Share on facebook
چامپیۆنسلیگ بە یاریگاكانی ئەوروپا شاد دبێتەوە
سێ شەممە, 18 ئەیلول 2018 08:16

 

 

 

جەلال سەعید

خولی چامپیۆنسلیگ سەرگەرمی بەگەر خستنی شەمەندەفەری ساڵی نوێیە و دەست بە رێرەوەی وەرزی نوێ 2018-2019 دەكاتەوە.

خولی یانە پاڵەوانانی ئەوروپا بەهێزترین خولە لە جیهان لە سەر ئاستی یانەكاندا، ساڵانە 32 یانە لە كشوەرە پیرەكە لە قۆناغی گرووپەكان بەشداری خولەكە دەبن و ململانێ‌ و ركابەر ی و كێبركێ‌ لە سەر نازناوی چامپیۆنسلیگ دەكەن.

32 یانەی بەشداربوو بە سەر 8 كۆمەڵە دابەش دەكرێن و سەرجەم یارییەكانی بەشێوازی چوون و هاتن بەرێوە دەچن جگە لە یاری كۆتایی نەبێت، تەنها بەیارییەك لە كۆتایی ئەنجام دەدرێت براوەی یاریەكە جامی چامپیۆنسلیگ بە دەست دەهێنی و ناوناوەكە مسۆگەر دەكات.

رۆژی سێ‌ شەممە 8 یاری بەرێوە دەچن، گرنگترینیان یاری نێوان یانەی بەرشلۆنە و ئایدن هۆڤن و ئینتەر میلان و تۆتنهام و لیڤەرپول و پاریس سانجێرمان و مۆناكۆ ئەتلاتیكۆ مەدرید و سیرڤینا زڤیزادا و ناپۆلی دەبێت.

رۆژی چوارشەممە بە هەمان شێوە 8 یاری ئەنجام دەدرێن، گرنگترینیان یاری نێوان ریال مەدرید و رۆما و مانچستەر سیتی و لیۆن و ڤاڵێنسیا و یوڤینتۆس و بەنفیكا و بایرن میونخ و بی ئەس سی یۆنگ بۆیز و مانچستەر یونایتد دەبێت

خولی چامپیۆنسلیگ لە ساڵی 0955-1956 بۆ یەكەم جار رێكخراو و یانەی ریال مەدرید نازناوەكی بەدەست هێنا، تاكو ئێستا توانیەتی 13 جار جامی یانە پاڵەوانەكان بەدەست بێنیت كە خاوەنی زۆرترین نازناوە.

بریارە رۆژی سێ‌ شەممە و چوارشەممە لە رۆژانی 18 و 19ی9-2018 یارییەكانی خولەكە لە گەری یەكەمی گرووپەكان بەرێوە بچن.

یاریگاكانی ئەوروپا كاتێك یارییەكانی خولی چامپیۆنسلیگ دەست پێدەكاتەوە، گەرمی و گوری لە هاندەرو جەماوەری تۆپی پێ و عاشقانی یانە گەوەرەكانی بە ناوبانگ، یاریگان دەبێتە ماڵی ئەوان و هاندان و حۆشەویستیان بۆ یاریزانان و یانەكانیان وەك هەوێنی دەبنە هۆكارو پاڵپشت بۆ سەركەوتنی یانەكانیان.