Share on facebook
خۆشی و بەختەوەری
دووشەممە, 24 ئەیلول 2018 07:50

 

 

 

 

 

ئامادەكردن و وەڕگێرانی لە ئینگلیزی : هاوكار عوسمان سەدر

ئەم دوو چەمكە و هەستە زۆر تێكەڵ دەكرێن، بەڵام بەتەواوی لەیەكتر جیاوازن:

سەرەتا چەند پێناسەێكی جیاوازكەبۆ خۆشیكراون  بۆخوێنەران رووندەكەینەوە كە پێناسەی ئەم چەمكە دەكەن.

یەكەم:خۆشی Pleasure :هەست و خرۆشانێكی كاتیی و كورتخایەنە، كە سەرچاوەكەی دەرەكییە وەك خواردن وخواردنەوە (كحولییەكان)، كڕینی سەیارەیە، سێكس ، جلو بەرگی نوێ، بینینی شوێنێك پێشتر نەتبینی بێت، سەركەوتن لەكارێكدا.... هتد

دووەم: خۆشی هەستێكی كاتییە ، چونكە سەرچاوەكەی دەرەكییە و دیاریكراوە، مرۆڤ بە لەدەستدانی هەست بەئازاردەكات.

سێیەم:خۆشی مرۆڤ پێی ئاڵودە دەبێتadicted) ) بەنەمانی هەستی تەنهایی و ئازاری بۆ زیاد دەبێت، یان هەمیشە حەزدەكات سەرچاوە دەرەكییەكە زیادبكات.

چوارەم:  دەستكەوتنی ئاسانە هەموو كەس دەتوانێت دەستی بكەوێت، بۆیە خۆشیەكان ململانێ لەنێوان مرۆڤەكان درووست دەكەن، بۆنمونە ، زۆر كەس ئاسودەیی لەوە دبینێت ، سەیارەیەك ، مۆبایل، ژمارەیەكی جوانی تەلەفۆن، خانویەكی گەورە، بینینی شوێنێ، كەس لەدەوروبەری نەچوبێت وەك ئەو ڕكابەری و ململانە توندەی لەنێوان دەوڵەمەندەكان دەبینرێن، بەڵام هەموو ئەمانە ئاسودەییەكی كاتیت پێ ئەدەن كە پێی دەڵێن خۆشی.

پێنجەم: لەكاتی خۆشیدا مێشك ماددەی( دۆپامین) دەردەدات كە فرمانی وڕوژاندنی دەمارە ڕاگەیاندنەكان، كەسەكە تووشی خرۆشانێكی كاتی دەبێت، وەك لەدوای بەدەستهێنانی ، بڕوانامەیەكی نوێ، كڕینی مۆبایل ، سەیارەیەكی نوێ،بەكارهێنانی زۆر ی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان، بینینی شوێنێكی نوێ... هتد.

شەشەم: هەموو كەس دەتوانێت دەستی بكەوێت، چونكە درەختی خۆشی نزمە هەموو كەس دەتوانێت بەرەكەی لێ بكاتەوە، بەتایبەتی لەسەردەمی مۆدێرنە، زۆرترین خۆشی و كەمترین بەختەوەری هەیە، چونكە سەرچاوەكانی چێژو خۆشی زۆر بوون، لەگەڵ زیادبوونیشیان ئازاری لەدەست دانیان زیادبووە.

حەوتەم: خۆشی دەكەوێتە بەشی ئەو (ego )لەكەسێتی یانی هەمیشە داوای حەزەكانی وەك ، خواردن، سێكس، كڕینی شتێكی نوێ ، ڤیدیۆ گەیم ، ....هتد.

هەشەتەم:خۆشی تەنها وەردەگیرێت بەخشینی كەمە، هەستێكە ناگوازرێتەوە بۆ بەرانبەر بەڵكو زۆر جار مونافەسە دروست دەكات، مرۆڤ ئەكاتە تەماشاچی ژیان، نەك بەشدار لەژیان.

نۆیەم: خۆشی گرنگە لە ژیان چونكە مرۆڤ لاوازە بەرگەی ئەو هەموو ئازار و نائارمییە ناگرێت، هەموو كەسیش دەستی دەكەوێت، هەرچەند هەستێكی كاتییە.

دەیەم: مرۆڤی ئەوسەردەمە زۆرترین خۆشی و كەمترین ئاسودەیی هەیە، كە بوەتە هۆی نائارمی زۆر.

یازدە:خۆشی هەمیشە هەستی ئاڵودەبوونی هەیەبۆئەوسەرچاوانەی هۆكاری خۆشین، بەمەش زۆر بەی جار مرۆڤ بەخۆی نامۆ دەكات چونكە دەرەكییە، زیادە ڕەوی كردن تێیدا زۆرجار دەگاتە پلەی پەرستن ، سەرچاوەكان ئەبنە خوای كەسەكە، وەك ( خوای سامان و دارایی، خوای هەوەس ، خوای پێگە خوازی. خوای خواردن..هتد).

چەمكی بەختەوەری

بەختەوەری : بەختەوەری هەست و خرۆشانێكی ڕۆحی و ناوەكییە بەزۆری سەرچاوەكانی زانراو و دیاری كراو نین.

بەختەوەری هەمیشە ماوەكەی درێژ خایەنترە لە خۆشی ، چونكە سەرچاوەكەی دەرەكی نییە، لەدەست خودی كەسەكە دایە.

لەكاتی بەختەوەری دا ماددەی( سیڕاتۆنین) دەر ئەدرێت لەلایەن مێشك ،كە وا دەكات دەمارە ڕاگەیاندنەكان ڕابگرێت كەسەكە هەست بە ئارامییەكی قوڵ دەكات، هاوكات سیڕاتۆنین لە كاتی نوستنێكی قوڵ دەر ئەدرێت، بەیانیەكەی هەستی پێ دەكرێت.

خۆشی ئەبەخشرێت و هاوبەشی پێ دەكرێت لەگەڵ خەڵك و تەنانەت سروشتیش،لەكاتێكدا خۆشی بەس وەرگرتنە.

هەندێك لەسەرچاوەكانی بەختەوەری:

یەكەم: خۆشەویستی بەبێ مەرج (unconditional love) ، كە واتای ئەوەیە مرۆڤ ڕەزامەندی لەسەر خۆی هەبێت سەرەتا، چونكە مرۆڤ لەگەڵ خۆی لەجەنگدابێت ناتوانێت ئەوانی تری خۆشبوێت، وە ڕەزامەندی لەسەر خەڵكانیش هەبێت ،هەوڵی دادگایی كردن و سەرتاپا گۆڕینییان نەدات،یانی ڕەنگە جیاوازەكان هەبن ، چونكە لەڕاستیدا هەمو كەس لایەنەكی جوانی تێدایە. ئەگەر كەشف ، جوانبینی مرۆڤ ئارام دەكات ، خۆشی و ئارامی ئەوانی ترت دەوێت نەك تەنها لەبەر بەرژەوەندی لەبەر ئەوە دایك و خێزانت خۆش بوێن جلەكانت ئەشۆن. خۆشەویستی بێ مەرج واتا بێ بەرژەوەندی .

دووەم: شوێن ژیانی خۆت بكەویت(walk your live) یانی تەماشاچی نەبیت بەڵكو بەشداربیت لەژیان،وازلەسەیركردنی خۆشی ئەوانیتربێنی، تەنها ئەزموونیان لێ وەرگرە.

سێیەم:  ئەوشتانەی هەموو كەس خاوەنیانن وەك ڕێز، خۆشەویستی ، سۆز، هەستی مرۆڤایەتی و كاری خێرخوازی.

چوارەم: مانای ژیان ، مرۆڤ بۆیە جێنشینی خوایە،  چونكە دەتوانێت مانا بۆ كردەوەكانی بدۆزێتەوەو دابنێت. هیچ شتێك ئەوەندەی بێ مانایی ژیان مرۆڤ نا ئارام ناكات.

پێنجەم: خاكیبوون و خۆ بە جیاوازنەكردنەوە لەخەڵكی، وەك (دەلای لاما) دەڵێت:" سەرچاوەی بەختەوەری من ئەوەیە من هەمیشە خۆم دائەنێم وەك هەریەكێك لەو حەوت ملیار مرۆڤەی سەر زەوی ، چونكە هەموو مرۆڤێك ،لەڕووی هەست و سۆز و هۆش و عەقڵ یەكسانن ".

نمونەیەكی مرۆڤی بەختەوەر عاریف و زانای ژاپۆنی هۆتی HOTEY) ( كەسێك بۆماوەی چل ساڵی ژیانی كەمترین قسە و زۆرترین پێكەنین، بەهەموو شەقامەكان دەگەڕا ئەگەر لێیان پرسیبایە بۆ پێ دەكەنی ئەو ئەوەندەی تر پێ دەكەنی ،بەمەش هەموو دەوروبەری دەبووە پێكەنین ، بێ ئەوەی كەس بزانێت بەچی پێ دەكەنێت، ئەمەش وای كرد لە زۆربەی ماڵ و شوێنەگشتیەكانی ژاپۆن وێنە و پەیكەری هەبێت.

لەكۆتایدا دەڵێن " هیچ شتێك وەك ئایینی ڕاستەقینە مرۆڤ ناكاتەوە بەخۆی، هەر وەك خوا لەقوڕئان دەفەرموێت( الا بژكر اللە تتمئین القلوب) یانی دڵەكان تەنها بە زكری خوا ئارام دەبن، یانی وەلا نانی خوا و بتەكانی تر ، مرۆڤ ببێتەوە بەخۆی نقوم نەبێت لەناو خۆشی، چون ئازاری لەدەستدانی هەیە.

حەزەكان دەبنە سەرچاوەی خۆشی، وە خۆشەویستی دەبێتە سەرچاوەی بەختەوەری.

لەم سەردەمەدا، خۆشی ئاسان و خێرا دەست دەكەون بۆیە ئازاری لەدەستدانیشیان خێرایە.

لەتەمەنی پیری و نەخۆشكەوتن سەرچاوەكانی خۆشی زۆر كاڵ دەبنەوە، بەڵام هەیە پیرەو بەختەوەریشە.