خولێكی ڕاهێنانی تایبەت بە راگەیندكاران لە دەڤەری شاری سۆران |
پێنج شەممە, 11 تشرینی یەکەم 2018 07:55 |
زاری كرمانجی-سۆران: ئینستیتیوتی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بۆ توێژینەوە (مێری) بە هەماهەنگی بالیۆزخانەی ئەمریكا، هەڵدەستێت بەكردنەوەی خولێكی ڕاهێنانی تایبەت بە راگەیندكاران لە دەڤەری شاری سۆران.
ئامانج لەم خولە بریتیە لە هاوكاریكردنی رۆژنامەنووسان و میدیاكاران لەپێناو بەرزكردنەوەی تواناكانیان و كواڵیتی كاری ڕاگەیاندن. ئەو بابەتانەی كە لە ڕاهێنانەكەدا پێشكەش دەكرێن بریتین لە: ئاشنابوون بە پێوەرە نێودەوڵەتیەكانی كواڵیتی لە بواری ڕاگەیاندن، ئیتیك و میتۆدی توێژینەوەی میدیایی، راگەیاندنی بێلایەنانە، هەروەها یاسا و سنورەكانی ئازادی ڕادەربڕین.
هەر ڕاگەیاندكارێك كە خوازیاری بەشداربوونی هەیە و ڕاگەیاندكارە لە سنوری دەڤەری سۆران، تكایه لەرێگەی ئەو ئیمەیلەوە پەیوەندی بەتیمی رێكخەری راهێنانەكە بكات ( ئەم پۆستە ئەلیکترۆنیە لەلایەن ئامێرئ سپامەوەیە. جاڤاسکریپت دەبێت چلاک بکەی بۆ بینینی, you need JavaScript enabled to view it ) و سیڤیەكەی بۆ هەمان ئیمەیل بنێرێت.
پاش وەرگرتنی سیڤیەكان، تیمی ڕێكخەری خولەكە پرۆسەی دەستنیشانكردنی بەشداربووان دەستپێدەكات و بەشداربووان دەستنیشان دەكرێن و دواتریش كات و شوێنی تەواوی ئەنجامدانی خولەكەتان پێ ڕادەگەێنێت. دوا كات بۆ پێشكەشكردنی داواكاریەكان رۆژی 2018/10/21. خولەكە بێ بەرابەرە، مێری خەرجی هاتووچۆی بەشداربووانی دەرەوەی شاری سۆران كە لە ناوچەكانی دیكەوە دێن لە ئەستۆ دەگرێت.
شوێنی راهێنان: زانكۆی سۆران.
بەروار: رۆژی دووشەم 29-10-2018
ئینستیتوتی مێری 07514946813 |
جۆراوجۆر . تەندروستى . فۆتۆ . هەمەڕەنگ . لە میدیاکانەوە . وێنە هەواڵ . پەروەردەى خێزان . ئابوورى . کۆمەڵایەتى . بژاردە .