Share on facebook
فەرمان باڵەكی كاردەكەین بۆ بەرەوپێشبردنی كەرتی پەروەدە و تەندروستی و كشتۆكاڵ
دووشەممە, 24 ئەیلول 2018 07:44

 


زێرەڤان جەوهەر – سۆران

فەرمان حسێن اغا كە ناسراوە بە فەرمان بالەكی كاندیدی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ پەرلەمانی كوردستان لە دیمانایەكی تایبەتدا لەگەڵ هەفتەنامەی زاری كرمانجی ڕایگەیاند" پارتی دیموكراتی كوردستان بەرنامە و كارنامەی تایبەت بەخۆی هەیە جیاواز لە حزبەكانی تر، منیش وەك كاندیدێكی ئەو حزبە كاردەكەم بۆ سەرخستنی كارنامەی حزبەكەم لە پەرلەمانی كوردستان، لەگەڵ ئەوە منیش وەك كاندێكی ئەو حزبە بەرنامەیەكی تایبەتم هەیە بۆ پەرلەمانی كوردستان، بۆ ئەوەی ئەگەر گەیشتینە پەرلەمان كاری لەسەر بكەین و خزمەتی هاوولاتییانی هەرێمی كوردستان و شاری سۆران و دەوروبەری بەتایبەتی پێ بكەین". هەروەها گووتیشی " كاردەكەم بۆ زیاتر خزمەتكردنی بوارەكانی پەروەردە و تەندروستی، كاری جددیش دەكەم بۆ نەهێشتنی قووتابخانەی ئەهلی بۆئەوەی ڕۆلەكانی ئێمە بەبێ جیاوازی پەروەردە و فێركردن پێ بگەیەنرێن، ئەو تایبەتمەندیانەی لە قووتابخانە ناحكومەییەكان هەن لە قووتابخانە حكومییەكانیشدا فەراهم بكەین، كاركەم بۆ دابینكردنی پێداویستیەكانی پەروەردەیی، لەبواری تەندروستیشدا كار لەسەر بیمەی تەندروستی كە بیمەیەكی گرنگە بۆ هاووڵاتییانی هەرێم، جگە لەوەش نەبوونی پێداویستی پزیشكی لە نەخۆشخانە حكومییەكان ئەركی سەر شانی هاووڵاتیانی قورسكردوە كاردەین بۆ دابینكردنی پێداویستی تەندروستی بۆ نەخۆشخانە حكوومیەكان و كەمكردنی نرخی نۆرینگەكان و نەخۆشخانە تایبەتیەكان"، ئەو كاندیدەی پارتی ئاماژەشی بەوەدا" سۆران ناوچەكی گەشتیار و جوگرافیایەكی باشی هەیە بۆ كشتۆكالكردن، پێویستە هاوری جددی و زیاتر لەم دوو كەرتە بدەینەوە، لە ڕووی كشتۆكالەوە ئامێری پێشكەوتوو دابین بكەین، لە ڕووی گەشتیاریشەوە كار بكەین بۆ دروستكردنی چەند بەنداوێكی بچووك بۆ ئەوەی گەشتیاری زیاتر بۆ ئەو سنوورە بەڵكێش بكەین و ببێتە داهات بۆ خەڵكی ئەم دەڤەرە" فەرمان حسێن اغا ئەوەشی خستە ڕوو" لە ناوچە سنووریەكانی هەرێمی كوردستان چەندین ناوچەمان هەیە كەلەژێر دەستی هێزی تردان ڕێگری دەكرێت لەوەی خەڵكەكەی بگەرێنەوە سەر زێدی باب و باپیرانیان، من وەك كاندیدێكی پارتی دیموكراتی كوردستان هەوڵدەدەم لە پەرلەمانی كوردستان ئەو شوێنانە بە ناوچەی داگیركراو بناسێنم و هەوڵی گەرانەوەیان بدەم بۆ ناوچەكانیان بەپێی پرۆژەیە یاسایەك یاخود دانیشتووانی ئەو ناوچانە قەرەبوو بكرێنەوە، چونكە ئەوان ساڵانێكی زۆر ئاوارەی وڵاتانی دەوروبەر بوونە". بالەكی لە كۆتایی قسەكانی داوای لە خەڵكی هەرێمی كوردستان كردو گووتی" داوا لە خەڵكی هەرێمی كوردستان دەكەم بە ڕوحێكی ڕیفراندۆمیچیەوە ڕۆژی ٣٠ی ئەیلول ڕوو لە سندووقەكانی دەنگدان بكەن، دەنگ بە پارتی دیموكراتی كوردستان بدەن، چونكە گەر پارتی دیموكراتی كوردستان نەبووایە ئێستا ئەو ئاسایش و سەقامگیریەیی هەرێمی كوردستان نەدەبوو، خییانەتكارەكانی ١٦ی ئۆكتۆبەر هەر بە كەركوكەوە نەدەوەستان، پارتی داكۆكیكەری مافەكانی گەل و خەڵك كوردستانە، دوای لە هاووڵاتییان دەكەم دەنگ بە لیستی ١٨٣ی پارتی و ژمارە ٣٦ بدەن، وەك چۆن خەم خور و خزمەتكاری خەڵكی سۆران و دەوروبەری بوومە لەسەر هەمان ڕێچكەی ڕابردوو بەردەوام دەبم، بۆ خزمەتكردنی هاووڵاتییانی هەرێمی كوردستان و خەڵكی سنووری سۆران و دەوروبەری".