵخۆشی دەكەن و زیاتر دەتوانن تەركیزێكی باشیان هەبێت بۆ بەرێوەبرنی كارەكانی رۆژانەیان.

هەموو كەسێك دەتوانێت خۆی دڵخۆش بكات ؟

هەروەك لە وەڵامی یەكێك لەپرسیارەكانی پێشووش ئاماژەم پێدا دڵخۆشی لە سەدا %۵٠ بۆ ماوەییە لە سەدا %۵٠ ی تریش پەیوەستە بەژینگە و جۆری خواردن و وەرزشكردن و هەوڵدان بۆ ئامانجێكی دیاریكراو ، هەموو ئەمانە و زۆر شتی كەش دەتوانێت مرۆڤ دڵخۆش بكات.

سەقاگیری وڵات لەگشت رووێكەوە كاریگەری هەیە بۆدڵخۆشبوونی مرۆڤ؟

بەڵێ كاریگەری هەیە بەرێژەیەكی دیاریكراو چونكە مرۆڤ یەكێك لە پێداویستیەكانی هەستكردنە بە ئاسایش ، هەر وەك هەرەمەكەی ماسلۆ ئاماژەی پێدەدات.