Share on facebook
هەڵگیرسانی شۆڕشی ئەیلوول دەسكەوتێكی مێژووی بۆ گەلی كورد
سێ شەممە, 11 ئەیلول 2018 06:47

زاری كرمانجی: دوای ئەوەی عەبدولكەریم قاسم لە ساڵی 1958 كودەتای سەربازی لە عێراق كرد و رژێمی حوكمڕانیی پاشایەتی لە عێراق بۆ رژێمی كۆماری گۆڕی،

بەڵێنی پێدانی مافەكانی بە گەلی كوردستان دا و داوای لە مستەفا بارزانی سەركردەی بزوتنەوەی ئازادی خوازی گەلی كورد كرد بگەڕێتەوە، بەڵام دوای نزیكەی سێ ساڵ، عەبدولكەریم قاسم و رژێمەكەی لە پێدانی مافەكان بە گەلی كوردستان پەشیمان بوونەوە.

بەهۆی پەشیمان بوونەوەی رژێمی عێراق لە بەڵێنەكانی، رۆژی 11ـی ئەیلوولی 1961، مەلا مستەفا بارزانی، شۆڕشی ئەیلوولی لە دژی رژێمی عێراق، بۆ بەدەستهێنانی مافەكانی گەلی كوردستان هەڵگیرساند و توانی خەڵكی كوردستان بە هەموو ئایین و نەتەوە جیاوازەكانەوە لە دەوری شۆڕش كۆ بكاتەوەو دەسكەوتێكی گەورەبوو بۆ گەلی كورد.