Share on facebook
قوتابیان و ساڵی نوێی خوێندن
دووشەممە, 08 تشرینی یەکەم 2018 07:43

بكركریم حسن

هەروەكو دەڵێن " لە مێروولەوە فێرببە كە بە دوای دەرگا و كونی تر نە گەڕێ كە هەبن، بەڵكو خۆت بۆ خۆتی دروست بكە".

گەر ئەو ووتەیەی سەرەوە تێك هەڵكێش بكەین لەگەڵ چۆنیەتی خۆئامادەكردنی قوتابییە خۆشەویستەكانمان بۆ پێشوازی كردن لە ساڵی نوێی خوێندن  ودەستپێكردنی، گرنگە قوتابی هەموو ئامادەكارییەكانی بۆ ساڵی نوێی خوێندن بكات بە تایبەتی پێش هەموو شتێك هەر لە یەكەم رۆژی چوونی بۆ قوتابخانە بە گەش بینی و دڵخۆشی بڕوات و هەست بكات و بیزانێ كە قوتابخانە لە پێناو قوتابیدا هەیە هەر لە پێناو قوتابییە خۆشەویستەكانمان سەرجەم پێداویستیەكانی پەروەردە و فێركردن ئامادەكراون، مامۆستایانیش لە پێشوازی قوتابیاندان و بۆیە یەكەم كلیلی  سەركەوتنی قوتابی لە ساڵی نوێی خوێندن گەش بینی و ئیرادە و متمانە بەخۆبوونە و بەئاواتەوە بچێتە قوتابخانە كە هەر لەوێش گۆڕانكاری و جیاوازی روودەدات بەرەوو باشی و باشتر بوون لە ماوەی ئەو ساڵەی خوێندن، هەروەها گرنگە قوتابی ئامانجەكانی  دیاری بكات لەگەڵ دەستپێكی ساڵی نوێی خوێندن ،لەوانەیە هەندێك قوتابی هەر لە سەرەتاوە  هەوڵ دەدەن نمرەكانیان بەرز بكەنەوە  لە هەندێ بابەت كە لە ساڵی رابردوو لایان وەكو پێویست نەبووە یان هەندێك قوتابیانی تر جەخت لە سەر ئەوە دەكەنەوە كە هەلس و كەوت و رەفتار و كردارییان زۆر باش بێت لە قوتابخانە و پاپەندی تەواو بن بە رێنماییەكانی قوتابخانە و دوانەكەون لە چوونیان بۆ قوتابخانە و بابەتەكان و ئەركەكانیان جێ بەجێ بكەن و پەیوەندییەكانیان لەگەڵ قوتابیەكانی تر زۆر باش بێت  و گوێ ڕایەلی مامۆستا بەرێزەكان بن و بەشداری لە چالاكیەكانی قوتابخانە و چاك و خاوێن راگرتنی قوتابخانە بكەن و بەردەوام ببنە پێشەنگی قوتابیانی تر لە قوتابخانەدا، هەروەها پابەندی تەواو بە یەك پۆشی قوتابخانە و هەرگیز بێ پرسی كارگێڕی و مامۆستاكان قوتابخانە جێ نەهێلن و هاوار لە سەر مامۆستاكان نەكەن و ژینگەی فێركردنی  قوتابخانە بپارێزن و ئەوە بزانن كە سەرجەم كەنالە پەروەردەییەكان لە لوتكەوە تا بنكە لە پێناو خزمەت گەیاندن و پەروەردە كردن و فێركردنی قوتابیاندایە ، لەبەرامبەریشدا پێویستە قوتابیە خۆشەویستەكانمان بەلێن و پەیمان بە كەس و كارییان و بەرێوەبەر و مامۆستا بەرێزەكان بدەن كە هەرگیز كەمتەرخەم نابن و درێخی ناكەن لە خوێندن و پاپەنبوون بە رێنماییەكانی پەروەردە و فێركردن لە قوتابخانە و دەبنە پێشەنگ ز زۆر بە سەركەوتوویی ئەوساڵیش وەكو ساڵەكانی رابردوەو تێپەرێنن و هەردەم ببنە مایەی شانازی پێ كردن لەلایەن مامۆستاكان و كەس وكاری قوتابیەكانەوە، نابێ ئەوەشمان لە بیر بچێت جگە لەوەی بەردەوام قوتابیان بە دڵخۆشی و گەشبینی روو لە قوتابخانە دەكەن، بەڵام دەبێ پاپەند بن بە زوو نووستن و بەیانیان زوو لە خەو هەستان و هەرگیز نابێ بێ خواردن بچنە قوتابخانە هەر چۆنێك بێت پێویستە نانی بەیانی بخۆن، چونكە بۆ مێشك و هزرو جەستە و توانای قوتابی زۆر پێویستە، جگە لەوەش زێدە مەسرەفی نەكەن لە كڕینی پێداویستی قوتابخانە ئەوەی پێویستیانە ئەوە بكڕن و بەڵكو فێر بكرێن پێداویستیەكانیان دابین بكەن نەك بەدوای  كەلوپەلی گران بەها بگەرێن. جارێكی تر جەخت لەوە دەكەمەوە قوتابیە خۆشەویستەكانمان بۆ سەركەوتنی ساڵی نوێی خوێندنیان ترس و دڵە راوكێ بەلاوە بنێن بیگۆڕنەوە بەدڵخۆشی و گەش بینی و متمانە بە خۆبوون ساڵەكەیان پڕ سەركەوتن و دڵنیایی دەبێت، گرنگە ساڵانە لەگەڵ دەستپێكی ساڵی نوێی خوێندن  لەلایەن وەزارەتی پەروەردە وپەیامی پیرۆزبایی وهاندان و پاڵپشتی بۆ قوتابییە خۆشەویستەكان و مامۆستا بەرێزەكان بنێردرێت بۆ هەموو قوتابخانەكان بخوێندرێتەوە و هان بدرێن و پشتگیریان بكرێتو گەشبینی و دڵخۆشی زیاتر بدرێت بە قوتابیان و مامۆستایان.