Share on facebook
ئایە هەرێمی كوردستان دەتوانێت ئەنجامی ڕیفرادۆم وەك كارتی فشار بەرامبەر لایەنی عێراقی بەكاربێنێت
سێ شەممە, 11 ئەیلول 2018 07:41

زێرەڤان جوهر–سۆران: ئەگەر چی دادگای فیدڕاڵی عێراق بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی ئەنجامی ڕیفراندۆمی ڕۆژی ٢٥ی ئەیلولی هەرێمی كوردستان دەكرد، بەڵام ئەم بڕیارە نەبووە هۆی ئەوەی هاووڵاتییانی هەرێمی كوردستان لەم پرۆسەیە سارد بكاتەوە،  هاووڵاتییان پێیان وایە دەبێت سەركردایەتی سیاسی كورد بە وەردی كاربكات ئەنجامی ڕیفراندۆم وەك كارتێكی كاریگەر بەرامبەر لایەنی عێراقی بەكاربێنێت و ئەو لایەنەی وویستی دروستكردنی زۆرینەی پەرلەمانی هەبێت, هاوكات پێشیان وایە لایەنە عێراقییەكان چ شیعە چ سوونە لە نێو خۆیاندا ناكۆك و ناتەپان, ئەنجامی ڕیفرادۆم لە ئێستادا ئەگەر باشترین كارت نەبێ یەكێكە لە كارتە باشەكان.

سۆران سرێشمەیی چاڵاكوانی كۆمەڵگەی مەدەنی لەم بارەیەوە گووتی" زۆر گرنگە لایەنی سیاسەكانی باشووری كوردستان شاندی دانووستانكار بەتایبەتی لەو دۆخەی ئێستای عێراق تێی كەوتووە لایەنی شیعی لە نێوخۆ بەسەر چەند بەرەی جیا دابەش بوونە, لایەنی سوونیش بەهەمان شێوەن, بە جۆرێك كۆتلەكان بەسەر دوو جەمسەری ئێرانی و ئەمریكی دابەشبوونە, لەم نێوەندا دەرفەتێكی زێرینە بۆ كورد بتوانێت ڕیفرادۆم وەك كارتێكی كاریگەر بەركاربێنێت, بۆ فەراهمكردن و بەدەستهێنانی مافە دەستووری و ڕەوایەكانی گەلی كورد, چونكە جگە لە تێك چوونی ماڵی شیعە و سوونە و باردۆخی ئابووری و كۆمەڵاتیش نالەبارە و گەیشتووتە لوتكەی ناجێگری, لەلایەكی تر ناڕەزایی شەقامی سیاسی عێراقی لە هەمبەر دەسەڵاتی شیعی لە عێراقدا, جگە لەوەش مەترسی گرووپە چەكدارەكانیش لەلایەكی ترەوە, بۆیە لە ئێستا ئەمە باشترین دەرفەتە بۆ سەركردایەتی گەلی كورد, ئەگەر هەرێم نەتوانێت ئەو ناهاوسەنگییە بەلای خۆیدا بشكێنێتەوە, زۆر زەحمەت دەبێت لە كاتێكی تردا بتواتنێت مافەكانی خۆی بەدەست بێنێت, بەڵام هەموو ئەمانەی كە وتمان چۆن دەكرێن, گرنگترین شت یەكرێزی نێو ماڵی كوردە, چونكە هەر كاتێك كورد بەیەك رێزی نەچووبێتە بەغدا نەیتوانیوە ئامانجەكانی بپێكێ, بۆیە كورد پەند لە مێژوو وەربگرێت, چونكە دەرفەتی لەم شێوەی بۆ كورد ناڕەخسێتەوە".

ئيسماعیل گوێزلینگەیی فێرخوازێكی بەشی یاسای زانكۆی سۆرانە لەسەر ئەوەی ئایە هەرێمی كوردستان دەتوانێت ئەنجامی گشت پرسی وەك كارتێكی فشار بەرامبەر بەلایەنی عێراقی قسەی كردو گووتی"ڕیفراندۆمی 25ی ئەیلولی ساڵی ڕابردوو دەرفەتێكبوو بۆ خەڵكی كوردستان تا تەعبیر لەڕای خۆیی بكات و بە دەنگێكی بەرز بە هەموو جیهان بڵێت من دەوڵەتی سەربەخۆم دەوێت. لە ئێستادا ڕیفراندۆم دەستكەوتێكی گرنگە بەدەست سەركردایەتی سیاسی هەرێمی كوردستان كە دەكرێت لە هەر دەرفەتێكدا مومارەسەی بكات و كاری بێنێت، لەئێستادا كورد وەك بەشێك لە لایەنە سیاسییەكانی عێراق خەریكی چەسپاندنی داواكارییەكانیەتی لە كارنامەی حكومەتی ئایندەی عێراق دەبێت بەوریاییەوە مامەڵە بكەن و پشت ئەستور بن بە دەنگی زیاتر  لە ۹2% ی خەڵكی كوردستان لەهەر حاڵەتێك و بارەدۆخێكی ناهەموار و پشتكردنە داواكارییەكانی گەلی كوردستان ئەوا كار بە دەرەنجامەكانی ڕیفراندۆم بكەن و دەوڵەتی كوردستان رابگەیەنن" .

بەهمەن مووسا گەنجێكی دانیشتووی گەڕەكی بەختیاری شاری سۆرانە ئەویش پێی وایە" بێگومان لایەنە كوردستانیەكان دەتووانن ئەنجامی ریفراندۆم وەك كارتێكی بەهێز بەرامبەر لایەنەكانی تری عێراق بەكاربێنن لەبەرامبەر مافەرەواكانی لەحكومەتی نوێی عێراق. لە ۲٥/۹/۲۰۱۷ گەلانی كوردستان بڕیاریان لەچارەنووسی خۆیاندا ئەوەبوو ۹۳% خەلك بریاریاندا كەببن بەولاتێكی سەربەخۆ بەلام بەهۆی ئەو فشارانەی كەخرانە سەر هەرێم نەتوانرا ئەنجامی ریفراندۆم جێبەجێبكرێ وە لایەنە عێراقییەكان بەهەموو جۆرێك كارتی فشاریان بەرامبەر كوردستان بەكارهێنا بۆ ئەوەی ئەنجامی ڕیفراندۆم هەڵبوەشێنرێتەوە بەڵام پێداگری سەرۆك بارزانی وە سیاسەتە حەكیمانەكەی سەركردایەكی كورد بڕیاری سڕكردنی ئەنجامی ڕیفراندۆمی دا نەك هەڵوەشاندنەوەی ئەمەش بۆ ئەوەبوو هەموو كاتێك وەكو كارتێكی بەهێز بەكاریبێنن لە هەمبەر لایەنە عێراقیەكان لە ئستاشدا ئەم كارتە زۆر بەهێزە بۆ بەدەست هێنانی مافە ڕەواكانی گەلەكەمان لە حكومەتی نوێی عێراق".

مهدی ستوونی مامۆستا لە زانكۆ سۆران و بەشی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەكانی زانكۆی سۆانە پێی وایە" لەراستیدا ئیستا لە حالی حازر كورد ناتوانێت ئەو وەرەقەیە بەكار بێنێت دژی بەغدا چونكە هەڵ و مەرجی عێراقی ئەمڕۆ تەقەبۆڵی ئەو ناكەت بەڵام هەموومان دەزانن لە سەر ئاستی ناوخۆ و دەروە, ئەو گشتپرسییەی هەرێم كارتێكی بەهێزە بەدەست سەركردایەتی كورد و دەتوانێت بەكاربێنێت , جگە لەوەش كەس ناتوانێت هەڵبوشێنێتەوە لە ڕووی یاساییەوە تەنها بە گشپرسییەكی ترنەبێ, چونكە ئەوەی بە رێگای  گەل و بە رێگای گەلیش هەڵدەوەشێتەوە بۆیە عێراق و ئێران و توركیا زۆر نارەحت بوون بە كاتی ئەنجام دانی چونكە ئەوان لە دژی ئەو هەنگاوەی سەرۆك بارزانی بون كاتێ سووربوو لە سەر ئەنجامدانی سەرەرای ئەو هەموو نەرەزاتییەی دەرەو و تەنانەت هی ناوخۆش و سەرۆك بارزانی ئامادەنەبوو بەقسیەی ئەمریكیەكانیش  بكات, بۆیە میژوو ئەو رووداو میژوویە بەناوی سەرۆك بارزانی توماری كرد".