Share on facebook
بۆ چوونی هاووڵاتیان لە بارەی بەشداری كردن لە هەڵبژاردندا
دووشەممە, 10 ئەیلول 2018 07:39

 

 

 

ڕاپۆرت محەمەد ئامۆكەیی:

چەند ڕۆژێك ماوە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەڕلەمانی كوردستان، تا ئێستاش زۆربەی حیزبەكانی باشوری كوردستان ناوی كاندیدەكانیان داوەتە كۆمیسیۆنی باڵای هەلبژاردن جگە لە هاوپیمانی دیموكراسی نەبێ كە ناوی كاندیدەكانیشی پێشكەش كردبوو، بەڵام لە رێگای سەرۆكی هاوپیمانیەوە بڕیاری ئەوەیاندا بەشداری لە هەڵبژاردنی 30ی 9 نەكەن، لەم هەڵبژاردنەدا حزبەكانی باشور كێبڕكێ لەسەر زیاتر 100 كورسی پەڕلەمان دەكەن  هەریەكەو دەیانەوێت سەرنجی دەنگدەر بۆ خۆیان ڕابكێشن بۆ ئەوەی زۆرترین كورسی بەدەست بێن لە ڕێگای پڕوو پاگندەوە، زاری كرمانجی لەسەر ئەم پڕۆسیە بۆ چوونی هاووڵاتیانی وەرگرتوە ئایا بەشداری لەم هەڵبژاردنە دەكەن یاخود نا هەرەیەكەو بە جۆرێك باسیان لە گرنگی تاك كردوە كە بەژداربێت لەم پڕۆسەیە.

ژاڵە عێزەدین هاووڵاتێكی سۆرانەو دەڵێت" بەشداری پڕۆسەی هەڵبژاردن دەكەم دەنگ دەدەم لە پێناو خەبات و ماندوو بون و قوربانی دانی پێشمەرگەكانمان ئەوانەی كە لە پێناو پاراستنی سەروەریەكانی خاك و گەڵی كوردستان خوێنیان ڕشتوە  لە دەرگای هەر ماڵێكی ئەم كوردستانە بدەین كۆمەلێك شەهیدو پێشمەرگەو كەم ئەندامی سەنگەریان هەیە چ تاڵی و سوێری هەیە لە پێناو ئەم كوردستانەیان چێشتوو بۆیە هەر هیچ نەبێت وەك وەفاو ڕێزیك بۆ خە باتیان دەنگ ئەدەم و هەڵبژاردنیش مافێكی یاساییە وەك هاونیشتیمانێكی ئەو كوردستانە بە شداربین لە پڕۆسەی دیموكراسی كە لەڕێی دەنگدان لە سەر بە هاو بنەمای دیموكراتی بتوانین پەڕلەمان و حوكمەت دابمەزرێنین  ڕێگایەكی ئاشتیانەشە بۆ دەستاو دەستكردنی دەستەلات  هەڵبژاردنیش چەندە سەركە وتنە هە ندەشی شكەستە بەسەركەوتنەكان خۆشحالین ئەبێت بە شكستیش رازی بین  مەبەستم لەم قسە ئەوەیە لە خوڵی پێشوتر سەركەوتوو نەبوون لە كاركردنی حوكمەت پەڕلەمان شكستیان هێنا لە دوای هە لبژاردنی ساڵی ٢٠١٣چ ناخۆشیێك هەبوو خەڵكی كوردستان بینی بەڵام واتیە ئەو نیە كە من جارێكی تر بە شداری هەڵبژاردن نەكەمەوە  ئومێدمان بە دامەزارندنی پەڕلەمان و حوكمەت نەمێنیت، ژاڵە زیاتر گووتیشی" ڕۆلی ئێمەی تاك زۆر گرنگە لە هەڵبژاردنەكان لەبەر ئەوەی تاك ئایندەی خۆی دیاری دەكات گرنك نیە دەنگ بە چ لایەن و لیستێك ئەدەین گرنگ ئە وەیە وەك تاك و هاونیشتمانی ئەم كوردستانە بونمان هەبێت بە بە شداریكردنی  تاكیش ڕێگا لە ساختەكاریەن دەگرێت و فۆڕمی دەنگدان بۆ هیج  كەسێك جێ نە هێلین كە یاری بەدەنگی ئێمە بكرێت لە جیاتی ئێمە دەنگ بدەن بەڕێژەی یاسایی دەنگدانی تاك ببینە خاوەن حوكمەت و پەڕلەمان نەك بەڕێكەوتنی سیاسی لاینەكان پۆستەكانی كوردستان دابەش بكرێت.

سیروان رەسول دەڵێت"بەشداری كردن لە پڕۆسەی هەڵبژاردن مافێكی یاسایی و ئاسایی هەر تاكێكە، منیش وەكو تاكێك یاخود دەنگدەرێك بەشداری ئەو پڕۆسەیە دەكەم، مماڕەسەی مافێكی سەرەتای خۆم دەكەم دەنگ بەو لیست و قەوارەو كاندیدە دەدەم بەرژەوەندیە باڵاكانی وولات بپارێزێ و كارنامەو بەرنامەو پلانی تۆكمەی هەبێت بۆ حكوم ڕانی و دەستەبەر كردن و خۆشكردنی خۆش گوزەرانی هاووڵاتیان، پێویستە كەشێكی ئارام بۆ تاكی دەنگدەر بڕەخسێت تا بتوانێ بە ئازادانەو دیموكراسیانە دەنگ بدات و بەشداربێ لە گۆڕینی یانیش دەستاو دەستكردنی دەستەلات، سیران زیاتر گووتیشی" هەڵبژاردن پڕۆسەیەكی دیموكراسی و شارستانی و مەدەنیەتە لەو ڕێگایە دەستاو دەستكردنی دەستەلات دەكرێت، بۆیە دەنگ دەدەم چونكە مافی خۆمە وەك تاكێك بەشداری ئەو پڕۆسەیە بكەم و لەسەر هەموو دەنگدەرێك پێویستە دەنگ بدات گەر نەچێت بۆ دەنگ دان ئەوا خۆی بەرپرسیارە بەرامبەر پێشێل كردنی مافی خۆی وە دەبێت بزانین بۆ دەنگ دەدەین دەنگ بەكێ دەدەین لەسەر چ بنەمایەك پێویستە تاكی دەنگدەر دوربكەوێتەوە لە سۆزو عاتیفە كارنامەو بەرنامەی ئەو لایەنە بخوێنێتەوە، ئەوجا دەنگ بدات نەكا دوای دەنگ دان پەنجەی پەشیمانی بشكێنێتەوە سەر زەنشتی خۆی بكات و

لەسەر هەموو تاكێكە دەنگ بدات چارەنوسی خۆی دیاری بكات بەرژەوەندیە باڵاكانی وڵاتی لا گرنگتربێ لە بەرژەوەندی تاكە كەسی دەنگدەر لە پڕۆسەی هەڵبژاردن پیادەی یەكێك لە مافە سەرەتاییەكانی خۆی دەكات كە بریتیە لە لە هەڵبژاردنی ئەو حزب و لایەنە لەگەل فكرو ئایدو لۆژیای ئەو دەگرێتەوە، هەربۆیە دەنگدەر دەبێ بزانێ دەنگ بەكێ دەدات.

محەمەد گەردی گووتی" پڕۆسەی هەڵبژاردن بەیەكێك لەپێوەرە گرنگەكانی دیموكراسی دادەنرێت لە هەر وڵاتێكدا بۆ بەرجەستەكرن و هێنانەكایەی ئالوگۆڕی ئاشتیانەی دەسەڵات، لەهەرێمی كوردستانیش لەدوای یەكەمین هەڵبژاردنی ساڵی1992 قۆناغێكی نوێ لەبەردەم گەلی كورد كرایەوە كە لە دوای ڕاپەڕین توانی بۆ یەكەمین جار بەشێوەیەكی ئازادانە گوزارشت لە بۆ چوونی خۆی بكات، بەڵام بەهۆی تێنەگەیشتنی لایەنەسیاسیەكانی ئەوسای كوردستان لەو پڕۆسە گرنگە بینیمان باشوری كوردستان بەچەندان ڕووداوی نەخوازراودا گوزەری كرد، جێگای نیگەرانیە تا ئەمڕۆش كاریگەری نەرێنیان بەسەر هەرێمەوە جێهێشتوە، محەمەد زیاتر دەشڵێت" هەرێمی كوردستان  بەرەو هەڵبژاردنێكی تر هەنگاو دەنێت لەم سۆنگەیەشەوە ئەركی هاونیشتیمانیانە بەگروتینەوە بەشداری تێدا بكەن و بەشداربن لەسەرەتایی ترین ئەركی هاووڵاتی بوونیان كە بریتیە لە دەنگدان و هەڵبژاردنی نوێنەرەكانیان، تا لەو ڕێگەیەوە هەموو كەسێك مافی بڕیاردانی هەبێت لەبەڕێوەبردنی وڵات و لەو گۆڕانكاریە سیاسیانەی ڕوو دەدەن بەشدارێكی كارابێت، بەو پێیەی پڕۆسەیەكی دیموكراسیە خەڵك دەتوانێت بەئازادانە بۆ چونی خۆی لەبارەی هەر لایەنێكەوە بخاتە سندوقی دەنگدانەوە تا دواتر ئەولایەنە سیاسیە بتوانێ بەناوی دەنگدەرەكانیەو بڕیار بدات و گۆڕانكاری دروست بكات بەپشت بەستن بە دەنگی جەماوەرەكەی، هەروەها هەڵبژاردن هۆكارێكی گرنگە بۆ ئەنجامدانی چاكسازی بە بەشداری گەڵ هەروەك چۆن یارمەتیدەرێكە بۆ دەوڵەت لە ڕێكخستنی یاساكان بەشێوەیەكی ورد و فراوان لەپەڕلەمان، گرنگی بەشداری هاونیشتیمانیانیش لە پاداشت و سزای لایەنەكاندا خۆی دەبینێتەوە بەوەی سزای هەموو ئەولایەنانە بدات كە هەوڵی ناشرینكردن و لەكەداركردنی هەرێمی كوردستانیان داوەو و دەستیان تێكەڵكرد لەگەڵ سەرسەختترین سێ دەوڵەتی زلهێزی جیهان دژی خواستە ڕەواكانی گەلی كورد، وە بونە ڕێگریێكی سەرسەختی ریفراندۆم و مافی چارەی خۆ نوسین، تەنانەت خۆشیان بەخاوەنی گەڵ و وڵاتی خۆیان نازانن لەكورتترین دەرفەتتدا خۆیان لەخیانەتی نیشتیمانی ناپارێزن، هەروەها بەتوندترین شێوە سزای ئەو لایەنانە بدات كە داوای دادگایی كردنی ڕیفراندۆمەچیەكانیان دەكرد و لافی ئەوەیان لێدەدا كە عێراق ئیتر لەبڕی مامەڵەكردن لەگەڵ هەرێمی كوردستان دەبێ ڕاستەوخۆ مامەڵە لەگەڵ پارێزگاكاندا بكات، لەبەرامبەریشدا بەڕێزەوە پاداشتی ئەو لایەنانە بدەنەوە كە هەوڵ بۆ بەدەستهێنانی مافە نەتەوەیی و نیشتیمانیەكان دەدەن و شەو و ڕۆژ بە چەك و قەڵەم و دیبلۆماسیەتیان لەسەنگەری شەڕەف و بەرگریەوە لەپێناو كورد تێدەكۆشن بۆ بەدیهێنانی ئاوات و ئامانجە پیرۆزەكانی گەڵ، وە بەردەوامن لەپێشكەشكردنی خزمەتگوزاریەكان بە كۆمەڵگا، تەنانەت توانیان تا ئاستێكی بەرز ڕووبەڕووی هەموو ئەو قەیرانانە ببنەوە كە ڕووبەڕووی وڵات ببونەوە، هەروەها خۆیان بەخاوەنی وڵات زانی بەسەر هەموو قەیرانە سیاسی و ئابووریەكاندا زاڵبوون، چونكە دەنگدان ڕاستەوخۆ ویژدانی دەنگدەر بەدیار دەخات دەنگی ئەو متمانەدانە بە لایەنێك كە گوزارشت لە ئایدۆلۆژیای خۆی دەكات، لەهەركاتێكدا دەنگدەر هەستی بە خیانەتكرد لەدەنگەكەی پێویستە لایەنێكی تری باشترو بە ئەزموونتر هەڵبژێرێت لە جێگەی خواست و ئومێدی دەنگدەربێت هەروەها بەشدارینەكردنی تاك لەم پڕِِۆسەیە ئاماژەیە بۆ ئەوەی خەڵك نایەوێ لە بونیادنان و چاكسازی دەوڵەت بەشداربێت تەنها وەك ڕەخنەگرێكی بێ كردار دەمینێتەوە نە خزمەت بەخۆی دەكات نە سودی بۆ كۆمەڵگاكەی دەبێت.

ڕۆڤیا خالید چالاكی مەدەنی گووتی"گرنگی بەشداری كردن لە هەڵبژاردندا چەند گرنگیێكی هەیە چونكە ئێمەی تاك هەڵبژاردن بۆ مافەكانی خۆمان دەكەین بەو پێیەی كە حزبێك هەڵدەبژێرین بۆ ئەوەی مافەكانمان بێنێتەدی و بەرجەستە بكات، ئەمەش لە ڕێگای هەڵبژاردنەوە دەكرێت بۆ ئەوی حكومەتێكی چاكساز و سیستەماتیك بونیات بنرێت و كار لەسەر پرسەكانی ژیانی تاك و خەڵك بەگشتی بكەن، لە ڕێگای هەڵبژاردنەوە ئەو پرسانە دیێنە دی، وەك تاكێكی ئەو هەرێمە بەشداری لەم هەڵبژاردنە دەكەم لەبەر ئەوەی پڕۆسەیێكی گرنگە و جێگای بایەخە، ناكرێت ئەمەشمان لەبیر بچێت كاتێ دەچینە سەرسندوقەكانی دەنگدان بیر لەوە بكەینەوە و دلنیابین كامە حزب وەدیهێنەری خواست و مافی تاك و نیشتمانیانە ئەوكات دەنگ بەو لایەنە بدەین.