دوورێكخراوی بیانی هەلی كار بۆگەنجانی سنووری سۆران دەرەخسێنن
دووشەممە, 10 ئەیلول 2018 07:50




راپۆرت عەبدوڵڵا ماویلی - سۆران :

ڕێكخراوی ettc) ) بە هاوكاری و پاڵپشتی ڕێكخراوی (giz) ئە ڵمانی كە ڕاستەوخۆ لەلایەن وڵاتی ئەڵمانیاوە پشتگیری و هاوكاری دارایی دەكرێت، ئۆفیسێكیان لە شاری سۆران كردەوە، كە لقی سەرەكیان لە هەولێرە، هەردوو ڕێكخراوەكە بە هەماهەنگی لە گەڵ  وەزارەتی كاروباری كۆمەڵایەتی كارو ئەوەدەكەن هەلی كار بۆگەنجان برەخسێنن ، زاری كرمانجی لەم بارەیەوە بەدواداچوونێكی مەیدانی كردووە ، قسەی ئەو گەنجانە وەرگیراوە كەبەم هۆیەوە هەلی كاریان بۆرەخساوە.

سەرەتا محمد عبدالرحمان وەكو خاوەن كارێك بۆ زاری كرمانجی گووتی" من ئێستا لە ماركێتێك كاردەكەم خۆم دەرچووی كۆمپیتەرم لە گەڵ ئەوەی ئەو كارەی من دەیكەم لە گەڵ بڕوانامە و پیشەی من یەك ناگرێتەوە بەڵام بۆ ئێستایی ژیانی من زۆر گرنگە، ناوبراو لە درێژەی قسەكانیدا زیاتر گووتی" من داواشم كرد ئەگەر كارێك هەبێت ئەلیكترۆنی بێت لە كارەكەی منەوە نزیك بێت،  چونكە زۆر حەزمە كرد ئەو كارەی من دەیكەم لەگەڵ پیشەكەم بگونجێ تازیاتر لە كارەكەم سەركەوتووبم، بەڵام وادیارە سیاسەتی ئەو ڕێكخراوە وایە بە ئارەزووی خۆت كارێك هەڵبژێریت، ئەوە خاوەن كاری ئاماژەی بەوەش كرد" بری ئەو موچەیەی مانگانە وەری دەگرم بۆمن زۆر گونجاوە لە بەرامبەر ئەو كارەی من دەیكەم، دەتوانم پێداویستیەكانی ڕۆژانەی خۆمی پێدەستەبەربكەم، محمد عبدالرحمان گووتیشی" داوا لەو ڕێكخراوە دەكەم پڕۆژەكەیان بەرفراوان بكەن ، هەموو شار و شارۆچكەكانی كوردستان بگرێتەوە، كارەكانیان گشتگیر و هەمە جۆربێت هەموو كارێك بگرێتەوە و بە پێ‌ بڕوانامە و شارەزایی و لێهاتووی كەسەكە بێت.

هیرۆن حەسەن وەك دانیشتوێكی سۆران و خاوەن كارێك بە زاری كرمانجی گووت" من دەست خۆشی لەم ڕێكخراوە دەكەم كەدەستی كرد بە دامەزران و دۆزینەوەی هەلی كار بۆگەنجان، من خۆم دەرچووی هەندەسەم  و لەسەر داوای ئەو ڕێكخراوە، من ئێستا لە ماركێتێك كاردەكەم ئەو كارەی من ئێستا دەیكەم لە گەڵ بڕوانامە و پیشەكەی من ناگونجێ‌ زۆر لە یەكەوە دوورن، منیش ئارەزووی ئەوەم دەكرد ئەو كارەی من دەیكەم لە گەڵ بڕوانامەكەم یەكبگرێتەوە، ئەو خاوەن كارە گووتیشی"خاوەن پڕۆژەكە و ڕێكخراوەكە لەگەڵ ئێمە زۆر باشن زۆر هاوكاریمان دەكەن، ئەو گەنجە لە كۆتایدا گووتی" من لە ڕابردوو زۆر بە دوای كارێك دادەگەڕام كارێك نەبوو بۆم بیكەم بەڵام بە كردنەوەی پڕۆژەی هەلی كار بۆ گەنجان ئەم ئاواتەم هاتەدی،  ئەو كارەی من دەیكەم بەراود لەگەڵ ئەو موچەیەی من وەری دەگرم بۆ ئێستای ژیانی ڕۆژانم زۆر باشە لە گرفتی بێكاری ڕزگارم بوو.

سەمیرە زكری وەك كچێكی دانیشتووی سۆران و خاوەنكارێك بۆ زاری كرمانجی گووتی" خۆم دەرچووی پەیمانگای تەكنیكی سۆرانم بەشی ژمێریاری، بەر لەوەی من ئەو كارەبكەم زۆر بە دوای كاردا دەگەڕام بەڵام هیچ كارێكم دەست نەدەكەوت نە لە كەرتی گشتی نە لە كەرتی تایبەت، ناوبراو زیاتر گووتی" ماوەی مانگێكە لە بەرگدرووێك كاردەكەم  پێشترێش خولێكی دروومانیم بینیوە، شارەزایی ئەو كارە بووم زۆریش حەزمەكرد لەو كارە وەربگیرێم سوپاس بۆ خوا ئاواتەكەم هاتەدی، سەمیرە لە درێژەی قسەكانیدا زیاتر گووتی" ڕۆژانە شەش بۆ هەشت كاتژمێر كاردەكەم ، بری ئەو موچەیەی پێم دەدرێت بۆ لە بەرامبەر كاتژمێرەكانی كاركردنم زۆر گونجاوە، لە كۆتاییدا ئەو خاوەن كارە گووتیشی" پێویست ناكات هەر چاوەڕێی دامەزراندنی حكومەت بكەین، بەڵكو دەبێت هەوڵبدەین بۆخۆمان بە دوای كار دابگەڕێن

ئیمان ڕزگار وەكو خاوەنكارێك بۆ زاری كرمانجی گووتی" من دەرچووی پەیمانگای تەكنیكی سۆرانم بەشی شیكاری نەخۆشیەكان خۆشبەختانە دوای ئەوەی فۆڕمی بێكاریم لەو ڕێكخراوە پڕكردەوە دواتر ناوم گەڕایەوە بە ژداریم لە خولێكی ڕاهینانی كارامەیی كرد، ئێستاش لە سەنتەری دایك وەكو سكرتێر كاردەكەم، ناوبراو زیاتر گووتی من لە كارەكەم زۆر ڕازیم بە رامبەر بڕی ئەو موچەیەی وەردەگرم، ئیمان لە درێژەی قسەكانیدا ئاماژەی بەوەكرد" بەهۆی پابەند نەبوونم بەكاتی دەوامی ئاسایی خۆم سزادراوم بە بڕینی بڕێك موچە ، هەفتانە یەك ڕۆژ پشومان هەیە ئەویش ڕۆژی هەینیە، لە كۆتایی قسەكانی ئەو خاوەن كارە گووتی" هیچ گلی و ڕەخنەم نیە نە لەخاوەن پڕۆژەكە نەلە ڕێكخراوەكە دەست خۆشیان لێ‌ دەكەم هیوادارم زیاتر هەلی كار بۆگەنجانی بێكار برە خسێنن.

لە بەدواداچوونێكی زاری كرمانجی سەبارەت بە شێوازی دۆزینەوەی هەلی كار بۆگەنجان لەسنووری سۆران

كاڵێ‌ عومەر وەكو ڕاوێژكار و ڕاهێنەری ڕێكخراوی (ettc ) ئەوڕوپی  و نوێنەری وەزارەتی كاروباری كۆمەڵایەتی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە سۆران بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند"  ڕێكخراوی ettc) ) بە هاوكاری و پاڵپشتی ڕێكخراوی (giz) ئە ڵمانی كە ڕاستەوخۆ لەلایەن وڵاتی ئەڵمانیاوە  پشتگیری و هاوكاری دارایی دەكرێت، ئۆفیسێكیان لە سۆران كردەوە، كە لقی سەرەكیان لە هەولێرە هەردوو ڕێكخراوەكە بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی كاروباری كۆمەڵایەتی ، ئەو ڕاوێژكارە زیاتر گووتی" ئامانجی ئەو ڕێكخراوە ئەوەیە كاربۆ فێربوونی پیشەیەك و ڕەخساندن و دۆزینەوەی هەلی كارە، بۆ ئەوانەی دەیانەوێت لە وڵاتی خۆیان كاربكەن و پەنا نەبەنەبەر كۆچكردن بۆ وڵاتێكی تر، ناوبراو لە دریژەی قسەكانیدا بۆزاری كرمانجی  زیاتر گووتی" لە(1-7-2018) ئۆفیسی سۆران دامەزراوە هەر لە و كاتەوە ئێمە دەستمان كرد بە پڕكردنەوەی فۆڕمی بێكاری ، لە قۆناغی یەكەم دووسەد كوڕ و كچی گەنجی دەڤەری سۆرانمان خستەسەركار، لەو ڕێژەیەش پەنجاو هەشت كچ و سەدوچل و دوو كوڕ بوون بە خاوەن كاری خۆیان، ئەو ڕاهێنەرە گووتیشی" بڕی ئەو موچەیەی ماگانە پێیان دەدرێت چوارسەد و پەنجا دۆلاری ئەمریكیە بۆ ماوەی چوارمانگ، لە بەرامبەردا ڕۆژانە نابێت لە شەش كاتژمێر كەمتر وە لە هەشت كاتژمێریش زیاتر كاربكەن، واتە مانگانە كۆی گشتی كاتەكانی كاركردنی كەسەكە نابێت لە سی كاتژمێر كەمتربێت وەناش بێت لە چل كاتژمێر زیاتربێت، بەپێ ڕێكەوتنێكی ئێمەش لە گەڵ خاوەن كار خاوەن پڕۆژەكە هەفتەی یەك ڕۆژ پشوو دەدرێت بە خاوەن كار هەروەها گووتیشی"  هەركەسێك پابەندی كاتی دەوامی ئاسایی خۆی نەبێت دوو ڕۆژ بەبێ‌ هۆنێتە سەركار بەپێ ڕێنمایی ئێمە كەسەكە لە كارەكەی دوور دەخرێتەوە و كەسێكی تر لە شوێنی ئەو دادەنرێت، لە بەردەوامی قسەكانیدا ئەو ڕاهێنەرەباسی چەند مەرجێك دەكات ودەڵێت"  لای ئێمە ئەو كەسانەی فۆڕمیان پێ‌ ئەدرێت یان فۆڕمیان پڕكردووتەوە، بۆ دۆزینەوەی هەلی كار ئەوكەسانەن كە بێكارن بەمەرجیی ئەوەی كە نابێت كەسەكە تەمەنی لە هەژدەساڵ كەمتربێت و لە چل ساڵیش زیاتربێت، لەگەڵ ئەوەشدا نابێت ئەوكەسە هیچ موچەیەكی تری هەبێت نەلە كەرتی گشتی نەلە كەرتی تایبەت دانەمەزرابێت، ئەو نوێنەرەی وەزارەتی كاروباری كۆمەڵاتی  ئەوەشی ئاشكرا كرد" ئەوكەسانەش دەتوانن سوودمەندبن كە بێ بڕوانامەن یاخود بڕوانامەیان هەیە و دەرچووی زانكۆ و كۆلێژ و پەیمانگاكانن، ئەوانەی بێ بڕوانامەن بەشداری خولێكی ڕاهێنانمان پێكردوون، لە سەركارامەیی ژیان بۆماوەی پێنج ڕۆژ بە شێوەی كرداری بە كۆی گشتی بیست كاتژمێر وانەی ڕاهێنانیان پێ‌ كراوە، لە كۆتایی خولەكە هەلی كاریان بۆ دەرەخسێنین كەسی شیاو بۆشەێنی شیاو، لەبەردەوامی قسەكانیدا ئەو ڕاوێژكارە زیاتر گووتی" ڕێكخراوی (giz) زیاتر كارلەسەر سێكتەری تەندروستی و پەروەردە و ئاوئاودێری دەكات ، بەڵام بۆ سۆران جیاوازبوو، یەكەم جارە پڕۆژەیەكی تایبەتی لەم جۆرە بكرێتەوە، ئەم پڕۆژەیەش لە دوای ئەوە دێت بەپێ‌ بەدواداچوونەكانی ئەو ڕێكخراوە ژمارەیەكی بەرچاو لە گەنجانی ئەم دەڤەرە لە بێ‌ كاریدا ئەژین و خاوەنی هیچ كار و پیشەێك نین، لە كۆتایدا ئەو ڕاوێژكارە ئاماژەی بەوە كرد"  لە كۆتایی مانگی ڕابردوو  لە هۆڵی بۆنەكانی سۆران بیست ویەك پڕۆژەی تری وەبەرهێنەری هەلی كارمان بۆ دووسەد و پەنجا دەرچووی زانكۆ و پەیمانگاكان ڕاگەیاند دوای گەڕانەوەی ناوەكانیان، دواتر  بۆماوەی پێنج ڕۆژ بەشداری لە خوڵێكی ڕاهێنان دەكەن لە كۆتایی خولەكەش بڕوانامەی وەزارەتی كاروباری كۆمەڵایەتیان پێ‌ دەدرێت كە باوڕپێكراوی نێودەوڵتیە، لەگەڵ ئەوەشدا ڕۆژانە چەندین گەنجی دەرچووی زانكۆ و پەیمانگاكان سەردانمان دەكەن بەمەبەستی دۆزینەوەی هەلی كار، داواش لە گەنجان دەكەم زیاتر پشت بەخۆیان ببەستن بۆدۆزینەوەی كارێك بۆخۆیان نەك هەر چاوەڕێی دامەزراندنی حكومەت بكەن.