Share on facebook
وادەی یاسایی كاركردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان كۆتاییهات
یەک شەممە, 07 تشرینی یەکەم 2018 10:52

زاری كرمانجی- هەولێر: ئەو وادە 90 رۆژییە كۆتایی هات، كە بەپێی یاسا بۆ ئەنجوومەنی پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان درێژكرابووەوە، بەڵام تائێستا چارەنووسی كارەكانیان روون نییە.

عەلی ڕەشید، سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر، گووتی " وادە یاساكەی ئەنجوومەنی پارێزگاكان تەواو بوو، وەكو ئەنجوومەنی پارێزگا بە نووسراوی فەرمی ئاگاداری پەرلەمانی كوردستانمان كردووە، بۆ ئەوەی داهاتووی ئەنجوومەنی پارێزگاكان دیاری بكرێت، چونكە ئێستا تەنیا دەتوانین كاروباری كارگێڕیی ناو ئەنجوومەن بكەین و، كۆبوونەوە و چاودێریكردنمان نامێنێت".

سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر گووتیشی" ئێستا چاوەڕوانی پەرلەمانی كوردستان دەكەین، دەبێ بڕیار لەسەر ئەنجوومەنی پارێزگاكان بدات، ماوەی بۆ درێژ دەكرێتەوە، سڕ دەكرێت، یان هەڵدەوەشێتەوە، ئەوەش پێویستی بە هەمواركردنەوەی یاسای ژمارە 3ی ئەنجوومەنی پارێزگاكانی ساڵی 2009 هەیە.

لە ژمارەی سبەی دووشەممەی هەفتەنامەی زاری كرمانجی زانیاری زیاتر بخوێنەوە