Share on facebook
هیمداد فیصل پێگەی كورد لە ناوچە كوردستانییەكان بەرەو لاوازی دەچێت
دووشەممە, 03 ئەیلول 2018 12:25



زێرەڤان جەوهەر ـ سۆران

هیمداد فیصل مامۆستا لە فاكەڵتیی یاساو پەیوەندییە نێودەوڵەتییەكانی زانكۆی سۆران بە دیمانەیەكی تایبەتدا لەگەڵ هەفتەنامەی زاری كرمانجی رایگەیاند " هەرێمی كوردستان سوود لە مێژوو وەرناگرێت. بە بەڵگەی ئەوەی هەموو ئەو حكوومەتانەی پێكهێنراون لە بەغدا كورد رۆڵی سەرەكی هەبووە، بەلام نەی توانیوە كاریگەری هەبێت لە جێبەجێكردنی داواكاری و مافە دەستووریەكانی". ئەوەشی خستەڕوو" ، پێویستە كورد هەوڵبدات پێگەی خۆی بەهێزبكات لەبەغدا ئەویش بەناردنی كۆمەڵە كەسانێكی شیاو و پەیوەندی باشیان هەبێت لەگەڵ پێكهاتەكانی تری عێراق".

لە دەستێكی قسەكانیدا هیمداد فیصل باسی لە پێشڵكردنی ماددەكانی دەستوور كرد لەلایەن حكوومەتی ناوەندیەوە و گووتی  " كاتێك  هەرێمی كوردستان ئیدعای ئەوە دەكات حكوومەتی فیدڕاڵی 55ماددەی دەستووری پێشڵكردوە،پێویستە خۆی بەدواداچۆنی بۆ بكات، پەنا بۆ دادگاییفیدراڵی ببات،چونكەدادگایفیدراڵی تاكە دادگایا تایبەمەندبێت بەچارەسەركردنی ناكۆكیەكانی نێوان حكومەتی ناوەندی وهەرێم و یاخود پارێزگاكان، ئەم دادگایە تایبەتە بەچاودێریكردن لەسەر جێبەجێكردنی دەستوور، دادگا لەخۆیەوە هیچ هەنگاوێك نانێت ئەگەر لایەنێك سكاڵا پێشكەش نەكات وداوای ماف و جێبەجێكردنی دەستوور نەكات، بەڵام بەداخەوە لەلایەن هەرێمی كوردستان نەمانبینیوە هیچ داوایەك بجوڵێنڕێت بۆبەردەم دادگای فیدراڵی،ئەمەش بەڵگەیە لەسەر ئەوەی كەهەرێمی كوردستان باوەری بەقەزانییە ، هەمیشە هەوڵدەدا شتەكان لەچوارچێوەی ڕێكەوتنی سیاسی جێگایان بكاتەوە،كە لەوەشەوە سەركەوتوونەبووە". ئەوەشی دیاریكرد" هەرێم لەناوخۆ گرفتی زۆری هەبووە هیچ كات یەك پاكێچیان نەبووە بۆ ڕێكەوتن و دانوستاندن لەگەڵ بەغدا، جگە لەوەش هەرێمی كوردستانیش ماددەی دەستووری پێشڵكردوە،ئەو عەقلە شوڤێنیە تائیفیەی كەلە بەغدا حكومڕانیان بەدەستە، هەموو ئەمانە هۆكاربوون بۆ پێشڵكردنی مافەدەستووریەكانی هەرێمی كوردستا, ئەوەی تێبینی دەكرێت،  هەرێمی كوردستان سوود لە مێژوو وەرناگرێت. بە بەڵگەی ئەوەی هەموو ئەو حكومەتانەی پێكهێنراون لە بەغدا كورد رۆڵی سەرەكی هەبووە، بەلام نەی توانیوە كاریگەری هەبێت لە جێبەجێكردنی داواكاری و مافە دەستووریەكانی".

لەسەر ماددەی 140 و ئایندەی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی كورستان ئەو مامۆستایی زانكۆ ئاماژەی بەوەدا"  لەساڵی٢٠٠٣وە دوای ڕوخانی ڕژێمی بەعس دەرفەتێكی زێرین هەڵكەوت بۆ كورد بۆئەوەی پێداگیری بكات لەسەردان نان بەكوردستانییەتی ئەو ناوچانەی لە ماددەی 140 ناویان هاتووە یان ئیدارەدانیان لەلایەن هەرێمی كوردستان تا یەكلایكردنەوەی چاڕەنووسی ئەو ناوچانە، هەم لەساڵی ٢٠١٤ لە كاتی هاتنی چەكدارانی داعش ئەو ناوچانە كەوتنەوە بەردەستی هەرێمی كوردستان بۆماوەی٣ ساڵ، بەڵام  دواتر هەم دیسان بەهۆی نەبوونی یەكرێزی لەهەرێمی كوردستان، ڕێكەوتنێكی هەرێمی نێوخۆی، نەخوێندنەوەی باردۆخەكە ئەو ناوچەنەمان لەدەستداوە". ناوبراو پێشی وایە" زەحمەتە كورد بتوانێ خواستی جێبەجێكردنی ماددەی١٤٠ی فەرزبكان بەسەر لایەنە عێراقییەكاندا لە ئێستا، ئەوانیش ئامادەیان تیانییە بۆ جێبەجێكردنی ئەو ماددەیە،چونكە لە عێراق باوەرێك هەیە ئەویش ئەو لایەنەی دژایەتی ماف وداخوازییەكانی گەلی كورد بكات ئاستی جەماوەری لەشەقامی سیاسی عێراقدا بەرز دەبێتەوە،جگە لەوەش هێزێی تری ئیقلیمی و نێودەوڵەتی لەپشت جێبەجێنەكردنی ماددەی١٤٠، من بڕوام وایە چاڕەنووسی ئەوماددەیە وەك خۆی دەمێنێتەوە، بگرە ڕۆژ لەدوای ڕۆژ پێگەی كورد لەو ناوچانەدا بەرەو لاوازی دەڕوات، تا ئەوكاتەی بارودۆخێكی دەرەكی دەبێتە هێزی كارتێكەر و وادەكات حكومەتی بەغدا لاوازبێت ودووبارە هەڵێكی تر بۆكورد بڕەخسێت . یا بارودۆخی ئیقلیمی بە شێوەیەك بگۆرێت كە لەبەرژەوەندی كوردستان بێت ".

هەرچی دەرباری هێزەكانی پێشمەرگە و نەبوونی مامڵەیەكی یەكسان لایەن حكومەتی عێراق هاوشانی هێزەكانی تری عێراقی بەرامبەر بە پێشمەرگە ناوبرا دەڵێت"  هۆكاری دوولایەنی هەیە، دیسان پەیوەندی بەو عەقلیەتە شوڤێنە تائیفییەی كە لە بەغدا حكومدەكات، كە هەمیشە پێیانوابووە نابێت هەرێمی كوردستان هێزی چەكدای هەبێت، چونكە بەمەترسی بۆسەرخۆیانیان دەزانن، كەچی ئەو ڕۆڵەی پێشمەرگەهەیبوو لە شەری دژ بە تێرۆریستانی داعش لەلایەك و لایەكیترەوە ناوەندگیریكردنی نێوان هێزە عێراقیەكان و پاڕاستنی بەغدای پایتەخت لەساڵی ٢٠٠٦ بەدواوە لەهێرشی تیرۆریستان نادیدەدەگرن، بەشەكەی تریشی پەیوەستە بەهەرێمی كوردستان چونكە ئاشكرایە لە هەرێم هێزی حزبی و بگرە تاكەكەسیش هەیە، لەجیاتی سوپایەكی نیزامی و نیشتیمانی. نەمانتوانیووە هێزێكی یەكگرتوو و مەشقپێكراو دروستبكەین، گرفتێكی تریش زۆری ژمارەی هێزە چەكدارەكانە لەهەرێمی كوردستان، چارەسەری تەواوی ئەو گرفتانەش تاڕادەیەك ئەستەمە ،بەڵام دەكرێت چارەسەرێكی بەشی هەبێت، ئەویش دروستكردنی سۆپایەكی نیزامی و مەشق پێكراو دوور لەدەستێوەردانی حزبی و كەسی، كەمكردنەوەی ژمارەی ئەو هێزانە، ئەوكات دەكرێت بەشێك لەو هێزانە لەڕووی چەك و مووچە و پێداویستەكانیترەوە بخرێنە سەر بەغدا،بەڵام دەبێت لەهەنگاوی سەرەتادا پەیوەندی نێوان هەرێم وبەغدا ئاسایی بكرێنەوە".

دەربارەی زمانی كوردی كاركردن بەو زمانە لە دام و دەزگاكانی حكوومەتی ناوەندی هیمداد فیصل رایگەیاند"  تائێستا هیچ دامەودەزگایەك ڕاینەگەیاندوە دان بەزمانی كوردی نانێن، تەنیا یەك حاڵەتی ئاڕاستەكردنی نووسڕاو هەبوو بۆ كۆمپانیای نەوتی باكوور، كە دواتر كۆمپانیای ناوبرا دوای لێبوردنیكرد، بەڵام گرنگترین خاڵ ئەوەیە زمانی كوردی وەك زمانێكی فەرمی لە دەستووردا ئاماژەی پێكراوە لە پاڵا زمانی عەرەبی،یاساكان وبڕیارەكان , مەرسومەكانی لەپەرلەمان وئەنجوومەنی وەزیران , سەرۆكایەتی كۆماریش بەزمانی كوردی دەردەچن". زیاتر گووت" بەڵام گەر بێتو باس لەوەزارەكان یاخود بەرێوبەراتییەكان ودەزگاكانی تر بكەین ئەمە شتێكی ئەستمە بتوانرێت نووسراوەكان بە كوردی دەربچن، تەنانەت تائێستا لەكوردستانیش بڕیارەكانی دادگاش بەزمانی عەرەبییە، هۆیەكەشی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە ئێمەی لە كوردستان تائێستا گرفتی زمانی ستاندارمان هەیە، شۆڕەشێكی وەرگێڕانمان دەستپی َنەكردوە ، بەتایبەتی لەبواری یاسادا،جگە لەوەش حكوومەتی هەرێمی كوردستانیش تائێستا كاری لە سەر ئەو بوارەنەكردوە، هاووڵاتی عەرەب پێویستی بەوەنییە خۆی فێری كوردی بكات، پێویستە هەرێمی كوردستان كەسی شیاو گونجاوی بۆ ئەوبوارە هەبێ لە دام ودەزگاكانی سەر بەحكوومەتی ئیتحادی، من پێموایە گرفتی ئێمە لەگەڵ ئەوان ڕەهندێكی قوڵتر ودروو دڕێژتری لەپشتە.

لە كۆتایی دیمانەكەیدا دەرباری چوونی شاندێكی كوردستانی بۆ بوغد قسەی كرد و ئەوەی خستەڕوو"من بەدووری دەبینم شاندێك نووێنەری گشت لایەنەكانی كوردستانی تێدابێت بەو دۆخەی ئێستا هەیە پێكبهێنڕێت، چونكە دۆخی ناوخۆیمان خراپە و پەرتەوازەیەكی زۆرهەیە، بۆیە پێویستە سەرەتا نێو ماڵی كوردی ڕێكبخرێتەوە،  پێویستە كار لەسەر بنەمای شەراكەت و تەوافقبكڕێت، كورد هەوڵبدات پێگەی خۆی بەهێزبكاتەوە لەبەغدا ئەویش بەناردنی كۆمەڵە كەسانێك كەشیاو و پەیوەندی باشیان هەبێت لەگەڵ پێكهاتەكانی تری عێراق، هەوڵی وەرگرتنەوەی هەموو ئەو پێگانە بدات كە هەرێم لە ماوەی ڕابردوو لەدەستی داون، هەوڵی دروستكردنی پەیوەندیەكی باشبدات لەگەڵ كابینەی نوێ، ئەوكات دەستەبەركردنی مافەكانی تارادەیەكی زۆر ئاساندەبێت، چونكە ئێمە لەوڵاتێكی دامەزراوی نین، كەماف و ئەركەكان بەشێوەیەك بدرێت كەلە یاسادا شوێنیان بۆ كرابێتەوە،ماوەی چەندێكە خەڵكی هەرێم بەدەست گرفتی نەبوونی مووچە و بێكاری دەناڵێنێت ، بۆیە سەرەتا پێویستە مافە داراییەكانی خەڵك لە مووچە و بودجە بگەرێنرێنەوە، زیاتر كورد بگەی خۆی بەهێز بكاتەوە بۆئەوەی پڕنسیپی تەوافق و شەراكەت زیاتر ڕەنگبداتەوە، هەوڵی بەدەستهێنای پشكی هەرێمی كوردستان لەو قەرز و یارمەتییە نێودەوڵەتییەكان بدرێت،ئەمە ئەو داواكاریە ومافانەن كەڕێی تێدەچێت بەدەستبهێنرێن لەئێستادا، هەوڵی گەرانەوەش بۆ ناوچە دابراوەكان بدڕێت بەمەش پێگەی كورد زیاتر بەهێز دەبێت.