سودەكانی‌ نوستن لەسەر زەوی‌
دووشەممە, 01 تشرینی یەکەم 2018 08:09

ئا-سبیل تۆفیق: زۆرن ئەو كەسانەی‌ نوستن لەسەر زەوی‌ ڕەتدەكەنەوە‌و نوستنیان لەسەر سیسەم پێخۆشترە‌و لەوباوەڕەدان چارەسەری‌ ئازارەكانی‌ پشتدەكات، توێژینەوەیەكی‌ نوێ‌ تەندروستی‌ چەند سودێكی‌ نوستن لەسەر زەویمان بۆ ئاشكرادەكات "

لەوانە: كێشەكانی‌ پشت كەمدەكاتەوە، ئامۆژگاری‌ ئەو كەسانە دەكات كە ئازاری‌ پشتیان بەبەردەوامی‌ هەیە نوستن لەسەر ڕایەخێك لەسەر زەوی‌ دەبێتەهۆی‌ سوكردنی‌ ئازارەكە بەیەكجاری‌.

ڕێگری‌ لەئارەقكردنەوە دەكات، نوستنی‌ سەر زەوی‌ یارمەتیدەر دەبێت بۆ ڕزگار بوون لەئارەقكردنەوە بەشێوەیەكی‌ خێرا، بەتایبەت ئەگەر هۆكارەكەی‌ ئازار بێت لەپشت‌و جومگەكان.

بەو شێوەیە نوستن بەرگری‌ لەش زیادەكات، سوڕینی‌ خوێن‌و هەناسەدان باشدەكات.

ڕێگری‌ دەكات لەدەركەوتنی‌ نیشانەكانی‌ پیربوون‌و چوونە تەمەنەوە، بەگوێرەی‌ ئەنجامی‌ توێژینەوەیەك نوستن لەسەر زەوی‌ ڕێگریدەكات لەپیربوون.