باشترین و خراپترین خۆراكەكان بۆ غودە چین؟
هەینی, 31 ئاب 2018 18:02

 


ئامادەكردنی-سبیل تۆفیق:

غودە ڕژێنێكی بچوكە دەكەوێتە ناوەندی ملی مرۆڤ، ماڵپەڕی (wikipedia) چەند زانیارییەكی سەبارەت بە غودە بڵاوكردووەتەوە، باشترین و خراپترین ئەو خۆراكانەی خستووەڕوو كە بەسوودن یاخود زیان بە غودە دەگەیەنن.

ئەم ڕژێنە بچووكەی ناو مل كە لە شێوەی پەپولەدایە، یارمەتیی ڕێكخستنی مێتابۆلیزم و پلەی گەرمیی لەش و لێدانی دڵ دەدات، ئەگەر ڕێژەی هۆڕمۆنی TH زیاد بكات كە غودە دەریدەدات، دەبێتە هۆی قەڵەویی و خەمۆكیی و هەستیاریی و هەستكردن بە سەرما، بەڵام ئەگەر ئەم هۆڕمۆنە كەمبكات، دەبێتە هۆی لەدەستدانی كێش و ناجێگیربوونی لێدانی دڵ و ئارەقكردنەوە و دڵەڕاوكێ.

خراپترین ئەو خۆراكانەی زیان بە غودە دەگەیەنن:  ماددەی گلۆتین، كە لە گەنم، نان، شێلم و هەویر، هەیە خواردنە لەقوتوونراوەكان، خواردنە ئامادەكراوە خێراكان، خواردنەوە گازییەكان".

باشترین خۆراكەكان بۆ غودە: (ماست، شیر، مریشك و گۆشتی گوێرەكە، ماسی، هێلكە، شیلك و تووەكان، قەڕنابیت و كەلەرم و برۆكلی. پاقلەمەنییە كان)".