برسی كردنی خانە شێرپەنجەییەكان
پێنج شەممە, 06 ئەیلول 2018 21:34

ئامادەكردنی: سبیل تۆفیق:

42 ڕۆژ شەكر مەخۆ، خانە شێرپەنجەییەكان دەمرن، چونكە شەكر خۆراكی ئەم خانانەیە. دكتۆر ڕایمۆند فرانسیس نوسەری سێ كتێبی زۆر بەناوبانگە لە بواری پزیشكیدا و بریتین لە:

-هەرگیز نەخۆش مەكەوە.

- لە شێرپەنجە مەترسە.

- جارێكی تر قەڵەو مەبە.

د. ڕایمۆند پاش توشبوونی بە  شێرپەنجە و بێ ئومێدبوونی دكتۆرەكان لە چارەسەر كردنی، شێوازی ژیانی خۆی گۆڕی و سەلامەتی خۆی بەدەستهێنایەوە، پاشان بڕیاری دا ئەو سێ كتێبە بنوسێ ئێستا تەمەنی 75 ساڵە و دەڵێ لە كۆتا 15 ساڵی تەمەنم تەنها یەك جار توشی كۆكە هاتووم. لە كتێبەكان باس لە مەترسی شەكر دەكات و دەڵێت:

-شەكر هۆكارێكە بۆ توشبوون بە كۆكە و هەڵامەت.

- خواردنی كەوچێك شەكر، دەبێتە هۆی كەمبوونەوەی بەرگری لەش بە ڕێژەی 50% گەر بۆ ماوەیەكی كورتیش بێت. - خواردنەوەی قوتویەك كۆلا، بەرگری لەش كەمدەكاتەوە بۆ ماوەی 6 بۆ 8 سەعات بەهۆی هەبوونی بڕێكی زۆر شەكر تێیدا.

-   شەكر دەبێتە هۆی زەهایمەر.-

شەكر خۆراكی خانە شێرپەنجەیەكانە. - هۆكارێكە بۆ نەخۆشیەكانی دڵ.

- هۆكارێكە بۆ قەڵەوی و كۆبوونەوەی چەوری لە لەش.- زۆربەی ئەو نەخۆشیانەی توشی مرۆڤ دەبن، شەكر یەكێكە لە هۆكارەكانیان. هەروەها دەڵێت: باوكان ڕێگە لە مناڵەكانیان دەگرن كە جگەرە بكێشن یان خواردنەوە كحولیەكان بخۆنەوە كەچی نازانن ئەو شیرینیانەی  بۆ مناڵەكانیان دەیكڕن لەو جگەرە و كحولە مەترسیدارترن.