Share on facebook
رێكخراوی وار یاداشتنامەیەكی (10) خاڵی ئاراستەی حزب و لایەنە سیاسییەكان كرد
سێ شەممە, 11 ئەیلول 2018 07:17

زاری كرمانجی-سۆران: بەدروشمی (بەرەو ژینگەیەكی تەندروست) شەوی رابردوو بەر لە ئەنجامدانی بانگەشەی هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی كوردستان، رێكخراوی وار بۆ پاراستنی ژینگە، یاداشتنامەیەكی (10) خاڵی ئاراستەی حزب و لایەنە سیاسییەكانی باشوری كوردستان و دەڤەری سۆران بەتایبەتی كرد.

دەقی یاداشتنامەكە:

- پابەندبوون بە رێنماییەكانی كۆمسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردن لە رووی بانگەشەی هەڵبژاردنەوە.

- بانگەشەی هەڵبژاردن نەبێتە هۆی تێكچوونی باری ئاسایی شار و هەراسانكردنی هاووڵاتییان.

- رەچاوی ئەوە بكرێت پۆستەرات و وێنەكان لە شوێنی گونجاو هەڵبواسرێن‌ كە شوێنی گونجاوی بۆدیاری كراوە.

- بەكارنەهینانی وێنە و پۆستەراتی لەزگەیی لە شوینە گشتیەكان.

- پشتگیری ئەو یاساو بڕیارانە بكەن كە لە بەرژەوەندی پاراستن و چاككردنی ژینگە دان و هەوڵ بدرێت بابەتی پاراستن و چاككردنی ژینگە لە پەیڕەو و پرۆگرامیی هەڵبژاردنیاندا هەبێت و برێكی باش لە بودجەی سالانە بۆی.

- بەكارنەهینانی شوێنە ئایینی و قوتابخانە و زانكۆ و دامودەزگایەكانی حكومی بۆ بانگەشەی هەلبژاردن .

- بەكارنەهینانی پاركە گشتییەكان و ئەو پاركانەی لە ناو كوچە و كوڵانەكان دروست كراون، بۆ ئەنجامدانی كەمپینی پشتگیری كردن لە كیانە سیاسییەكان و كاندیدەكان لە بانگەشەی هەڵبژاردن و تابلۆیەكانی هوشیاری هاوڵاتییان.

- بەكارهینانی پارچە قوماش بۆ نووسینی دروشم  یا خود كەم بەكارهێنانی لافیتەی فلیكس ونایلۆن كە دەبنە زیان گەیاندن بە ژینگە.

- بەكارهینانی پوستەری كاغەز باشترە لە پۆستەرانەی كە لە كاغەزێكی رووپۆشكراو بە نایلون دروست كراون و دوای تەواو بوونی بانگەشەی هەڵبژاردن هەوڵبدرێت سەرجەم ئامرازەكانی خۆیان كۆبكەنەوە.

- رێگە نەدان بە ئەنجامدانی كاروانی ئوتۆمبێل و هۆرن لێدان كە بێجگە لە دەردانی سوتەمەنی ژەهراوی، دەبیتە هۆی پیس بوونی بیستن و كاریگەری لە سەر گۆی هاوڵاتییان دەبێت.