Share on facebook
سەعید هركی: دەچمە پەرلەمان بۆداكۆكیكردن لە داخوازییەكانی گەلەكم, نەوەك مووچەی 8ملیۆنی وەربگرم
سێ شەممە, 18 ئەیلول 2018 17:22


زێرەڤان جەوهەر _  زاری كرمانجی

سعید مستەفا هەركی كاندیدی ژمارەی 94 پارتی دیموركراتی كوردستان بۆ پەرلەمانی كوردستان لە چاوپێكەوتنێكی تایبەت لەگەڵ زاری كرمانجی باسی لە پەیرە و پرۆگرامی و ئەجێندای كارەكانی خۆی بۆ پەرلەمانی كورددستان و گووتی " پەرلەمانتارێكی كارا و داكوكیكردن و  كارێكی چاڵاك و بوێر بۆ بەرگری كردن لە مافە رەوایەكانی تاكە بە تاكەی گەلی كورد, دەمەوێت بچمە ناو هولی پەرلەمان وەكو ئەندام پەرلەمانێك كە نوێنەرایەتی هەموو چین و توێژەكانی كورد بكەم بتوانم ببمە فاكتەرێكی بەهێز بۆ رێكخستن و یەكسان كردن و دورست بوونی عەدالەت لە  مووچەی مووچە خورانی كورد, نەك ئەندام پەرلەمانێك ٨ هەشت ملیون وەربگرێت و بەردەستێك  دووسەد یا سێ سەد هەزار وەربگرێت , هەوڵدەدم لەگەڵ هەڤالانی ترم لە فراكسونی پارتیمان هەر یاسایەك لەبەرژەوەندی خەڵكس كوردسشتان و كەرتەكانی  كشتوكال و پیشەسازی و پەروەردەو تەندوورستی و وەرزشی دابێت پێشكەشی پەرلەمانی بكەین و بخینە بواری جێبەجێكردنەوە" ناوبراو زیاتر گووتی" هەموو كۆششی خوم دەخەمە گەڕ لەگەڵ فراكسیۆنی پارتی مان بۆ دەڕكردنی یاسایەك بۆ دوزینەوەی میكانزمێك كە بتوانین ئەو گەنجانەی دەرچووی زانكۆ و پەیمانگاكان لە دام و دەزگایەكانی حكومی یاخود كەرتی تایبەت كار بۆ بدوزینەوە یا دایان بمەزرێنین , ئەوەش لە پاش ئەوەی كە بتوانین بەیاسایەك لە پەرلەمان موچەكان رێك بخەین, یاخود حكومەت ناچار بكەین بە رێكارەكانی خوی ئەو گەنجانەی  بێكارن لە كەرتی تایبەت دابمەزرێنن". دەربارەی پرۆەی خۆی بۆ خانەوەی شەهیدان و بریندارانی شەری داعش سەعید هركی رایگەیاند"

هەموو تاكێكی كورد لە كوردستان  قەرزاری شەهید و بریندار و پەكەوتەكانی شەری داعشن, هەموو هێز و توانی خوم دەخەمە گەر بۆ ئەوەی بتوانین خزمەتیان بكەین, پێویستە مووچەكانیان بۆ زیاد بكرێت و پێداویستییەكانیان بو دابین بكرێت و حكومەت ناچاربكەین بۆ دابین كردنی زەوی بۆیان و خزمەتی زیاتر بكەین, ئەمەش ئەركی سەرشانی هەموومانە".  لەسەر ئەوەی كە چۆن لە گەندەڵی دەروانی و چۆن ماملەی لەگەڵ دەكات ئاماژەی بەوەدا" سەروەری یاسا و كاركردن بەیاسا كاری لە پێشینەی ئێمە دەبێت لە پەرلەمانی كوردستان, هەموو هەوڵیكمان دەخەینەگەر بۆ دەركردنی یاسای تایبەت بۆ رووبەرووبوونی گەندەڵی

هەول دەدەم لەگەڵ فراكسیۆنەكەم و دەستەی نەزاهەی كوردستان ئەكتیف تر بكرێتەوە  و لیژنەی چاكسازی كاراتربێت". دەشڵێت" من هەر بەڵێنێك  بدەم سور دەبم لەسەر جێبەجێ كردنی بەڵێنەكانم و كاركردن لەسەریان".  لە كۆتایی قسەكانی كاندیدی 94ی پارتی دیموكراتی كوردستان داوایەكی ئارستەی دەنگدەرانی كردو و گووتی"  بە دەنگدەران و لایەنگرانم دەڵێم لە دەنگ دانتان بە من پەشیمان نابنەوە چونكە من دەبمە نوێنەری ڕاستەقینەی هەمووتان, دەبمە, هاودەنگی خەم و شانی ئێوە لە پەرلەمان, بۆ جێبەجێ كردنی ئەنجامەكانی ڕیفراندۆمەكی گەلی كوردستان و بە ڕابەرایەتی  سەرۆك بارزانی".