Share on facebook
خەدیجە عمر : پرۆژە و خزمەتی نوێم دەبێت بۆ شاری سۆران
دووشەممە, 24 ئەیلول 2018 07:56

 

 

زێرەڤان جەوهەر – سۆران

خەدیجە عمر مزوری كاندیدی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ پەرلەمانی كوردستان لە چاوپێكەوتنێكی  تایبەتدا لەگەڵ هەفتەنامەی زاری كرمانجی باسی لە كارنامەی خۆی كرد بۆ پەرلەمانی كوردستان و ڕایگەیاند" من وەك كاندیدێكی لیستی 183 پارتی دیموكراتی كوردستان پابەند دەبم بە كارنامەی حزبەكەم بۆ خزمەتكردنی خەڵكی هەرێمی كوردستان, ئەو كارنامەی پارتیمان كارنامەیەكی تێر و تەسەلە  هەموو بوارە جیا جیاكان لە خۆ دەگرێت, بۆیە منیش وەك كاندیدێك هەوڵی جێ بەجێ كردنی ئەم بەرنامەیە دەدەم", ئەو كاندیدی پارتی دیموكراتی كوردستان گووتیشی" پەرلەمان یەكێك لە دامەزراوە  سەرەكییەكان لە هەر وڵاتێكدا, دەزگایەكی یاسایی و ڕەهندی سیاسیشی هەیە كە نوێنەرایەتیكردنی  گەلە , گەل لە رێگای متمانە بەخشین بە نوێنەرەكارانی خۆیان  ممارسەی دەسەڵات دەكەن, واتا خۆیان حوكمی خۆیان دەكەن منیش دەمئەوێت وەك نوێنەری ڕاستەقینەی هاووڵاتیانی وڵاتەكەم خزمەتی گشت چین و توێژەكان بكەم, هەڵگری پەیامی ئەوان بم و كاربكەم بۆ چارەسەركردنی كێشە و گرفتەكانیان و دابینكردنی خزمەتگوزاری و باشترین كردنی ژیانیان, بەبێ جیاوازی ناوچە و ناوچە گەرایەتی", خەدیجە عمر لەسەر ئەوەی وەك كچە شەهیدێك هیچ بەرنامەیەكی هەیە بۆ خزمەتكردنی خانەوادەی شەهیدان و پیشمەرگە دەڵێت" هەر لە تەمەنی یەك ساڵییەوە لی سۆزی باوكایەتی بێبەش بووم, لە هەموو كەس زیاتر لە كێشە و گرفتەكانی خانەوادەی سەربەزی شەهیدان و ئەنفالكراوان تێدەگەم, بۆیە خزمەتكردنی ئەوان و پێشمەرگە قارەمانەكانی كوردستان كە هەمیشە پارێزەری خاك و نیشتیمانن ئەولەویەتی سەرەكی من دەبێت و بە شەرەفێكی مەزنی دەزانم, كاردەكەم بۆ زیاتر خزمەتكردنی و بەرزكردنەوەی ئاستی ژیان و گوزەرانیان و گرنگی دانی تایبەت بە منداڵەكانیا لە ڕووی پەروەردە و تەندروستی و هەلی كارەوە, چونكە خانەوادەكانیان ئەمانەتی ئێمەن  ".

زیاتر ووتیشی" ئەو خزمەتگوزاریانەی بۆ خەڵكی سۆران كراوان لەئاست تموح و قوربانیدانی ئەم شارا  نییە, بۆیە هەوڵدەدەم لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكان و حكومەتی هەرێمی كوردستان لە پەیوەندی دابم بۆ باشتركردن و زیاتر بەرەوپێشبردنی خزمەتگوزارییە  سەرەتای یەكانی وەك رێگاو بان و ئاو و كارەبا, هەوڵدەدەم هندێك پرۆژە لە شاری سۆران بخەینە بواری جێ بە جێكردنەوە وەك دروستكردنی هوڵی وەرزشی و مەلەوانگای داخراوە بۆ ئافرەتان و كچانی سۆران, نۆژەنكردنەوەی یاریگای گەورەی سۆران و دروستكردنی پاركی حكومی لە نێو گەرەكەكاندا". لە كۆتایی قسەكاندا خەدیجە عمر كاندیدی پارتی دیموكراتی كوردستان داوایەكی ئاراستەی خەڵكی كوردستان كردوە گووتی" بۆ درێژەپێدانەوەی كاروانی گەشەپێدان و پێشخستنی كوردستان, گرەنتی كردنی داهاتوویەكی گەش و ژیانێكی ئاسوودە و ئارام و ئایندەیەكی گەش بۆ ڕۆلەكانمان با هەموومان پێكەوە رۆژی 30ی ئەیلول بچینە سەر سندوقەكانی دەنگدان و دەنگ بە لیستی ژمارەی 183 پارتی دیموكرانی كوردستان بدەین, چونكە هەرچەند پارتی بەهێز بێت كوردستانیش بەهێز دەبێت".