Share on facebook
هەڵبژاردن گۆڕانكارییەكی گەورە لە كوردستان دروست دەكات
دووشەممە, 17 ئەیلول 2018 18:13

دیدار- ڕائیب شێروانی

هاوكار مەحموود، ئەندامی دەستەی كارگێری مەكتەبی سیاسی پارتی كرێكاران و ڕەنجدەرانی كوردستان، لە دیدارێكدا لەگەڵ هەفتەنامەی زاری كرمانجی دیاركرد، هەر لەسەرەتاوە لەگەڵ ئەوە بووین كە نابێت بە هیچ شێوەیەك هەڵبژاردن دوابخرێت، چونكە هەڵبژاردن مافی خەڵكە، ناكرێت حزبەكان دەست بخەنە ناو كاروباری حكوومەت و ئەوەی پێیان خۆش نەبێت دژی بوەستنەوە، لەگەڵ ئەوەی ئۆمێدەوارین ئەم هەڵبژاردنە بەشێوەیەكی ئارام بەڕێوەبچێت و لایەنەكان لە پڕۆپاگەندەی هەڵبژاردن هێرش نەكەنە سەر یەكدی و كار بۆ بەرنامەی خۆیان بكەن و لیستەكەی خۆیان سەربخەن، چونكە هەڵبژاردن گۆڕانكارییەكی گەورە لە هەرێمی كوردستان دروست دەكات.

هاوكار مەحموود، گوتی:" هەر لەسەرەتاوە لەگەڵ ئەوە بووین كە نابێت بە هیچ شێوەیەك هەڵبژاردن دوابخرێت، كە ساڵی رابردووش بۆ ماوەی ساڵێك دواخرا لەگەڵ ئەوە نەبووین، ئێستاش لەگەڵ ئەوەدا بێت لەگەڵ ئەوە بووین كە هەڵبژاردن لە كاتی خۆیدا بكرێت، چونكە هەڵبژاردن مافی خەڵكە، ناكرێت حزبەكان دەست بخەنە كاروباری حكوومەت و ئەوەی پێیان خۆش نەبێت دژی بوەستەوە.

ئەو ئەندامەی دەستەی كارگێری مەكتەبی سیاسی پارتی كرێكاران و ڕەنجدەرانی كوردستان، گوتیشی:" زۆر لایەن هەبوون داوایان دەكرد هەڵبژاردن دوابخرێت، بەڵام خۆشبەختانە ئەنجامەكەی بەوە گەیشت كە هەڵبژاردن لە كاتی خۆیدا بكرێت، وەكو لیستی سەردەم كە سێ حزب لەو لیستەدا كۆبوونەتەوە، حزبی پارتی كرێكاران و ڕەنجدەرانی كوردستان، سوشیالیست دیموكراتی كوردستان و یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان، ئەو هەر سێ حزبە بەناوی لیستی سەردەم هاتوونەتە مەیدان و كێبڕكێی هەڵبژاردن دەكەن، ئۆمێدەوارین حزب و لایەنەكان ڕێز لە یاسای كۆمیسیۆن بگرن، كە كۆمەڵێك ڕێنمایی داوە ب حزب و لایەنەكان دەبێت پێوە پابەند بن، ئۆمێدەوارین ئەم هەڵبژاردنە بەشێوەیەكی ئارام بەڕێوەبچێت و لایەنەكان لە پڕۆپاگەندەی هەڵبژاردن هێرش نەكەنە سەر یەكدی و كار بۆ بەرنامەی خۆیان بكەن و لیستەكەی خۆیان سەربخەن.

هاوكار مەحموود، ئەندامی دەستەی كارگێری مەكتەبی سیاسی پارتی كرێكاران و ڕەنجدەرانی كوردستان، ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد:" ئەو هەڵبژاردنە گرنگیەكی لە ڕادەبەدەری بۆ هەرێمی كوردستان هەیە، لە دوای رووداوەكانی 16ی ئۆكتۆبەر كە هێرشێكی گەورە كرایە سەر هەرێمی كوردستان، بۆ لەناوبردنی گەلی كوردستان، پێمانوایە ئەم هەڵبژاردنە جارێكی دیكە شەرعیەت دەداتەوە بە دەسەڵات و دامودەزگا شەرعییەكانی خۆی، ئەو حكوومەتە پێویستی بەوە هەیە گۆڕانكاری بەسەردا بێت، تاكو بتوانێت خزمەتگوزارییەكان بە باشترین شێوە پێشكەش بكات، لەرووی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی بایەخێكی زۆری دەبێت بۆ هەرێمی كوردستان، بۆیە هەڵبژاردن گۆڕانكارییەكی گەورە لە هەرێمی كوردستان دروست دەكات.

ئەو ئەندامەی دەستەی كارگێری مەكتەبی سیاسی پارتی كرێكاران و ڕەنجدەرانی كوردستان، زیاتر گوتی:"بارودۆخی عێراق رۆژ بۆ رۆژ خراپتر دەبێت، كورد چەند لە بەغدا یەكڕیز و یەكگرتوو بێت، خاوەن گوتارێكی یەكگرتوو بێت باشە، چونكە لە عێراق هەموومان یەك كێشەمان هەیە، ئەویش كێشەی كوردییە، لە دەستووری عێراقدا دان بە مافەكانی كورد نراوە، هیوادارین حزب و لایەنەكان كە دەچنە بەغدا و گفتوگۆ لەسەر داخوازییەكانی خەڵكی كوردستان دەكەن، بە بەرنامەیەكی یەكگرتوو بچن، واز لە بەرژەوەندی تەسكی حزبی بهێنن، هەموو خۆیان بكەنە یەك و لە چوارچێوەی فراكسیۆنێكدا داكۆكی لە بەرژەوەندی خەڵكی كوردستان بكەن، ئەو ناكۆكی و كێشانەی لە كوردستان لە نێوان حزبە سیاسییەكاندا هەیە، لە بەغدا ڕەنگ نەداتەوە و ئۆمێدەوارین وەكو یەك تیم لە بەغدا هەموو لایەنەكان پێكەوە داكۆكی لە بەرژەوەندییەكانی خەڵكی كوردستان بكەن".