ڕۆڵ وپێگە ی خێزان لەبونیاتنانی كۆمەڵگەیەكی تەندروست
دووشەممە, 10 ئەیلول 2018 07:54

 

 

 

ئازادمحەممەدبەرگركەیی

كەمالی هەرنەتەوەوكۆمەڵگەیەك لەخێزانەكان ولەوهێلانەوەیەوە دەست پێ دەكات كەهاوسەرەكان دەست لەناودەست چنیویانە،لەم ڕوەوەپەروەردەبۆئەوەی بەردەوامی وهەمیشەیی بێت پێویستە لەخێزانەوەدەست پێ بكات ، ئەگەرخێزان لەسەربنەماكانی پەروەردە دانەمەزرێت هەرگیزكۆمە ڵگەش خاوەنی پەروەردەنابێت،گەرچی سیاسەت وسیستەمێكی پەروەردەوفێركردنی بێ كەموكورتی زۆرگرینگەبۆپەروەردەكردنی مرۆڤی نمونەیی،بەڵام دیسان خێزان لەڕوی ئەوشتانەوەكەبەخشیونی ولەداهاتوشدادەیانبەخشێت گرینگی ومەزنی خۆی هەردەپارێزێت،

بەڵێ سەركەوتن لەخێزاندابەگشتی یەكەم هەنگاوی سەركەوتنە لەژیانیشدا،وەئەم قۆناغەوابەستەی هاوسەرگیریەكی تەندروستە،چونكەئامانج لەهاوسەرگیری بریتی نیەلەكارگەی دروستكردنی منداڵ و،كڕكەوتن وهەڵهێنانی جوجەڵە،وەتەنهامەیدانێك نیەبۆتێركردنی ئارەزوەجەستەییەكان،بەڵكومەبەستی سەرەكی لەپڕۆسەی هاوسەرگیری پێشكەشكردنی نەوەوڕۆلەیەكی تەندروستە بەكۆمەڵگا،چونكە خێزان گرینگترین پارچە ی كۆمەڵگایەویەكەم تۆوی نەتەوەیەودامەزراوەیەكی ئێجگارپێرۆزە،ڕونترین خاڵ وهێاَی ئەم پیڕۆزییەش مارەبڕینەلەچوارچێوەی یاساوڕێسای شەرعدا،

هاوسەرگیری ڕوداوێكی زۆرجددییە، وەكارێكی هێندەسەهل وئاسان نیەكەمرۆڤ بێ بیركردنەوەبڕیاری لەباریەوەبدات، ئەوهاوسەرگیرییەكتوپڕانەی كەبەپاڵێوگەی ژیریولۆژیكدا تێناپەڕن ، زۆرجاربەناسازان وناتەبایی كۆتاییان پێدێت،بێگومان ئەومنداڵانەی كەلەخێزانیكی پڕ لە ئاژاوەگۆش دەبن پەروەردەی پێویست وەرناگرن وسەرەڕای هەبونی دایك وباوك ، كەچی بەهەتیوی گەورەدەبن وجاری واشەخاڵی دەبن لەهەست وسۆز و دەبن بەدووژمنی دایك وباوكوتەنانەت كۆمەڵگەشیان.

جاری وایەچركەساتێكی بێئاگایی وەك بێ ئاگایەكی بچوكی شوفێری ئوتومبیلێك یان كەشتیەك،زیانێكی زۆری لێ دەكەوێتەوە،ئەدی ئەوخێزانانەی كەگشت ژیانیان لەبێ ئاگاییوپەروەردەكردنی منداڵەكانیان لەمەترسی دایەئەبێ چكارەساتێك بخوڵقین وچۆن كۆمەڵگەتووشی شۆك كەن وشلۆقی كەن،

بۆیەگەربمانەوێ كۆمەڵگەیەكی تەندروست وفریشتەئاسابنیات بنێین ، كەپڕبێت لە مرۆڤدۆستی و دادپەروەری و ڕاستگۆی و نیشتیمان پەروەری و ئەمن وئەمان......هتد،ئەبێت خەمی گەورەی هەمومان زەمین وژینگەسازی بێت بۆپەروەردەكردنێكی شیاوی منداڵەكانمان كەبگونجێ لەگەڵ دین وكەلتوروخاكمان.