Share on facebook
شاندێکی ئیران و هەرێمی کوردستان له دەروازه حاجی ئۆمەران کۆبوونەوە
چوار شەممە, 10 تشرینی یەکەم 2018 07:15

9 ی ئۆکتۆبەر شاندێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و شاندێکی ئیران له دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران کۆبوونەوەیەکیان ئەنجامدا، لەم کۆبوونەوەیه زیاتر تیشک خرایە سەر باشترکردن و هەمەئاهەنگی نێوانیان، بۆ پەرەپێدان به بواری بازرگانی و کەرتی گەشت و گوزار، شاندی هەرێم به شاندی ئیرانیان گووتوە"  نابێت له خاڵه سنوریەکان کارمەنتەکەتان ئەوەنده رەفتاریان توند بێت به هاوڵاتیانی هەرێم.یونس ئەمین _ زارى كرمانجى - حاجی ئۆمەران :

لەم بارەوە قایمقامی قەزای چۆمان ئەحمەد قادر ڕوستایی ڕایگەیاند " دوێنێ‌  ٢٠١٨/١٠/٩   لەدەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران بەئامادەبوونی جێگری پاڕێزگای هەولێر و قائمقام  و  بەرپرسی پەیوندیەكانی هەرێم لەگەڵ كۆماری ئیسلامی  و  بەرێوەبەری ناحیە و جێگری بەرێوەبەری گشتی گومرگەكان و بەرپرسی دەروازە و لایەنە پەیوەندارەكانی سنوور و بەڕێوەبەری گواستنەوەی هەوڵێر ، پێشوازیمان لەشاندێكی كۆماری ئیسلامی ئێران بەسەرپەرشتی جێگری پارێزگاری ئازەربایجانی ڕۆژئاوا كرد.

ئەو كۆبوونەوەیە زیاتر تایبەت بوو بەپەرەپیدانی بازرگانی و چارەسەركردنی كێشەی گواستنەوە و گومرگی لەو سنوورەدا .

بۆ ئەم مەمەبەستە لێك تێكگەیشتنێك بۆ چارەسەری كردنی كێشەكان و بەردەوامی كۆبوونەوەكان لە نێوان هەردوو شاند واژووكرا.

سەبارەت بەپەیوەندی و دانیشتنەكان بڕیاڕ درا بۆچارەسەری كێشەكان و پەرەپێدانی بازرگانی و گەشتیاری ،  كۆبوونەوەی مانگانە لە نێوان هەردوو قائمقامیەتی چۆمان و فەرمانداری پیرانشار ئەنجام بدرێت.