Share on facebook
شێخ نیاز شێخ ڕاغب نەقشبەندی: پەرلەمان دەكەینە ئامرازێك بۆ زیاتر خزمەتكردنی كوردستانیان
دووشەممە, 24 ئەیلول 2018 07:59



هەڤپەیڤین- زێرەڤان جەوهەر

شێخ نیاز شێخ ڕاغب نەقشبەندی, ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان و بەربژێری پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ پەرلەمانی كوردستان لە هەڤپەیڤینێكی تایبەت بە زاری كرمانجی رایگەیاند: "مەبەستمانە لەنێو پەرلەمان پتر لەگەڵا كۆژانەكانی هاوڵاتییانی هەرێمی كوردستان بین و پەرلەمان بكەینە بڵندگۆی داوا رەواكانی كوردستانیان و جارێكیتر ببینەوە نوێنەری راستەقینەی سەرجەم چین و توێژەكان لەسەرو هەمووشیانەوە ماڵباتی شەهیدان و كاسبكاران و هەژارانی كوردستان, هەوڵێكیش بدەین بۆ پەرەپێدانی پەیوەندی نێوان وڵاتانی ئیسلامی لەگەڵا هەرێمی كوردستان".

لە درێژەی گووتەكانی دا شێخ نیاز شێخ ڕاغب نەقشبەندی گووتی: "پەرلەمانتاری لەلای من واتە نوێنەری راستەقینەی  شەرعی و یاسایی خەڵك، هەڵگری خەم و ژانەكانی هاوڵاتییانی نیشتیمانەكەم بەبێ جیاوزی، بەرنامەی من بۆ پەرلەمان بریتی دەبێت لەوەی خێربێت و لەبەرژەوەندی گەل و

شێخ نیاز, لەبارەی ئەوەی بۆچی وەك زانایەكی ئایینی خۆی لە لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان كاندید كردوە ئاماژەی بەوەدا: "جێگەی فەخر و  شانازییە بۆ من لە حزبێكی وەك پارتی دیموكراتی كوردستان كاندید بكرێم كە ماوەی زیاتر لە 70 ساڵە خەبات و تێكۆشان دەكات بۆ رزگاری گەلی كورد و بەدەستهێنانی مافە ڕەواكانی خەڵكی كوردستان و پاراستنی رەسەنایەتی ئایینی پیرۆزی ئیسلامی كوردستان و پەرەپێدانی, بۆیە منیش درێژە پێدەری خەباتی ئازادی گەلەكم دەبم و هەموو هەوڵێكم دەخەمە گەر بۆ سەرخستنی میللەتەكم و پەرەپێدانی زیاتری ئایینی پیرۆزی ئیسلام لە هەرێمی كوردستان".میللەتەكەم بێت داكۆكی لێبكەم، هەوڵی پاراستنی بەها ئایینی و ئەخلاقییەكانی گەلەكەم بدەم، كاری جددی بكەم بۆ زیاتر پێكەوە ژیانی ئایین و ئایینزاكانی هەرێمی كوردستان تا هەموومان بە ئارامی و ئاشتی بژین و نموونەی پێكەوە ژیانی لە هەرێمی كوردستان لەسەرو وڵاتانی دەورووبەر بێت، كاردەكەین بۆ گەرانەوەی مافی ماف خوراوان و هەژار و كەم دەرامەتەكان، جگەلەوەش باشتركردنی ژیان و گوزەرانی خانەوادەی شەهیدان و پێشمەرگە و سەرجەم چین و توێژەكان لە ئەولەویەتی كارەكانی مندا دەبێت لە پەرلەمانی كوردستان".

زیاتر گووتی: "درێژە پێدەری خەبات و هەڵوێستە جوان و مەردانەكانی شێخ عەبدولسەلامی بارزانی و شێخ  ئەحمەدی بارزان و مەلا مستەفای بارزانی دەبم، ئەوانیش لە خوێندنگە ئایینیەكان دەستیان پێكرد، منیش درێژە پێدەری رێبازەكەی ئەوان دەبم، بۆ دەستبەركردنی ئازادی و بەدیهێنانی خەونی گەلەكەم و پاراستنی رەسەنایەتی ئایینی پیرۆزی ئیسلام لەپەرلەمانی كوردستان".

لەكۆتایی قسەكانی دا ئەو بەربژێرەی پارتی دیموكراتی كوردستان ئەمەی خستەروو: "هیوادارم دەنگدەرانی هەرێمی كوردستان دەنگ بەو كاندیدانە بدەن, خۆیان دەناسن, خودا دەناسن, خەڵك دەناسن. ئەو هاوڵاتیانەشی دەنگ بە من دەدەن, دەنگێكی ئایندار بۆ سەربەخۆی كوردستان زیاد دەكەن و لە پەرلەمانی كوردستان دەنگی بەرزی ئەوان دەبم لەپێناو بەرژەوەندییەكانیان، بەدیهێنەری داخوازی و مافەكانیان دەبین، كاردەكەین لەسەر دادپەروەری كۆمەڵایەتی و پێكەوە ژیانی فرە رەنگ و نەتەوەیی".