ڕه‌نگی میز چی دەربارەی تەندروستیمان ئاشکرا دەکا
چوار شەممە, 29 ئاب 2018 13:55

ئامادەكردنی: سبیل تۆفیق:

زۆربەی جارەكانی گۆڕان لە ڕەنگی میزی مرۆڤەكان بەهۆی تێكچونی تەندروستییەوە یان وشكبونەوەی جەستە و خواردنی جۆرە خۆراكێكی دیاریكراو ڕوودەدات .بۆ ئەوی جەستەیەكی تەندروستمان هەبێت و توشی وشكبونەوە نەبین پێویستە ڕۆژانە لیتر و نیوێك بۆ 2 لیتر ئاو بخۆینەوە .

گۆڕانی ڕەنگی میز پەیوەندی بە خۆراكەوە هەیە و تۆخبونی ڕەنگەكەی بۆ كەمبونەوەی ئاو لەجەستە و چەند جۆرە چارەسەرێكی پزیشكی دەگەڕێتەوە .

ڕەنگی میزی هاوشێوەی ئاو مانای ئەوەیە بڕێكی یەكجار زۆر ئاو دەخۆیەنەوە و كەمێك ئاو خواردن كەمدەكەینەوە.

ڕەنگی میزی زەردی زۆر كاڵ، نیشانەی ئەوەیە ئاوی گونجاو دەخۆینەوە و ئاساییە .ڕەنگی میزی زەردی كاڵ ئاساییە و زۆربەی كەسەكان بەوشێوەیەیە .

ڕەنگی میزی زەردی تۆخ نیشانەی ئەوەیە ئاو لە جەستەمان كەمی كردووە و دەبێت كەسەكە بەخێرایی ئاو بخواتەوە.

ڕەنگی میزی سەوز نیشانەی خواردنی چەند جۆرە خۆراكێكی سەوزەكانە بەزۆری و لە زۆربەی بارەكاندا ئاساییە و لەهەندێك باردا بەهۆی نەخۆشییەكی بۆماوەیی دروست دەبێت و ڕێژەی كالیسیۆم لە خوێندا زۆر زیاد دەكات و بەوهۆیەوە دروست دەبێت . هەندێك جاریش وەك كاریگەری لاوەكی هەندێك چارەسەری پزیشكی دروست دەبێت .

ڕەنگی میزی سور هەندێك جار بەهۆی خواردنی گێزەر و چەوندەر دروست دەبێت .هەندێك جار خوێن بەهۆی هەوكردنی سەخت و شێرپەنجەوە تێكەڵی میز دەبێت و بەخێرایی سەردانی پزیشك دەكەین ئەگەر ئەو جۆرە خۆراكانەمان نەخواردبوو كە باسمانكردووە.

وەرگیراوە: بەدەستكاریەوە