زمان- قوتدان !!
چوار شەممە, 26 ئەیلول 2018 11:28

ئامادەكردنی: سبیل تۆفیق

بۆ وەرزشوانانی تۆپی پێ‌ گرینگە

زمان قوتدان واتە گەڕانەوەی زمان بۆ دواوە، رێگە گرتن لە بۆڕی هەوا. ئەمە لەكاتی بەركەوتنی سەر یان راكردنێكی زۆر و ماندووبونیكی زۆر ڕوودەدات.

كەدەبیتەهۆی داخستنی بۆڕی هەواو ئیتر كەسەكە ناتوانێت هەناسە بدات،

ئەمە كاریگەری لەسەر مێشكی دەكات و ماسولكەكانی كەسەكە گرژ دەكات و دەكەوێتە سەر زەوی.

چارەسـەری :-  دەبێت بەزووترین كات بە دەستیكت چەناگەی كەسەكە بۆسەرەوە بەرزكەیتەوە و وە بەدەستەكەی تریشت سەری بەپشتدا ببەی، بەمەش زمان دەگەڕیتەوە شوێنی خۆی و كەسەكە دەتوانێ هەناسە بدات.

وە كە چاك بۆوە پێویستە بخرێتە سەر لای ڕاست، بۆ ئەوەی بەباشی هەناسە بدات.

دەبێ بەزووترین كات ئەو كردارە بكەی، چونكە لە نیوان 10-15 چركەدا گەر چارەسەر نەكرێت، كەسەكە بێهۆش دەبێت و زیاتر مەترسی دەكەوێتە سەر و چارەسەری نەكرێت كەسەكە گیان لەدەست دەدات.