Share on facebook
دژە تیرۆری کوردستان دەستگیرکردنی تۆڕێکی گەورە و مەترسیداری داعشی ڕاگەیاند
سێ شەممە, 09 تشرینی یەکەم 2018 22:08

دانان شێروانی
به‌ڕێوه‌به‌راتی گشتی دژه‌ تیرۆری كوردستان سه‌ربه‌ ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان له‌ راگه‌یندراوێكدا، ئاشكرای كرد، كه‌ به‌هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی دژ به‌ رێكخراوی تیرۆریستیی “داعش”، دوای وه‌رگرتنی ره‌زامه‌ندی به‌ڕێز دادوه‌ر، له‌ ئۆپه‌راسیۆنێكی سه‌ركه‌وتوودا‌، له ‌رێكه‌وتی 6-10-2018، توانی تۆڕێكی گه‌وره‌ی سه‌ره‌كی سه‌رچاوه‌ی دارایی رێكخراوی تیرۆریستیی “داعش” ده‌ستگیر بكات كه‌ له‌ عێراق و سووریا كاریان ده‌كرد.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی دژه‌ تیرۆر، دڵنیایی ده‌داته‌ هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان، كه‌ تیرۆریستان هه‌رگیز ناتوانن ئارامی و سه‌قامگیری هه‌رێمی كوردستان بشێوێنن و هه‌موو جموجوڵێكی تیرۆریستان و ئه‌وانه‌یش كه‌ هاوكاریان ده‌كه‌ن له‌ژێر چاودێری ورد دایه‌ و به‌پێی یاسا مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت.