Share on facebook
ژینگە پارێزانی كوردستان كوێستانەكانی بناری هەڵگورد پاكدەكەنەوە
یەک شەممە, 09 ئەیلول 2018 17:13

زاری كرمانجی-بناری هەڵگورد: ژمارەیەك لەسەرۆك ئەندامانی سەنتەرو ڕێكخراوەكانی ژینگە پارێزی و شاخەوانی شارو شارۆچكەكانی هەرێمی كوردستان، شوێنە گەشتیارییەكانی بناری لوتكە چیایی هەڵگورد لەزبڵ و پاشماوەكان پاك دەكەنەوە.

ئەنوەر دۆڵەمەڕی، سەرۆكی سەنتەری بارزن، بۆ شاخەوانی و ژینگە پارێزی ڕایگەیاند "بەمەبەستی پاككردنەوەی شوێنە گەشتیارییەكانی بناری چیایی هەڵگورد لە زبڵ و پاشماوەكان، خۆشبەختانە بە هاوكاری و هەماهەنگی كومەڵەی شاخەوانی سڵیمانیی و گرۆپی چێاڤانی ئاكرێ و نۆینەرایەتی رێكخراوی شنروێی كوردستان و كۆمەڵێك ژینگە دۆستی خۆبەخش لە شارەدێی سمیلان و سلیمانی، توانیمان لە هەڵمەتێكدا، تەوای زبڵ و پاشماوەكانی گۆمی بێرمە سارد و دەوورو بەری پاك بكەینەوە".

گووتیشی "دەستخۆش لە سەرۆكایەتی شارەوانی سیدەكان، دەكەین بو ناردنی ئۆتۆمبێلی هەڵگری زبڵ و خاشاكەكان هەروەها هەڤاڵانمان لە شارەدێی سمیلان بۆ دوورخستنەوە ئەم زبڵ و خاشاكە.