دەرمان لە نێوان چارەسەر و بازرگانیدا
دووشەممە, 03 ئەیلول 2018 07:28




 

راِپۆرت محەمەد ئامۆكەیی: زاری كرمانجی:


بەدرێژای مێژووی حكومەتی هەرێم كەرتی تەندروستی كەم كوڕی هەبووە بەجۆرێك خەڵكانێك لە كاتی نەشتەرگەرییەكان گیانیان لەدەست داوە یاخود كەم ئەندام بوونە یان بەهۆێ لێدانی دەرزییەوە گیانیان لەدەستداوە و تا ئێسشتاش دۆسیەكانیان وەك خۆ ماون ماوەیێكیشە هاتنی دەرمان بە رێ

گای نا یاسایی لە باشوری كوردستان تە شەنەی كردوە ئەم تەشەنە كردنیشە لە داهاتوو هەڕەشەیە بۆ سەر گیانی هاونیشتیمانیان ئەگەر بێت و زوو لایەنی پەیوەندی دار خەمێك لەم پرسە نەخوات و گرفتێكی تری مەزن بەرۆكی كەرتی تەندروستی دەگرێت، زاری كرمانجی لەسەر هاتنی دەرمانی نایاسایی بۆ چوونی هاووڵاتیانی وەرگرتوە و هەرەیەكەو بە شێوازێك بۆچوونی خۆیان دەربڕیوە.

سیروان گەردی چالاكوانی مەدەنی دەڵێت" ماوەیەكە لە زۆربەی ئاستەكان هاشتاك دروستكرا بۆ پشتگیری رەنج سەنگاوی لە بابەتی دەرمان لێرەوە بە سادەیی دەلێم رەنج سەنگاوی خۆی ناوێكی دیارە و پێویستی بە ناسین نیە، لە هەمان كاتدا مافیاكانی دەرمان ناتوانن دەست بۆ لە ناوبردنی رەنج ببەن من لێرە بەهۆی ئەوەی لە رووی یاساییەوە هیچم نەكەوێتە سەر و تۆمەتبار بكرێم بە یاسای تەشهیركردن خۆم لە ناوی تەواو دەپارێزم، گەر بە جدی حكومەتی هەرێم و بەرپرسانی خەمخۆر و میدیاكان دەیانەوێ كێشەی دەرمان چارەسەر بكەن ئەوا ماندوو بوونی ناوێ تەنها فەسیسێك لە بازرگانی دەرمان ناسرا بێت ( ع . ق ) ئەو ناوەش تەنها دوو ناوی سیاسی و باڵای كوردستانی لە هەردوو زۆن لە پشتە، بێ ئەوانیش خواش ناتوانێ چارەسەر بۆ نەخۆشی هەرێم بنێرێ، سیروان زیاتر گووتیشی" هە

موومان دەزانین یەكێك لە كۆمپانیاكانی دروستكردنی دەرمان بە ناوی (ئـ . م) كە خاوەنەكەی (دكتۆر .ب ) مرۆڤێكە بۆ خزمەتی كوردستان گەڕایەوە و ئەو كۆمپانیایە لە ئاستی دەوڵی دەرمانیان لێدەكڕێ بە هۆكاری كوالێتی دەرمانەكە و كەسایەتی خاوەنەكەی، بەڵام هەرێمی كوردستان لێیان نەدەكڕی بۆ چونكە دەبوایە مافیاكان ببن بە هاوبەشی تا ماركتینگی بۆ بكەن، بەناچاری یان بەزۆر نازانم خۆیان خزاندە ناو ئەو كۆمپانیایە جوانە ئیتر بەپێی بەدواداچوونی من ئەو مافیایەی ئاماژەم بەناوی كرد دەستی گرتووە بەسەر ئەو كۆمپانیایەش و خاوەن و دامەزرێنەری وا دوور دەخەنەوە، كە خاوەنەكەی لەسەر راسپاردەی سەرۆكی حكومەت گەڕایەوە كوردستان،  تەنانەت خراپترین مادەی كحولیش دنێتە كوردستان كە ئەوەش تەنها دوو كەسن ئەمەش گەورەترین زیانی بۆ تەندروستی خەڵك هەیە، بێ ئەوەی كەس جورئەت بكات ناویان بهێنێت، بۆیە بە ڕاشكاوی دەیلێم پێویست ناكات بەرگری لە رەنج بكەین ئەوەی گرنگە هۆشیار بین و جورئەتی ئەوە بكەین كەمپین دژی مافیاكانی دەرمان بكەین، بۆیە گرنگە سەرۆكی حكومەت و جێگرەكەی بە جدی و بە پەڵە خەمێك لەو میللەتە بخۆن كە بە پارەی خۆیان مردن هەڵدەبژێرن بە هۆی دەرمانی كۆمپانیاكانی مافیا لە كوردستان.

ئاشتی وەسمان راگەیاندكار گووتی" دەبینین لەم دونیایەدا بازرگانی بەزۆر شتی خراپەوە ئەكرێت و كەمپینیشی بۆ ناكرێت یەكێك لەم

ە دۆخێكی خراپ دەڕوات ئەگەر زوو بە فریای نەكەوین شتی خراپتریشمان بەسەر دێت.انە یارییە ئاگرینەكان كە تایبەتن بە منداڵان كە زۆر خراپە ناوە ناوە بەهۆی ئەم یاریانە منداڵ بۆتە قوربانی و یاخود بوونی ئەو هەموو خواردەمەنیانەی لەنێویشیاندا ئیندۆمی كە زۆرێك لە منداڵ بەكاری دێنن بۆ خواردن بە پێی قسەی زۆربەی دكتۆرەكان ناشێت بۆ خواردن و دەبێت قەدەغە بكرێت و  كەسیش باسی زیانەكانی ناكات و دەبێت سەرەتا كەمپین بۆ ئەوە بكرێت و چەندین شتیتر كە پێویستە هەنگاوی جدی بۆ بنرێت، كێشەی دەرمانیش دەمێكە هەستی پێكراوە، بەڵام بەرپرسەكان گوێیان بەم پرسە گرنگە نەداوە تەنیا لەبەر ئەوەی خۆیان دەرمانی كوالیت خراپ هاوردەی باشور دەكەن، ئەوەش لە ڕوویی مادیەوە سودی زۆری بۆ ئەو بەرپرسە چاو چنۆك و مافیاكان هەیەو هەبوە، ئاشتی زیاتر دەشڵێت" گریانم دێت كاتێك هەرێمێكی وا بچوك بەو جۆرە تووشی دەیان كێشە بووە لە زۆربەی سێكتەرەكان و ڕۆژانە گوێبیستی چەندین شتی نامۆ دەبین نمونەش زۆرن لە ساڵانی رابردو چەندین كەس چاوەكانیان لەدەست داو كەسیش خۆی لێ نەكردن بە خاوەن و بەهۆی نزمی كوالیتی دەرمان لێدانی دەرزی بەهەلە یاخود بەهۆی بێ خەمی هەندیێ پزیشك و نەبوونی دەرمان لە نەخۆشخانە خەڵكێك گیاینیان لەدەست داوە، لیژنەكان هیچیان نەكردوە بۆ ئەم كەیسانە، دەكرێت بڵێین كەرتی تەندروستی ب

ناسك سەید چالاكوانی بواری مافی ئافرەت گووتی" لەم ساڵانەی دواییدا زۆرترین گفتوگۆی میدیایی و تەنانەت دانیشتنە كۆم

ەڵایەتیەكانیش قسەكردنە لەسەر كوالیتی دەرمان و نرخی چارەسەركردن لە هەرێمی كوردستاندا، ئەم پرسە هەتا ئەو چركەساتەش چارەسەر نەكراوە، بەڵكو زیاتر ئاڵۆزبووە و پرسیار گەلێكی جدی لەناو خەڵكدا خوڵقاندوە، سەرنجی زیاتر خراوەتە سەر فاكتەرەكانی تەشەنەكردنی بابەتێكی چارەسەر نەكراو كە زیاتر لەهەموو پرسێك پابەندە بەژیان و تەندروستی هاووڵاتیانەوە،

ناسك زیاتر دەشڵێت" لە وڵاتە پێشكەوتوەكاندا دەرمان و چارەسەكردن وەك پرسێك و ئەركێكی ئەخلاقی سەیر دەكرێت تەنانەت رێگە نادرێت هەموو كەس مشتومڕ یان گفتوگۆ لەسەر بابەتێك بكەن كە ژیانی خەڵكی لەسەربەندە، بەو مانایەی دەرمان و چارەسەركردن كاری هەموو كەس نیە باسی بكات بەڵكو دەبێت خەڵكی پسپۆڕو تایبەتمەند كاری لەسەر بكەن، بەڵام لە هەرێمەكەی ئێمەدا بازرگانیكردن بە ژیانی خەڵكەوە هێشتا نەبۆتە پرسێكی زۆر جدی ئەگەرچی چەندین هەوڵ لە ئارادایە بۆ رێگریكردن لەو بازرگانیكردنە بەڵام وەك پێویست كاریگەری دروست نەكردوە، لە باشوری كوردستاندا توێژینەوەیەك نەكراوە لەسەر دەر ئەنجامەكانی دەرمانی ساختە، تەنانەت داتایەكی بەرجەستە كراویش لەبەردەست نیە و بیرۆكەی نوێش نەهاتۆتە دی بۆ چارەسەكردن و گەڕاندنەوەی متمانە بۆ نەخۆش لەبەرامبەر دەرمان، لەوڵاتی بەریتانیا لەساڵی ٢٠٠٨ لەلایەن پزیشكێكەوە بەناوی '' لۆرد جۆن'' ستراتیجەیەتی دەرمان دروستكردن و هاوردەكردن پێشكەش بە حكومەت كرد، حكومەتیش بۆ ماوەی دوو ساڵ لەسەر ئەو ستراتیجەیە كاری كرد ئەگەرچی پارەیەكی زۆر بۆ ئەو كارە تەرخان كرا، بەڵام حكومەت سەركەوتنی ئەنجامەكەی خستە پێش هەموو ئەو تێچوانەی پێشبینی دەكران، لەكۆتاییدا بەشێكی سەرەكی لەسەركەوتنی ئەو ستراتجیە تایبەت بوو بە متمانە و دڵنیایی خەڵك، لەمەوە تێدەگەین گەڕاندنەوەی دڵنیایی هاووڵاتیان بۆ دەرمان و چارەسەركردن كاری جدی دەوێت پێش ئەوەی حكومەت كاری لەسەر بكات دەبێت بازرگانەكان لەرووی عەقڵ و ویژدانەوە ئەو پرسیارە ئاراستەی خۆیان بكەن، تەندروستی هاونیشتیمانیان لەپێشە یان دەستكەوتێكی ماددی تاكی كۆمەڵگەی كوردی لە لێواری بێ ئومێدیدایە لەبەرامبەر سێكتەری تەندروستی، لەبەر بونی دەرمانی ساختە چەندین جۆری نەخۆشی نوێ لەهەرێمی كوردستاندا دروست بووە كە پزیشكەكانیش زۆر كات بە سەختی جۆرەكەی دەست نیشان دەكەن، گرن

گە ژیان و تەندروستی خەڵك بەهەند وەربگیرێت و لەپێش هەموو پرس و بابەتە جیاوازەكانەوە سەیر بكرێت، فراوانخوازی لەقۆرغكاری بازاردا نەمێنێت و كوالیتی دەرمان بەرز بكرێتەوە، رۆشنبیری بەكارهێنانی دەرمانیش لای هاووڵاتیان گرنگی پێبدرێت بۆ ئەوەی دەرمانی ساختە و ڕەسەن لەیەكدی جیا بكەنەوە لەپێناو بنبركردنی نەخۆشە دەگمەن و نوێكان.