Share on facebook
تارا شوان: سزا ئابووریەكان بۆ سەر ئێران و توركیا سودی زۆری دەبێت بۆ باشوری كوردستان
دووشەممە, 03 ئەیلول 2018 08:59

 

 

دیمانە محەمەد ئامۆكەیی :

لە دیمانەێكیدا لەگەڵ هەفتەنامەی زاری كرمانجی تارا شوان بەرپرسی ئینستتیوتی ئابوری ئە مریكی-كوردی باس لەو سزا دارایی و ئابووریانە دەكات كە ئەمەریكا لە چەند هەفتەی رابردوو سزای خستە سەر كۆماری ئیسلامی ئێران و راشی گەیاند هەر وڵاتێك مامەڵە لەگەڵ ئێران بكات سزا دەدرێت، بەدەر لە ئێرانیش سزای ئابووری خستۆتەر سەر توركیاو بەو هۆیەشەوە لیرەی توركی و تومەنی ئێرانی دابەزیوون زیانێكی زۆری ماددی بەر هەردوو وڵات كەوتوون .

*گەمارۆی ئابووری چ سود و زیانێكی بۆ هەرێمی كوردستان دەبێت لە داهاتوو؟

تارا شوان گووتی " لەرووی ئابووریو بازرگانییەوە سودێكی مەزنی بۆ هەرێمی كوردستان دەبێت چونكە هەرێم ناوەندێكی گرنگی ستراتیژییە بۆ ئەوەی كاڵای باڵا و لاوكیەكانی توركیا بە بەهای دراوی ئەمریكی و عێراقی ساغ بكرێنەوە بازار دەبوژێتەوە پارە ناچێتە دەرەوە، ئەمریكا و ئەوڕوپا و ئێرانی و توركیەكان ناچاردەبن خاكی هەرێم وكۆمپانیاكانی هەرێم بۆ هەناردەو هاوردەو هەروەها بەڵێندەرایەتی و تەندەریی بەكار بهێنن . بەمەش ئابوریەكی ساغ لەهەرێم دروست دەبێت و هەروەها دراوی عێراقی لەهەرێم بەهادارتر دەبێت. كاڵای ناوخۆ لە دەرەوە قازانج دەكا  كاڵای دەرەكیش بە نەختینەی دراوی كەم دێتە كڕین ،لەلایەكی تریش  ماددەی خامی زۆر هەرزانمان دەست دەكەوێت، لەبەر ئەوەی هەرێم ئابوریەكەی بەستراوە بە ناوەندەوە، بەتایبەتی بانكی ناوەندی لە هەناردەی دۆلاردا بەرزبونەوەی بەهای دۆلار لەبەرامبەر دیناردا كار لە هەرێم ناكا كار لە ناوەند دەكات، لەرووی بازرگانیەوە ئێجگار بەسودو بایەخە بۆ هەرێم لەبەر ئەوەی دەتوانێت كاڵای باش و تۆكمەو دەگمەن و كوالیتی بەرز بە نرخی كەم هاوردە بكەین و لەناوخۆدا سودی زۆری لێبنینرێت، عێراق ناچاردەبێت پابەندی سزاكان بێیت بەڵام بەتەواوەتی نا چونكە رونە كە ئەم دوو ولاتە زۆر پێویستیان بەیەكە لە چەمكی ئاڵوگۆڕی وردو وهەروەها قەبارە گە ورە كانیشدا تاكە بە دیل ئەوەیە كە كردەی شمەك بەشمەك ئەنجامبدرێت یاخود هەر ولاتەو بەبەهای قیمەتی نەختینەی پارەی وڵاتی خۆیان  بازرگانی بكەن بەمەرجێك ستانداری بەهای دراوەكەیان لەدەست نەدەن.

*ئەگەر توركیا هەر هەشت مەرجەكە جێبەجێ نەكات بەتایبەتی ئازادكردنی قەشەكەو هەروەها  هەڵوەشانەوەی سیستیم ئێس چوارسەد؟

بەدڵنیاییەوە  توركیا لە ئێران خراپتری لێدێت چونكە توركیا ئەوروپا و ئیسرائیلیشی نیگەران كردووە ، بەڵام ئەوروپا لە ئێران نییگەران نییە، هەرێم و توركیاش دەبێت بە پەیوەندییە ئابوریەكاندا بچنەوە بە تایبەتی پرسی نەوت و بۆڕیە نەوتیەكان ئەگەر ئەم بۆ ڕیانە نەوت و كانزای شل بۆ ئەوروپا بەقازانجی ئیسرائیل و ئامریكا بگوازنەوە بێگومان وەك خۆی دەمێنێتەوە ئەگەریش وا نە بێت خراپە بۆ هەردوولا.

هەرێم دەبێت رێز لەسەروەری و سیادەو هەژمونی ئابوری ئەمریكا  لەناوچەكەدا بگرێت لەگەڵ ئەوەش قەدری پەیوەندییە ئابوریەكانی لەگەڵ دراوسێكانیدا بگرێت خۆی بەدور بگرێت لەم  كێشمەكێشەو بیخاتە ئەستۆی ناوند لەگەڵ ئەوەش تا سزاكان بۆسەر ئێران و توركیا بەهێزتر ببن بێگومان بۆ كوردستان باشترە.