كتێبی پارێزبەندی پەرلەمانی بڵاوكرایەوە
هەینی, 12 تشرینی یەکەم 2018 06:51

زاری كرمانجی-سۆران: پەرتووكی (پارێزبەندی پەرلەمانی، چوارچێوەی یاسایی و روانگەی پراكتیكی، هەرێمی كوردستان و عێراق و توركیا بە نموونە) بڵاوكرایەوە.

پارێزەر بەشار عەزیز، رایگەیاند: "پەرتووكی پارێزبەندی پەرلەمانی، یەك لە بابەتەكانی یاسای دەستوورییە و بابەتێكی گرنگی سەردەمییە، بۆیە ئەو بابەتەم نووسیوە، مەبەستم بوو خزمەتێك بە بواری یاسا و كاری پەرلەمانی بكەم لە هەرێمی كوردستان. هەروەها لە رێی ئەو كتێبەوە دەمەوێ خزمەت بە كتێبخانەی كوردی بكەم و كەلێنێك پڕبكەمەوە، لە رووی كتێبی یاسایی كوردییەوە، كەلەو كتێبەدا خولی سێیەم و چوارەمی پەرلەمانی كوردستان، خولی سێیەمی پەرلەمانی عێراق و پەرلەمانی توركیا بە نموونە وەرگیراون لە رووی مومارەسەكردنی پارێزبەندی پەرلەمانی نەبوونی دەستوورێك بۆ هەرێمی كوردستان بۆشاییەكی گەورەیە و گرنگە لە دەستووری داهاتوودا ئەو بابەتە بە گرنگییەوە رێكبخرێت، چونكە بەشێك لە پەرلەمانتاران، كە دەچنە پەرلەمان زانیاری یاساییان لەبارەی پەرلەمان و كاری پەرلەمانی و چوارچێوەی یاسایی پارێزبەندییەوە نییەو  زۆر جار خۆیان لە سەرووی یاسا دەبینن، بۆیە رەنگە بەشێك لە رەفتارەكانیان لە دەرەوەی كاری پەرلەمانی بن.

گووتیشی "داوی شەو نخونی و ماندووبوونی بەردەوام، بە سوپاسەوە كتێبەكەم لەلایەن كۆمەڵگەی فەرهەنگی ئەحمەدێ خانێ چاپ و بڵاوكراوەتەوەو خوێنەران دەوتوانن بەدەستی بهێنن.