Share on facebook
ئەستێرەكانی تۆپی پێ‌ و جگەرە
دووشەممە, 10 ئەیلول 2018 08:26

 

 

كاروان گەردی سپۆرت

زۆرێك لە وەرزشكارو وەرزشوانانی جیهان بە یاریزانانی ئەستێرە و راهێنەرەكانی یە تواناو بە ناوبانگ تا رادەیەك ئالۆدبوونیان بە كێشانی جگەرەو نێرگلە هەیە، ئەمەش بوونی لە نێو كۆمەڵێ‌ ئەستێرەی تۆپی پێ‌ دا هەبووە و هەیە.

رەنگە شكەستەكانی تۆپی پێ‌ یاخود دۆراندنێكی چاوەروان نەكراو ببێتە هۆكاری جگەرە كێشان یان كاتی پشووەكانی هاوینە بەشێك بێت لە كێشانی جگەرە و نێرگلە.

هەرچەند ئەو دیاردەیە كەمە بەڵام كاتێك ئەستێرەكانی گەورەی جیهان لە وێنەیەكدا جگەرە یان نێرگلەی بە دەستەوەی دەبیندرێت، هەرچی وێنەگری فۆتۆگرافو و ڤیدیۆی هەبێت لەوكاتەدا یەكسەر سەرقاڵی چركاندن و ریكۆردكردنی وێنەی خاوەن بە دەستەوەبوونی جگەرەیەكە دەبن.

لە وێنەكاندا چەند ئەستێرەیەكی تۆپی پێ‌ لە ئێستاو رابردوو دەبینین جگەرەو نێرگەلەیان بە دەستەوەیە و سەرقاڵی كیشان و هەڵمژینی دووكەلی جگەرەن.