Share on facebook
ڕەنجی خەڵك بەرز بنرخێنە
دووشەممە, 05 تشرینی دووەم 2018 07:10

 

ئازادمحمدبەرگركەیی

لەپەیوەندیەكۆمەڵایەتیەكاندا ڕەچاوی زەوق وسەلیقەو سروشتی جیاوازی تەبیعەت وخوڕەوشتی كەسەكان بكرێ بۆئەوەی كەمترین هەڵەوپێكدادان دروستبێ،

بۆهەمیشەهەوڵبدە بەجوانترین وڕێكترین شێواز مامەڵەلەگەڵ خەڵك بكە بۆئەوەی ئەوانیش بەهەمان شێوەمامەڵەت لەگەڵ بكەن،چونكەوتراوە گەردەتەوێ قسەومامەڵەی ناشیاوت لەگەڵ نەكرێ تۆش بەرامبەربەخەڵك مەیكە چونكە ژیان ڕەنگدانەوەیە،سەنگ وقەدری جگە لەخۆت بەهەند هەڵبگرەو بەرزی ڕابگرە،سوپاس وپێ زانینت لەئاقاركردەوەی خەڵكی دەرببڕە،بەنیگاری جوان وڕازاوەدا هەڵبڵێ،بۆنی خۆشت پێ خۆش بێ،كاری چاكت پێ چاك بێ ڕەوشتی بەرزوجوان،هۆنراوەی سەرنج ڕاكێش،نوسراووكتێبی بەپێز بەپەسەند لەقەلەم دە بۆئەوەی ناوت لەناولیستی وەفاداران و دڵسۆزان وجوامێران وئێسك سوكان تۆماربكرێ،

بەجوانترین ناوبانگی هاوڕیكەت بكە كەپێی خۆشەیان بۆی دانراوە،هیچ كەس لەوكەسە ڕەزا تاڵترو ساردوسڕترنیە كە بەڕاناوی نەزاندراو بانگی براكەی خۆی دەكات ودەڵێ هۆی لەگەڵ تۆمە یاخودهۆی كابرا ئاخۆپێت خۆشە یەكێ لەئاستی ناوی تۆداخۆی گێل كات یابەناڕێكی ناوی تۆهەڵدا یانازناوت بشێوێنێ

شێوازی خۆگێل كردن وداشكاندن واتای دڵ ئەستوری وڕەزاگرانی وهەست ساردی دەگەیەنێ،چەندجاران كاتێ پیاووەژوری ماڵێ كەوتۆتەوە بینیویەتی هاوسەرەكەی ناوماڵی ڕێك خستۆتەوە ڕوخساری ماڵەوەی ڕازاندۆتەوەو بۆن وبەرامی خۆشی بەناوماڵدا پڕژاندوە كەچی ئەوانەی هیچ لەبەرچاونەگرتووەوتەنیابەووتەیەكیش سوپاس وپێزانینی خۆی دەرنەبڕیوە،لەڕاستیدا ئەم هەڵسوكەوتە ئەبێتەهۆی ڕوخاندنی وزەوتوانای بەرامبەرو پەراوێزخستن وبەهەند وەرنەگرتنی حەزوخولیاوماندوبونی بەرامبەر.